نزیكه‌ی پانزه بۆ بیست ساڵ ئه‌بێت بۆ یه‌كه‌م جار كتێبی “مه‌شخه‌ڵی ڕێگای – معالم فی الطریق” بیرمه‌ندی تیرۆرست “سه‌ید قوتب”م خوێنده‌وه به وه‌رگێڕانی “مه‌لا كرێكار”…ئێستا وه‌ك ئه‌و ساڵانه زیاتر و ڕوونتر مكوڕم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه هه‌رجاره‌ی دیارده‌یه‌ك یان ڕووداوێك یان كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ده‌بینم، دڵنیا ده‌بمه‌وه كه ئه‌م كه‌سه یان ئه‌م دیارده‌یه له هه‌ناوی ئه‌م كتێبه و ئه‌م ڕێگاو مه‌شخه‌ڵ و چرایه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.

بیست ساڵ هه‌موومان شاهیدی ڕووداوی ترسناكی گه‌وره‌بووین و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی لووی سه‌ید قوتبین له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان و كۆمه‌ڵگه‌كانی ده‌ووروبه‌رماندا. بێگومان ئه‌م كتێبه له ساڵی ١٩٦٩ به عه‌ره‌بی نوسراو له‌ژێر ناوی (معالم فی الطریق) و نزیكه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی ێپچوو تا گه‌شت به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی. له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌م كتێبه چووه ماڵ و به‌رده‌م مێزی خوێنده‌واری عه‌ره‌ب و فارس و ئه‌وانیتر ، نێگه‌تیڤانه هه‌زاره‌ها بیر‌و نه‌ریت و هزرو دیارده‌ی گۆڕی. هه‌ربۆیه ئه‌م كتێبه به ئاسایی مه‌یگرن، چونكه ئه‌م كتێبه و كتێبه هاوه‌ڵه‌كانی ئۆباڵی ده‌ریایه‌ك خوێنیان له هه‌موو جیهاندا له ئه‌ستۆدایه. له ناویاندا یازده هه‌زار شه‌هیدی شه‌ڕڤان و دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌و نزیكه‌ی سی هه‌زار برینداری پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانی كورد ئه‌مه له پاڵ پێ نج هه‌زار ژن و منداڵ و پیاوی ئێزیدی. ئه‌مه جگه له هه‌زاره‌ها هه‌زار مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌كانی تر و وێرانبوونی چاره‌نوسی ده‌یه‌ها منداڵ و ژن. وێران بوون و دواكه‌وتنی چه‌نده‌ها شار‌و كۆمه‌ڵگه بۆ دواوه، له‌وانه “باغۆز” گیان كه ئێسته هه‌ندی مه‌لای ناسراو و نیوه شاره‌زار ده‌گریین بۆیان و دونیا تاوانبارده‌كه‌ن له كاتێكدا تاوانباری سه‌ره‌كی هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه سه‌ید قوتب و بیری پێش و پاشی سه‌ید قوتبن. تاوانباران بیر‌و پراكتیكه‌كانی هاوشێوه‌كانی نێو كتێبه‌كانی له چه‌شنی ( معالم فی الطریق – مه‌شخه‌ڵی ڕێگا)ن له بوخاریی و ئیبن ته‌یمیه‌وه بۆ حه‌سه‌ن به‌نا تا ئه‌بوو به‌كری به‌غدادی.
بێگومان زمانی ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌نده ئاسان و ئاسان و ئاساییه بچێته به‌رده‌م هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی ئه‌م حكومه‌تی هه‌رێمه‌ش، به ئاسانی ژماره‌ی سپاردنی پێ ده‌به‌خشێت و تێپه‌ڕده‌بێت.. به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌م كتێبه ئه‌و كاته‌یه كه كه‌سێك ده‌یخوێنێته‌وه و بڕیارده‌دات جێبه‌جێی بكات.
