![]()
ئه‌وانه‌ی له نیشتمانی خۆیاندا غه‌ریـبن(*)
وەرگێڕانی: نه‌ژاد عەزیز سورمێ

به پێچه‌وانه‌ی (نووففه‌ری) كه وتی: نه‌زانیی كۆڵه‌كه‌ی ئاسووده‌ییه (ئه‌بوو حه‌ییانی ته‌وحیدی) له‌و باوه‌ڕه‌دایه: عه‌قڵ ڕووناهی ڕۆحه و نه‌زانی لێڵایه‌تییه‌تی…
كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخاندنه‌ی عه‌قڵیش له‌لایه‌ن ئه‌و پێشه‌نگه مه‌زنه‌ی عه‌قڵانییه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی دا، وای لێ هات به‌رگی به پینه‌ی پۆشی و ڕێی ده‌روێشی گرته به‌ر و به ڕۆح و به هه‌سته نادیاره‌كانیه‌وه عه‌وداڵی ڕێگای نوور بوو…
جوامێر له‌وه‌ی زیاتری له ده‌ست دا نه‌بوو… ئه‌وه‌ی زه‌مانه به ئه‌بوو حه‌یانی ته‌وحیدی كرد، به هه‌ر كه‌سێكی دی كردبا هه‌روای ده‌كرد…
چونكه نه عه‌قڵ و نه مه‌نتیق قه‌بووڵیانه له پێشترین نووسه‌ر بكه‌وێته لێواری برسیه‌تی و ناچار بێ گیای بیابانان بخوا و پاشان وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیش كتێبه‌كانی بسووتێنێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژیربێژایه‌تی و هاوسه‌نگی له بیركردنه‌وه‌دا بمێنێ و له‌گه‌ڵ چه‌رخێكدا بێته‌وه كه هه‌رچی تێدا بووه به دزێوی و نه‌زانییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ. خوا هه‌ڵناگرێ (دكتۆر ئیحسان عه‌باس) له وتاره‌كه‌یدا به بۆنه‌ی ئاهه‌نگی هه‌زاره‌ی ئه‌بوو حه‌ییان له قاهیره‌دا باشی بۆچووه كه پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه، كرده‌وه‌ی سووتانی كتێبه‌كانی ته‌وحیدی به سه‌ره‌تای نوێخوازی عه‌ره‌بی دابنرێ.
ئه‌بووحه‌ییان به ڕووی لاسایی كردنه‌وه و یه‌كئه‌نوایی درێژدادڕی و شێوازی كۆنی نووسین ڕاپه‌ڕی، به قه‌د ئه‌وه‌ی له تافی لاوی‌دا دژ به هه‌موو شێوه‌یه‌كی زوڵمی سیاسی دا ده‌چوو و داوای عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرد…
له‌و ڕاسته‌شدا به ڕاده‌یه‌ك زیاد ده‌ڕۆیشت، پێی وابوو عه‌داله‌تی سوڵتان له خێر و بێری زه‌مانه چاتره…
به‌م پێیه زۆر له نووسینه‌كانی بۆ به‌رچاو ڕوونی چینی ده‌سه‌ڵاتدار بوو… له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕه‌چه‌ڵه‌كێكی باڵایش نه‌بوو، به‌وه‌ی نه‌وه‌ی خورمافرۆشێكی به‌غدایی بوو… به‌ڵام له بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا،له شێوه و شێوازی نووسین دا باڵا بوو…
هه‌ر ئه‌وه كه وتویه‌تی: (وشه‌ی جوان له كه‌نیزه‌ی پاكیزه شه‌ریفتره…)
كه‌م وا ڕێك ده‌كه‌وێ ئه‌دیبێكی نوێخوازی كۆنی عه‌ره‌ب هه‌بێت وه‌ك ته‌وحیدی، به‌و جیددیه‌ت و به‌و تین و تاوه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كاری ڕووناكبیری دا كردبێ و هێزی بیركردنه‌وه‌ی بۆ گـۆڕان هه‌بێ .
ئه‌بووحه‌ییان به‌وه‌ش تاوانباره كه به‌شداری له داڕشتنی نامه‌كانی (اخوان الصفا)دا كردووه كه له سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی یه‌وه ویستوویانه له ڕێگای ڕوونایی دان به زانست و ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی نوێ بكه‌نه‌وه…
(به ڕاستی) دكتۆر جابر عصفوریش له‌وه‌دا نیشانه‌ی پێكاوه كه له وتاری ڕێزلێنانی ئه‌بوو حه‌ییان دا وتی: ته‌وحیدی وه‌ك سیمرغ و سه‌مه‌نده‌ر مرد پاشان له خۆڵه‌مێشی خۆیدا ژیایه‌وه…
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه عه‌ره‌بیانه‌ی دراون (له‌م باره‌یه‌وه) گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ن بۆ نوێخوازی و ده‌سه‌ڵات شكانی به‌سه‌ر نوێ كردنه‌وه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كان… هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌شه‌وه بوو، ڕووناكبیرانی سه‌رده‌می
ڕێنیسانس عاشقی ئه‌بووحه‌ییان بوون…
ئه‌و له زه‌وق و شه‌وقی ئه‌و نه‌وه‌یه نزیك بوو كه هیچیان له یه‌ك ئه‌نوایی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و سه‌رده‌مه‌كانی داڕووخاندا نه‌بینی شایانی ژیاندنه‌وه بێ…
بۆیه ده‌بینی باز به‌سه‌ر چه‌ندین سه‌ده‌دا ده‌درێ و ته‌وحیدی هه‌ڵده‌بژێرێ ببێ.
