هونەر لەبازنەدا
پڕۆژەی سفر
ئاڤان عومەر
ئاڤان عمر لەگەڵ (ئازەر عوسمان) گفتوگۆ دەربارەی هونەری هاوچەرخ بەگشتی و ئەزمونی هونەری ئازەر بەتایبەتی.
لێرەدا دەربارەی ئەزموونی هەندێک لەو گەنجانە لە ناو سیستەمی پەیمانگا و ژینگەی هونەری دەرەوەی پەیمانگا لە ساڵانی ٢٠٠٤ وە باسدەکرێت، وەهەروەها دروستبوون و چالاکیەکانی (ڕێکخراوی سولی ئۆن) لەو سەرەتایەدا بەشێکی تری گفتوگۆکەیە.
ئەمەش هەنديک لە هێڵە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە بە گشتی:
– بەکارهێنانی ماتریاڵی جیاواز و گۆڕینی شێوازی کارکردن پێوسیتی سەردەم بوو، کە گەنجەکان لە ساڵانی دووهەزارەوە بەر ئەو هەموو تازەگەریانە دەکەوتن لە کایەکانی تری ژیان و بوارەکانی تردا. هەربۆیە گرنگ بوو، هونەری شیوەکاریش لە فۆرم و ماتریاڵ و بابەتی گۆڕانکاری لە شێوازی کارکردنی خۆیدا بکات.
– بەهۆی ئەوەی کە سیستەمی خوێندنی هونەری داخرابوو، لەو ترادیسیۆن و نەریتگەراییەی خۆیدا قەتیس مابوو، هەربۆیە پەرە پێدان و دروستبوونی ناوەندێکی تری فێربوون لەدەرەوەی سیستەمی خويندن گرنگیەکی خۆی هەبوو. گرنگەیەک بۆ گەشە کردن و خۆ پێگەیاندن بەشێوەیەکی تر، کە لەو سەردەمەدا گەنجەکان پەنایان بۆ دەبرد.
– ئەو گۆڕانکاریانەی لە شێوازی کارکردنی هونەری شێوەکاریدا بەو بەربڵاویەی کە لە ساڵانی دوو هەزارەکاندا ڕوویدا، شۆڕشيک بوولە فۆرمدا وتیشکخستنە سەرو ناساندنەوەی گرنگی پيکەوە کارکردن بوولەبوارەکەدا.
– باڵانسی ڕەگەزیی و پيکەوە کارکردن زۆر گرنگە، بەتایبەت لە گروپی( سولی ئۆن) دا یەکێک بوو لە خاڵە سەرەکیەکان بۆ کارکردن لە پرۆژە هونەریەکاندا.
– چوونە دەرەوە لە گەلەری و هۆڵەکانی نمایش بۆ هونەرمەند خاڵی وەرچەرخانە، لە کاتيکدا بابەت و فۆرمەکان لە ناو خەڵک و ڕیاڵیتی خۆت و ژیانی ڕۆژانەی خۆت دا دروست دەبێت، هونەريکی زیندوو بەرهەم ديت.
فەرموون لەگەڵ کۆی گفتوگۆکە
https://www.youtube.com/watch?v=-4A5rO9DfPk