ئیخوانه‌كانی كوردستان ئه‌و ساڵانه‌ی كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ره‌تای دوو هه‌زاره‌كان ئاشقی سه‌ید قوتب بوون، هیوادارم ئێسته گوڕێبێتیان به عه‌لی شه‌ریعه‌تی و ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب! هه‌ر چه‌نده ئه‌م ڕۆژانه هه‌موومانه له فه‌رمانگه‌كانمان و له بازاڕ و ناو كۆبوونه‌وه‌كانماندا هاوه‌ڵ و دۆست ئه‌بینین یه‌كپارچه (سه‌ید قوتبین) … بۆ نمونه ئه‌م به‌یانیه توشم بوو به توشی یه‌كێكیانه‌وه زۆر به‌جدی بۆ نیقابی سووتاو ئه‌گریا له باغۆز له كاتێكدا نیقاب خۆی سته‌مێكه له نیقاب به‌سه‌راكراو.
له‌ڕاستیدا سه‌ید قوتب میتۆد و ڕێگایه‌كی ئاسان ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر خه‌ڵكی موسڵماندا و هه‌ر له‌و ڕێگایه‌شه‌وه ئاماده‌یان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه تیرۆرست..میتۆد‌و ڕێگایه‌كی ئاسان، ئه‌ویش چییه؟ تێكه‌ڵ مه‌به، دوور بكه‌وه‌ره‌وه له خه‌ڵكی، و نامۆبه پێیان، ڕقت له گوفتار و ڕفتاریان بێت. قێز و بێ‌زیان لێبكه‌روه، دوور بكه‌وه‌ره‌وه له هه‌مووو ئه‌وانه‌ی وه‌ك تۆ موسڵمان و به باوه‌ڕ نین، مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و دارایی و ئابوری و هه‌موو شتێكیان له گه‌ڵدا ببڕه.
(بێگانەبوون) یاخود (نامۆبوون) تێزی سەرەکی کتێبەکەی سەید قوتبە، واتە ئامانجى کتێبەکەیە، ئامانج لە کتێبەکە ئەویە چۆن وا‌بکات کەسى موسوڵمان لە کۆمەڵگه‌کەى خۆی، خۆی نامۆ و بێگانە بکات! ئیدی کە نامۆ بوویت ئیتر سەرەتاى دەستپێکردنى ڕقێکى قووڵە لە دەووروبەر لە کۆمەڵگه، ئەو دەیه‌وێت تاکى موسوڵمان ئیستعلا و باڵا بکات بەسەر هەموو دەوروبەریدا. تاكی موسوڵمان خۆى گەورەو ئەویتر بچوک و گرگن و قێزەون ببینێت. ئەمە سەرەتایەکى باشە بۆ ئیسلامى سیاسى و بۆ دروست کردنى گروپى برایان، ئیخوان موسلیمن یان ئیخوان گیان به ده‌ربڕینه كوردییه‌كه‌ی.
ئیسلامى سیاسى بەتایبەت هێزە میانڕەوکانیان ئەگەر بیانه‌وێت تاکى تەندروست و ژیاندۆست دروست بکه‌ن. دەبێت سەرەتا ئەم کتێبە وەک کتێبى سەرەکى و وەک تێزى سەرەکى خۆیان ڕەتبکەنەوە. ئەم کتێبە جەخت لە سەر (بەکافربوونى کۆمەڵگه‌ی نوێ) ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر نەهێشتنى پەیوەندى و سۆزی كۆمه‌ڵایه‌تی دەکاتەوە لەگەڵ دەوروبەر واتە (قەتع) و دابڕان و نامۆبوون.
هه‌ر لێره‌وه، دابڕانیش سەرەتاى بە هەق زانینى خودە. هەرکاتێکیش هەموو هەقیقەت لاى من بوو ئیتر پێویست ناکات لە گەڵ ئەویتردا لە پەیوەندیدا بم. به‌دیوێكی تردا نەهێشتنى پەیوەندیش واتە نەهێشتنى هاوسۆزی (Sympathy) و خۆشەویستى كه بنچینه و بنه‌مای گه‌شه‌كردنی ئه‌خلاقه.