به سومبولێكی باڵای ڕوونبینی…
له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵی نێوانی ڕووناكبیر و ده‌سه‌ڵات، لای ئه‌و وه‌چه‌یه و هه‌موو وه‌چه‌كان كاری به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ڕێبازه‌وه هه‌بوو بێ… چونكه (توحیدی) تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نموونه‌ییه بۆ دیراسه‌ت كردنی په‌یوه‌ندی به‌ینی ڕۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات كه چه‌ندین وه‌چه‌ی پێ مژوول بووه و تا ئێستاش داڕشتراوێكی قه‌بووڵكراوی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه…
(ابو حیان) هه‌ر به‌و مه‌زه‌نده‌یه‌ش په‌یوه‌ندی به (ابن العمید) و (ابن عباد) كرد…
ئه‌و پێی وابوو (ڕۆشنبیر) ئه‌گه‌ر له (وه‌زیر) باڵاتر نه‌بێ ده‌بێ یه‌كسان بێ پێی.
ئه‌و (ڕووناكبیرایه‌تی) ده‌خسته پێش (سیاسی!!!). كه سیاسییه‌كانیش به چاوی سووكه‌وه لێیان ڕووانی و له كۆڕ و مه‌جلیسه‌كانیاندا ده‌ریان كرد، وه‌ك (وه‌زیر مهلبی) پێی كرد ، ئیتر هۆشیار بووه‌وه و گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه سیاسی، ڕووناكبیری وه‌ك خووڵام نه‌بێ ناوێ و هه‌رگیز وه‌ك هاوبه‌شێك له مه‌سئوولیه‌تدا چاوی لێ ناكا…
به‌م جۆره قۆناغی (یاخی بوون) لای (ابوحیان) كۆتایی پێ هات و تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌سلیم بوون له ژیانی دا ده‌ستی پێ كرد، به ڕاده‌یه‌ك گه‌یشته قۆناغی (سواڵ له ده‌سه‌ڵات) وه‌ك له كۆتایی دایه‌لۆگه‌كانی له‌گه‌ڵ (ابن سعدانی) وه‌زیردا هاتووه كه له كتێبی (الامتاع و المؤانسه)دا كۆی كردووه‌ته‌وه، ڕه‌نگه ته‌وحیدی وای به خه‌یاڵدا هاتبێ ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵات دووركه‌وێته‌وه سه‌ربه‌خۆی ڕۆشنبیری بداتێ ، كه له تافی لاوییه‌وه خه‌ونی پێوه ده‌بینی.
بۆیه ده‌بینی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ببێ به هاوبه‌شی به‌ققاڵی ئه‌و كوچه‌یه‌ی كاری لێ ده‌كرد ، بۆ ئه‌مه‌ش داوا له (ابو الوفاء)ی مهندسی براده‌ری ده‌كا هه‌زار درهه‌می بداتێ…
له‌وانه‌بوو ئه‌گه‌ر پێی بدابووایه، له سواڵ و سه‌ده‌قه و ئیهانه بیپارستبا، كه له قۆناغی وازهێنانی له خه‌ونه تۆباویه‌كانی دووچاری بوو و به ته‌واوی ته‌سلیم به مه‌نتیقی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران بوو. دیاره ناتوانین به‌و ساتییه حه‌قی ئه‌م پیاوه بده‌ین، چونكه په‌یوه‌ندی به‌ینی ڕۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات له بنه‌مای شیره‌خۆری هاوبه‌ش ئاڵۆزتره كه (معاویه‌ی كوڕی ابوسفیان) له سه‌ره‌تای ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ویدا داینابوو، كاتێ به ئه‌بووبه‌كری كوڕی عوسمانی كوڕی حارسی وت (كه زۆر ده‌چووه دیوه‌خانه‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی كارێكی لێ داوا بكا ، یا شتێكی لێ بخوازێ):
– برازا… ئه‌وه‌یه دونیا…
یا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا شیری ده‌خۆی، یان وازمان لێ دێنی.
سه‌ره‌تا ته‌وحیدی ڕێبازی شیره‌خۆری ڕه‌ت كرده‌وه، له دوایدا پێی ڕازی بوو.
به‌ڵام پاشی چی؟
دوای ئه‌وه‌ی مانگاكان بێ تووك بوون و شیر چكی كرد و دونیاش ئه‌وی به‌ره‌و چاره‌نووسی گریكی و ئه‌و دیماهییه كاره‌ساتاویه خه‌مناكه برد كه وای لێ‌كرد به برسیه‌تی و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری سه‌ربنێته‌وه.
نیشتمان له ژیانی ئه‌ودا له مه‌نفا چاكتر نه‌بوو… ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه، نه‌یده‌گوت: (غه‌ریبترین غه‌ریب ئه‌وه‌یه كه له نیشتمانی خۆیدا غه‌ریبه).
(*) له ( محی ا‌لدین لاذقانی ) یه‌وه، ڕۆژنامه‌ی – الشرق الأوسط – به سووكه ده‌سكارییه‌كه‌وه.


