سلۆته‌ردایك

کۆلۆنیالیزمی دیگیتالی؛هەڕەشەیەک لەسەر جیهان


Loading

کۆلۆنیالیزمی دیگیتالی؛ هەڕەشەیەک لەسەر جیهان

ـ من بەتەنیا بۆ ئەم گوتارە چوومە ئەم نێوەندە هەستیارەوە و، خۆم وەها هێنایە پێش خۆم وەک ئەوەی سەر بەنەتەوەیەکی زلهێز بم.

١

ئەوەی چاودێری ململانێ یونیڤێرسالیەکانی جیهان بکات، دەبێت لەنزیکەوە بزانێت لەنێوەندە سەرەکیەکانی بیری سیاسی زلهێزەکاندا چی دەگوزەرێت. ڕووداوگەلێکی زۆر لەم چەند ساڵەی ڕابوردوودا سەریان هەڵدا جگە لە نێوەند

پیتەر سلۆتەردایک لە کاتی خوێندنەوەی وتارەکەیدا لە ٣٠/٩/٢٠١٥
پیتەر سلۆتەردایک لە کاتی خوێندنەوەی وتارەکەیدا لە ٣٠/٩/٢٠١٥

ە زیندووەکانی بیرکردنەوە، جگە لە دەزگاکانی سازدانی بڕیاری سیاسی، کە ئەمانە زۆربەیان لە ئەوروپا و ئەمریکادان، بەڵام لە هیچ کونجێکی تری گۆی زەوییەوە خوێندنەوە بۆ ئەو ڕووداوگەلانە بەرهەم نەهات.

ڕووداوەکانی وەکو (ویکیلیکس) و (سنۆدن) و گوێگرتن لە تەلەفۆنکردنەکانی هەموو سەرۆکەکانی دنیا لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریکاوە بوونەتە مایەی خستنەڕووی چەندەها پرسی سیاسی و تەکنەلۆژی.هەروەها سەردەمی نوێ لەڕێی گەشەسەندن و بەربڵاوبوونەوەی خێراو فراوانی ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیای دیگیتالەوە فۆرمێکی تری وەرگرتنی زانیاری لەهەموو بوارەکانی جیهانیژیانی مرۆڤایەتیدا شێوەگیرکردووە، بەڕادەیەک هەموو دەزگا ئاسایشی و سەربازی و ئابووریەکان وەک میدیۆمی سەرەکی خۆپڕچەککردن بەکاردەبرێت.

٢

بەوەشدا تەواوی گەورە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتی جیهان لەئەمریکان و لەناوچەیەکدان کە ناسراوە بە (سیلیکۆن ڤالی /

Silicon Vally ) ئەوا زانکۆکانی ئەمریکاو دەزگا سەربازی و هەواڵگریەکان کاریگەری گەورەیان هەیە لەسەر بیناسازکردن و بەبازاڕکردنی ئینتەرنێت.

کۆمپیوتەری ئەپڵ لەساڵی ١٩٧٦ دا لە کالیفۆرنیا لەلایەن سێ هیپییەوە دامەزرێنرا، کە بەهای بۆرسەکەی بە هەرە دەوڵەمەندترین دادەنرێت. لێرەوەیە شارە گەورەکانی ئەوروپا وەکو لەندەن و پاریس و بەرلین خەون بەوەوە دەبینن ببنە سیلیکۆن ڤالی ئەوروپا.

٣

لەم نێوبەندییەدا ڕێکەوتی ٣٠/٠٩/٢٠١٥ لە بەرلین کۆنفرانسێکی فراوان بۆ زانایان و سیاسەتوانان و خاوەندارانی کۆمپانیاکان سازدرا، تا پێکڕا سەبارەت بە شوێنگەی ئەوروپا لەناوبازاڕی دیگیتالدا لەداهاتوودا بناسرێت. بابەتێکی وەها بایەخداریش شتێکی باوە لێرە هەمیشە ڕازاندنەوەیەکی فیکری و فەلسەفی بۆ ئەنجامبدەن. زۆرینەی ئەو کۆنفرانسە جیهانیانەش، وەک کۆنفرانسی کەشوهەوا، کۆنفرانسی ئازادی، کۆنفرانسی گلۆبالیزم، هێندەی ئێمە ئاگادار بین فیلۆسۆف و کولتورناس (پیتەر سلۆتەردایک) وەک تاکە ئەستێرەی درەوشاوی ئەو گەردوونە، وتاری کردنەوەی کۆنفرانسەکان پێشکەشکرد.