سەید قوتب بە وریاییەوە دەیەوێت لە بنچینەی هاوسۆزی بدات، واتە لە ئەخلاق بدات، کە تۆ پەیوەندییت بە ئەویترەوە ببچڕێنیت ئیتر هاوسۆز نابیت لە بەرامبەریدا، ئیتر ئاسانە بۆت لە بەردەم قوتابخانەوە بەردەم باخچەی ساوایانی منداڵی ئەوان و لە بازاڕی ئەواندا خۆت بتەقێنیتەوە.
من کە پەیوەندیم لە گەڵ ئەوىتر نەما، واتە ڕێکەوتنى ئەخلاقى واتە دیدى ئەخلاقى لە نێوان من و ئەویتردا نامێنێت، ئیتر جیهان و ژیانى ئەخلاقى نامێنیت تەنها جیهانى (فەرزکردنى شەریعە) دێتە ئاراوە، داعش باشترین بەرجەستکردنى ئەوەیە. بینیمان داعش هەموو کەسێکی ئه‌كوشت؛ کورد، ئەمریکى، بەریتانى، شیعە، ئێزیدى، فەرەنسى ، عەلەوى، ئوسترالى، سونەى موعارز هەموو کەسێک. داعش تاکە قەوارەیەک بوو لە دونیادا هیچ پەیوەندیەکى ئاشکرا لەگەڵ کەسدا نابەستێت، چونكه ئەو (بە بڕوای خۆيان کە لە سەید قوتب هاوشێوه‌كانیه‌وه وەريانگرتوە پێشتریش لە ئیبن تەیمیە)، هەموو ڕاستى لاى ئەوانه، هەر کەس خێروبێر و شەریعەتى ئەو ڕاستیە قبوڵ نەکات پێویستە نەمێنیت.
من لە هەموو مێژووى ئەم کتێبەى سەید قوتب یەک شتم بەلاوە زۆر سەیر بوو، ئەویش ئەوەیە کە بیستم كاتی خۆی “ئایەتولا عەلى خامەنەئى” خۆى ئەم کتێبەى وەرگێڕاوە بۆ فارسى، و هەروەک چۆن “مەلا کرێکار” ئەم کتیبەى وەرگێراوە بو کوردى و لە پێشەکى کتیبەکەدا دەڵیت؛ ئەم کتێبە بۆ خویندنەوە نییە بۆ لەبەر کردنە! واتە هەر وەک ڕۆحى کتیبەکە، واته بۆ ئه‌وه نییه هزری خۆتی پێگه‌شه پێبده‌ییت و بڕۆیته مه‌جلیسه‌وه گفتوگۆ له سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه سازبكه‌یت، نه‌خێر، ئه‌مه كتێبه و میتۆده‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه جێبه‌جێبكرێت و جیهان دابه‌ش بكرێته سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی بچووكی باوه‌ڕداران و دونیای گه‌وره‌و قێزه‌ونی كافرو بێباوه‌ڕان.
ئایەتولا خامنه‌ئيش گووتویەتى؛ دەبێت خەڵک ئەم کتیبە بخوێننه‌وه…لە ڕاستیدا ئەویش کتێبەکەى ناوێت وەک ئەوەى مەنهەجێکى سوونى بێت، نه‌خێر، به‌ڵكو ئەو ڕۆحى کتێبەکەى دەوێت کە دروستکردنى کەسیکى نامۆیە بە جیهانى تازە. كه‌سێك جیهان ڕه‌تده‌كاته‌وه و لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه و دواتر هه‌وڵی كاولكردنی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جیهانی شه‌ریعه بهێنێته كایه‌وه. شه‌ریعه‌ش چییه وه‌ك برایه‌ك گووتی؛ جگه له ڕیوایه‌ته‌كانی بوخاری….

ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه.
سه‌رچاوه؛ فه‌یسبوكی نوسه‌ر؛ ئاكۆ قادر.