له ئینگلیزیه‌وه: بڕوا عه‌لادین
به‌م دواییانه، سۆسیۆلۆژی فه‌ره‌نسی ((ئالان تۆرین)) سه‌رپه‌رشتیاری دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپای كرد ده‌رباره‌ی بابه‌تی ئیسلامۆفۆبیا (واته تۆقین له ئیسلام). تۆرینیش وه‌ك سۆسیۆلۆژی به‌ریتانی ((زیگمونت باومان)) به‌هۆی چالاكی و كاره‌كانی ئه‌م ساڵیه‌وه له بواره‌كانی كۆمیونیكه‌یشن و زانسته مرۆییه‌كاندا، خه‌ڵاتی ئهستۆریاسی پێبه‌خشرا. ئالن تۆرین خاوه‌نی 40 كتێبه و ده‌یه‌وێت به‌هۆی وه‌سفكردنی په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رده‌می پاش قۆناغی پیشه‌سازییه‌وه، كه‌مێك تیشك و ڕۆشنایی بخاته سه‌ر بابه‌ته‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆمان.
سیسیلیا كاسیۆتۆ: ئه‌مڕۆ هه‌ر كه باسی ئیسلام و موسوڵمان ده‌كه‌ین، ڕاسته‌وخۆ و به‌شێوه‌یه‌كی خۆوهكیانه ده‌مانبه‌ستێته‌وه به ماناكانی تیرۆر و تیرۆریستانه‌وه.
تۆرین: با زیاده‌ڕه‌وه‌ی نه‌كه‌ین، دیاره جۆرێك له خولیا و كه‌ڵكه‌ڵه بۆ ئه‌م جۆره پێناسه و مانایه له ئارادایه، ئه‌ویش له‌به‌ر هۆیه‌كی زۆر ساده و ساكار: له‌به‌رئه‌وه‌ی تیرۆریزم خۆی مانشێتێكی به‌رده‌وامه و هه‌میشه له سه‌ردێڕی ههواڵهكاندایه. بچوكترین هێرش، یان ته‌نانه‌ت كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژییانهی تاكهكهسییانهش ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان و به تیرۆریزم ناو ده‌برێت.
سیسیلیا كاسیۆتۆ: كه‌واته به‌ڕای تۆ ئه‌وه به‌ته‌نها هه‌ڵه‌ی میدیایه؟
تۆرین: نا ، نا. مه‌سه‌له‌كه به‌ته‌نها ئه‌وه‌یه كه دۆخی توندڕه‌ویی هه‌میشه به‌رچاو و دیارتره و زیاتر تیشكی له‌سه‌ره.
سیسیلیا كاسیۆتۆ: ده‌توانین بڵێین ئایین بووه به جۆرێك له زه‌نگێكی مه‌ترسیدار و ئاماژه‌ی وریاكه‌ره‌وه، من بیر له ڕیفراندۆمهكانی سویسرا ده‌كه‌مه‌وه سه‌باره‌ت به مزگه‌وته‌كان، یان ئه‌و مشتومڕه‌ی له فه‌ره‌نسادا ده‌رباره‌ی بوونی جبه‌ی سهراپاپۆش (بورقه) له ئارادا بوو.
تۆرین: به‌ڵێ، له‌ڕاستیدا من له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونهتدا كۆك و ته‌با نیم. چونكه زۆرینه‌ی زۆری موسوڵمانان له فه‌ره‌نسادا ـ كه ڕێژه‌یه‌كی زۆرن و نزیكه‌ی پێنج بۆ شه‌ش ملیۆن كه‌س ده‌بن ـ ناتوانن هیچ به‌رامبه‌ر ئه‌مه بكه‌ن. وا زۆر زۆر ڕۆیشت و گه‌یشته ئه‌وه‌ی (بورقه) یان پۆشی (جبه‌یه‌كی سهراپاپۆشه كه ته‌نانه‌ت چاوی ئافره‌ته‌كه‌ش دیار نیه. و.ك). به‌ڵام تا ئه‌م كاته‌ش مه‌سه‌له‌كه زیاتر په‌یوه‌ندی به نیقابه‌وه هه‌یه (نیقابیش هه‌ر پۆشاكێكی سهراپاپۆشه، به‌ڵام چاوه‌كانی ئافره‌ته‌كه دیارن و.ك). با بڵێین نزیكه‌ی دوو بۆ سێ هه‌زار كه‌س پۆشیویانه كه دیاره ئه‌مه‌ش بۆ خۆی هه‌ر زۆره، به‌ڵام به‌و مانایه نیه كه بڵێیت نیوه‌ی ئه‌و شه‌ش ملیۆنه (واته سێ ملیۆن ئافره‌ت) پۆشیویانه، گه‌ر وا بوایه ئه‌و ده‌مه جیاوازیه‌كه زۆر زۆر ده‌بوو. ئێمه له ئه‌وروپا به‌پێی پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین و ئابوری و سیاسه‌ت له یه‌كتری ده‌ژین. كاتێك تۆ ده‌ڵێیت ئیسلام، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ت وه‌ك یه‌ك یه‌كه‌ی یه‌كگرتوو تێكه‌ڵ به یه‌ك كردۆته‌وه، ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی ساموێل هینگنتۆن له تیۆره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به ململانێی ژیاره‌كان ده‌یكات. نا، به ڕای من شتێكی تۆكمه و یه‌كانگیر و یه‌كگرتوو نیه ناوی ئیسلام بێت، وه‌كچۆن شتێكی مه‌تین و توندوتۆڵیش به‌ناوی مه‌سیحیه‌ته‌وه بوونی نیه. به ڕای من، باشتر وایه ئه‌و لایه‌نه ڕاسته‌وخۆیه‌ی ئاینه‌كان بخه‌ینه لاوه.
سیسیلیا كاسیۆتۆ: به ڕای تۆ ئێمه له قۆناغی جۆرێك له كاره‌ساتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ژین؟
تۆرین: گوێبگره، من ده‌ڵێم نه‌خێر وا نیه، چونكه ده‌مه‌وێت له‌م پرسیاره ده‌رچم، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوو هۆ: یه‌كه‌م، جارێ شتێك نیه ناوی كاره‌سات بێت له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. به پێچه‌وانه‌وه، جیهان گه‌شه ده‌كات و به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، بڕوانه ئه‌فریقا چۆن گه‌شه‌ده‌كات و هه‌ڵده‌كشێت.
سیسیلیا كاسیۆتۆ: به‌ڵام من مه‌به‌ستم له كاره‌ساتی به‌هاكانه…
تۆرین: ئه‌مه‌یان تا ڕاده‌یه‌ك ئاڵۆزه. تۆ بڵێ هه‌موویان له گه‌شه‌دان به‌ته‌نها ئه‌وروپا نه‌بێت! ئه‌گه‌ر نا له‌سه‌ر ئاسته ئابوریه‌كه، جیهان گه‌شه‌ی كردوه و به‌ره‌و پێشچونی به‌رچاوی به خۆوه بینیوه. ته‌نانه‌ت ئه‌مریكیه‌كانیش دوای ئه‌و قه‌یرانه داراییه گه‌وره‌یه توانیان خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه و تێی بپه‌ڕێنن. كه‌چی له به‌رامبه‌ردا، ئه‌وروپا ساڵی 2010 سه‌ره‌تا به قه‌یرانه‌كه‌ی یۆنان ده‌ستی پێكرد، پاشتریش هه‌ندێك وڵاتی تر كه ده‌ركه‌وت به‌رگه‌ی ئه‌و قه‌یرانه داراییه ناگرن و كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت. كه‌واته شتێك نیه ناوی كاره‌ساتێكی گلۆبال و جیهانی بێت، ئه‌گه‌ر كاره‌ساتێك هه‌بێت، ئه‌وه كاره‌ساتێكی ئه‌وروپیه نه‌وه‌ك هی وڵاتانی تر. ببینه، یه‌كێتی ئه‌وروپا هیچ كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر جیهان نه‌ماوه، له كاتێكدا ئه‌مریكا نمونه‌ی به‌رجه‌سته‌كه‌ری ده‌سه‌ڵاته، ته‌نانه‌ت چین و هیندیش ده‌سه‌ڵاتیان له زیادبووندایه. ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه به ڕای من بۆ ئه‌وروپاش نه‌ده‌بووه كاره‌سات گه‌ر له ساڵی 2009 دا وڵاتانی تر كه‌مێك له‌كه‌ره‌سته عهماركراوهكانی خۆیان بهگهڕبخستایه، بڕێك پاره‌یان بدایه و كۆمه‌كی ئه‌و وڵاته لاوازانه‌یان بكردایه تا له‌و قه‌یرانه ده‌ربچن. بۆ نمونه ساڵی 2009 له فه‌ره‌نسا و زۆربه‌ی وڵاتانی تری ئه‌وروپادا سستیه‌ك و جۆرێك له لاوازی له گه‌شه‌كردندا ده‌بینین، به‌ڵام كاره‌سات نیه. وا دیاره ساڵی 2010 خراپتر ببێت.
سیسیلیا كاسیۆتۆ: با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئایین. دادگای ئه‌وروپی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی بڕیارێكه سه‌باره‌ت به دانانی سیمبولی خاچ له خوێندنگه‌كانی ئیتاڵیادا. ئایا خاچ بۆ تۆ چ مانایه‌كی هه‌یه؟
تۆرین: به‌ڵێ، به‌شێكی زۆر له په‌ڕگیڕ و كۆنزهرڤاتیڤهكانی ئیتاڵیا ده‌ڵێن خاچ سیمبولێكی نیشتمانییه… به‌دڵنیایه‌وه ئه‌مه شتێكی قێزه‌ونه. خاچ سیمبولێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی نیه.
سیسیلیا كاسیۆتۆ: ئه‌وه به‌شێكه له نه‌ریتی ئێمه، له نه‌ریتی ئیتاڵی.
تۆرین: به‌ڵام گه‌ر مه‌سه‌له‌كه وا بێت، خۆ به‌شێكه له نه‌ریتی فه‌ره‌نسییش، ترادسیۆنی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزییشه. ئیتاڵیه‌كان به‌ته‌نیا خاوه‌نی مه‌سیحییه‌ت نین. ئه‌وان خاوه‌نی پاپان و به‌س ـ خودا پاپایان بۆ بپارێزێت ـ هی خۆیانه، ئه‌وه‌ش شتێكی باشه، چونكه بۆ ئێمه وا باشتره كه خاوه‌نی پاپا نه‌بین. به‌ڵام گه‌ر له من بپرسی وه‌ك خۆم كه داخۆ خاچ چ مانایه‌كی بۆ من هه‌یه: ئه‌وا پێت ده‌ڵێم كه من سێكیولارێكی ڕاسته‌قینه‌ی فهرهنسییم، پێشم وایه جیاكردنه‌وه‌ی كه‌نیسه له ده‌وڵه‌ت یه‌كێكه له بنه‌ماكانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆ. ئه‌و خاچه هیج مانایه‌كی نیه جگه له‌وه‌ی كه له‌مڕۆدا كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی ده‌ستی ناوه‌ته بینی ژیانی گشتی خه‌ڵكی ئیتاڵیا.
سیسیلیا كاسیۆتۆ: سه‌باره‌ت به هاتنی توركیا بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا: به ڕای هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ره‌وه و شیكه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌ی كه وا ناهێڵێت توركیا بێته ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی موسوڵمانن. ئایا تۆش ڕات وایه؟
تۆرین: ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم پره‌نسیپی هاتنی توركیا بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئه‌وروپادا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، هه‌ر بۆیه ئێمه وامان كردوه توركیا چاوه‌ڕوان بێت. نابێت بڵێین ئه‌وه به‌مانای ڕه‌تكردنه‌وه دێت. دیاره زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ڕازین به هاتنی توركیا، ئه‌وه‌ی كه ناڕازیه فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیان، به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسا كه هه‌ستده‌كه‌م زیاتر په‌یوه‌ندی به مهسهكهیهكی تاكه‌كه‌سی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی و حیزبه‌كه‌یه‌وه هه‌ی. من خۆم له‌و كاته‌وه‌ی كه خوێندكار بووم یه‌كێك بووم له سه‌رسه‌ختترینی داكۆكیكاران له هاتنی توركیا. بۆچی؟ چونكه به‌ڕای من كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ئێستای ئه‌وروپا بریتیه له په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی. ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی‌دا دروستكردوه، ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژگارێك ژێرده‌سته و ناوچه‌ی كۆڵۆنیكراوی ئه‌وروپیه‌كان بوون و ڕق و كینه‌یان به‌رامبه‌ر به ئه‌وروپیه‌كان هه‌بووه ، وه‌كچۆن هه‌رگیز نه‌شیانتوانیوه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزبن. هه‌ر بۆیه ده‌بینیت كه ئه‌وانه خاوه‌ن ڕقێكی كولتوریی و سیاسی توندن به‌رامبه‌ر به ئه‌وروپا. به‌ڵام توركیا جیایه، چونكه وڵاتێكه هه‌رگیز كۆڵۆنیالیزه نه‌كراوه، توركیا خۆی كۆڵۆنیزهی خاك و وڵاتانی تری كردوه، لێ خۆی هه‌رگیز كۆڵۆنیزه نه‌كراوه هه‌میشه به‌هێز بووه وه‌ك وڵات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه مۆدێرنیش بووه، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌مال ئه‌تاتوركدا ده‌ستپێده‌كات. هه‌ر بۆیه به‌ڕای من ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بوونێكی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتو توانی پردێك له نێوان جیهانی ئیسلامی و به‌شێكی خۆرئاوادا دروستبكات، به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه ئه‌مریكا به‌ده‌ست جه‌نگێكی شه‌رمهێنه‌ر و ئابڕوبهرهوه گیرۆده‌یه و وا زوو لێی نایه‌ته ده‌رێ. من پێم وایه ئه‌مه هه‌لێكی گرنگه بۆ ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه:
ده‌قی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له به‌رواری 2\7\2010، له لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی
ه‌وه له‌گه‌ڵ ئالن تۆرین سازكراوه و له‌ماڵپه‌ڕی تیڤیهكهوه وه‌رگیراوه: (euronews)
http://www.euronews.com/2010/07/02/alain-touraine-on-europe-and-islam/