لەم وتارەیدا تێزەیەکی سەرنجڕاکێشی خستەڕوو سەبارەت بە (کۆلۆنیالیزمی دیگیتالی) لەلایەن ئەمریکاوە بۆ داگیرکردنی جیهان. ئەو پێیوایە لەدوای جەنگی دووەمی جیهانەوە ئەمە لەئەوروپادا تێبینیدەکرێت. ئەو گووتی؛ دامەزراندی سیلیکۆن ڤالی، وەکو بارەگای هەموو کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت، بریتییە لە فەرمانگەیەکی دەرەکییانەی پێنتاگۆن بەڵام بەشێوەیەکی مەدەنییانە بۆ داگیرکردنی دنیا. ئەو زیاتر درێژەی بەم تێزەیەدا و دەیگووت؛ ستراتیژی دیگیتالانەی وڵاتە یەکگرتووەکان لە جەوهەردا بریتییە لەستراتیژی جەنگکردن. لەبەر خودی ئەم هۆیەیە ئەوروپییەکان ڕابەرایەتیکردنی دیگیتالانەیان داوەتە ئەمریکا. بەمەش ئەو وەک زلهێزێک سەرپشک دەکرێت بەتاقی تەنیا بۆ کوشتنی دوژمنەکان بڕوات بۆ دوورترین قوژبنی دنیا.

٤

سلۆتەردایک لێرەدا ڕستەیەکی سەیری درکاند کە لێوەی دەیویست ڕووی جوانی ئەوروپییەکان نیشان بدات و گووتی:(( ئەوروپا پتر حەز دەکات ناسەربەخۆ و ژێربەدەست بێت وەک لەوەی بکوژ بێت)). واتە ئەوروپیەکان ئەوەیان قبوڵکردووە ناسەروەر بن و لەدوواوەی ئەمریکاوە بن، بەڵام نەکوژن.

ئێستا ئەوروپییەکان لەنێوان دوو سیستەمدا هەن: سیستەمی ئەوروپی ــ ئەتڵەسی وە سیستەمی لەشکری ــ ئەمریکی. لەداهاتووشدا ئەوروپییەکان بۆئەوەی لەم سیستەمە دووفاقییە ڕزگاریان بێت و سەروەری بەدەست بهێننەوە، ئەو ئەوروپییەکان لەسەریانە بڕیاری ئەوە بدەن بەیەک دەنگ و ئاواز قسە بکەن.

ئەم وتارەی سلۆتەردایک دواتر وتووێژێکی درێژی خستەوە، بەڕادەیەک سەرۆکی دەزگای (ماکس پلانک) ئەوەی نەشاردەوە کە تێڕامانی وورد لە تێزەکەی سلۆتەردایک سەبارەت بە کۆلۆنیالیزمی دیگیتالی دەکات.

لێرەدا ئێمە دەگەین بەڕاستییەک، لەبنەڕەتدا ئەم ڕاستییە گەلێک کۆنە و لەدایکبووی ئەمڕۆ نییە، کە بریتیە لەوەی خۆرئاوا، سیاسییەکانیان، زاناکانیان، سەرمایەدارەکانیان خۆراک لەدیدگا فیکری و فەلسەفییەکانیان وەردەگرن. چونکە داگیرکردنی جیهان، یاخود خۆڕزگارکردن لە داگیرکەرێکی جیهانی مەحاڵە بەبێ کۆمەکی فیکر سەر بگرێت.

تەواو

  •  هاوڕێمان  نوسەر بەکر عەلی لە کونفراسی بەرلین ئامادەبوو ، بەشێوەیەکی بروسکەیی ئەم ڕیپۆرتاژەی بۆ کولتور مەگەزین  ئامادەکرد، بەناوی خوێنەرانەوە سوپاسی دەکەین.

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین

مافی بڵاوکردنەوەی بۆ کولتور مەگەزیزن و نوسەر پاڕێزراوە