(شێخ ئەحمەد توینی) یەکێکە لەمەوال بێژەکان، ئەو موزیکژەن و گۆرایـبێژە سۆفیانەی لەڕۆحی باڵای موزیکەوە دەیانەوێت بەخودا بگەن. ئەم موزیکە لەمێژوی ئیسلامدا یەکێکە لەهونەرە باڵاکان کەلەتەنیشت موشەحاتی ئەندولسیەوە دەچێتە خانەی موزیکی سۆفیانەوە.
ئەم موزیکە تێگەیشتنە لەقورئان و ڕۆحی خواد و موحەمەد و ستایشی ڕووی پێغمبەری ئاخر زەمانە، وەک ڕۆحێکی پڕ جوانی.
ئەم موزیکە لایەنە ئیستاتیکەیە ڕۆحانیەکەی ئاینە، موزیکە تێگەیشتنە لەژیانی ڕۆحانی کەلەنێو قورئان و ئایندا هەڵگرێتی. لەهەمانکاتیشدا (شێخ ئەحمەد توینی) گۆرانی بۆ خودا و هەموو ئاینەکان گووتووە لەمیسر ، هەورەها ڕەمزێکە بۆ تێگەیشتن لە ڕۆحی ئاین وەک (کایەکەی ڕۆحی کەسی) نێوان خالق و مەخلوق و سەرسامبوون بەخودا .
لەگۆرانی (خودا ئەشقە) دەڵێت :
ئەوە زەنگی دێرەکان لێدرا و خاچەکان جوڵانەوە
و لەدڵە خامۆشەکاندا دەدوێم و وشەیەکی لەگەڵدا دەگۆڕمەوە
قسە لەگەڵ ڕاهیبەکەم دەکەمەوە،
لەگەڵ ڕاهیبی ئەم دێرە، وشەیەک کەلەسەر هەموو زمانێکدایە.
من پرسیارە کۆنەکەم لێکرد مانای وشەی خودا
خودا تاک و تەنهایە و لەدڵمدا ئەشقە …
لەوەڵامدا گووتی ؛ ئەی زیرەک تێبگە من دەڵیم چی و لەمانا و ڕەمزی وشەکانم تێبگە!
ئەوە موسا و ئەوە عیسای مەسیح و هەموو پەیامبەران ،
هەموویان ڕێگەمان بۆ گەیشتن بە ڕەحمان ڕۆشندەکەنەوە.
جۆگەکان درێژدەبنەوە بۆ باخەکان، چۆگەکان دەسوڕێنەوە بۆ نێو باخەکان
ئەی وەلد لەو کەلام و قسەیە تێبگە، لەڕەمزی وشەکە تێبگە!
هەمووان لەموسا و لەعیسا و پێغمبەرەکان کۆدەبنەوە
هەموویان یەک شتن و جیاوازی ناکەن و هەموویان ڕێگەکان ڕۆشندەکەوە
بۆ ڕێگەی ڕەحمان و بۆ ڕیگەی خودا
تێبگە ئەی وەلد تێبگە …
کاتێک جۆگەکان دەسوڕێنەوە و دەسوڕێنەوە
ڕۆشنایی پەرشدەکەنەوە .
میمی میمی ..میمی
دەسوڕێنەوە و ڕۆشنایی پەرشدەکەنەوە
اللە اللە خۆشەویستیە ،
ئەشقە ، اللە ئەشقە
ئەڵا ئەشقە ، ئەڵا ئەشقە …
مەدەد یا مەدەد ..یامەدەد
…….
فەرموون لەگەڵ ئەم مۆزیکە ڕۆحانیە : گۆرانی خودا ئەشقە: