ئه‌مڕۆ لای من ڕۆژێكی گه‌وره‌یه، ڕۆژێكه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژئاوا و ڕیفراندۆمی باشوور و ڕاپه‌ڕینی ئاشتیانه‌ی دوێنێ شه‌وی ڕۆژهه‌ڵات. من و زۆر له‌هاوڕێ نوسه‌ره‌كانم خۆرێكی دیكه ده‌بینین، من خۆرێكی گه‌شاوه ده‌بینیم له‌ده‌روونی مرۆڤی كوردیدا كه‌بازدانه گه‌وره‌كه ڕوویدا له‌ده‌روونی گشتی مرۆڤی كوردا.
خۆرێك بازادنێكه كه‌ڕۆحی تاریكی كۆیله‌كراوی چه‌ند ساڵه‌ی ناو قه‌واره لۆكالی و ئێڕاقیبوو و ئێرانیبوو و سووریبوو و توركیبوو نایبینێت. بێگومان كاتی ده‌وێت تاوه‌كو هه‌رسی بكات و بیبینێت و كاری ده‌وێت بۆئه‌وه‌ی له كۆیله ئێراقییهكهی ناو ڕۆحی ڕزگاری بێت.
ئه‌م ڕۆحه مێژووگه‌را نییه، له‌ڕۆحی سه‌ده‌كان و ڕۆحی ڕووداوه‌كان تێناگات، وه‌ك نیتچه ده‌ڵێت ؛ ئه‌مانه بونه‌وه‌ری مێژوویی نین، ته‌نها له‌وه‌ڕه‌كانی به‌رده‌می خۆیان ده‌بینین… ئه‌مانه سروشت نابینن و وه‌ك كۆی گشتی، مێژووگه‌را نییه كه پرسی وجودی خۆی له‌جیهاندا ببینێت، چونكه خۆی به‌چه‌قی جیهان تێناگات.به‌ڵام ئه‌وانه‌ی مێژوو ده‌بینین ئه‌م خۆره ده‌بینین له‌ئاسمانی كۆی كوردستاندا هه‌ڵهاتووه، ئه‌وانه‌ن سه‌یری كۆی مێژووه‌كه ده‌كه‌ن ، نه‌ك به‌رز و نزمی وشكستیه‌كانی، سه‌یری ڕۆحی نه‌ته‌وه ده‌كه‌ن به‌ته‌عبیری هێگڵ.
به‌درێژایی په‌نجا ساڵی ته‌مه‌نم كه ساڵی ١٩٧٥ شۆڕشی مه‌لاموسته‌فام له‌بیره، شكستی ١٩٧٥ له‌بیره كه‌به‌هه‌زاران به‌خۆیان و بڕنه‌وه‌كانیانه‌وه ته‌سلیمبوونه‌وه. فرمێسك و ئاهو ناڵه‌ی خۆمان و خزمانم له‌بیره بۆ نسكۆی كوردان. له‌هه‌شتاكاندا له‌پانزه ساڵیه‌وه به‌شداربووم له خۆپیشاندانه خوێناوییه‌كانی ١٩٨٢ و له‌دوایشدا له‌ڕیزه‌كانی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران كارمكردووه، تاوه‌كو جێهشتنی كوردستان من به‌به‌ڕێكخراوه‌یی خه‌باتم كردووه و شانازی پێوه ده‌كه‌م. شه‌ڕی ئێران ئێراق، كوه‌یت، ڕاپه‌ڕین، كۆڕه‌ومان بینی، به‌داخه‌وه زۆر خزم و ئامۆزا و پورزا و هاوڕێم له‌م مێژووه‌دا شه‌هیدبوون…من خۆم وه‌ك كوردێك هه‌موو ئه‌م شه‌ڕانه‌م قبوڵ بوو، له‌هه‌مووشیدا كوردێك بووم تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له‌دژی به‌عس و ده‌وڵه‌تی ئێراق، ته‌نها له ١٩٩٤ قبوڵم نه‌بوو كورد – كورد بكوژێت.
له‌هه‌موو ئه‌م ماوه‌یه‌داش و له‌ژیانی مه‌نفای ڕووسی و ئه‌ڵمانی و تاوه‌كو ئه‌مڕۆش، پێم ناخۆش بووه ئه‌م مرۆڤه كورده‌م ده‌بینی (جگه له‌باكوررییه‌كان نه‌بێت ) به‌شێكی زۆری ئه‌وانیتری باشوور و ڕۆژهه‌ڵات به‌هانه داده‌تاشێت بۆ (بچوكبوونی خۆی) و بچوكی خۆی ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌م سته‌مكاری ناوخۆ و ئه‌و سته‌مكاری ده‌ره‌كی .
ئه‌م مرۆڤه بچوكه گزگله، نامێژووییه، هێشتا له‌ناوماندا ماوه، له‌فۆرمی جیاواز جیاوازدا ته‌عبیر له‌خۆی ده‌كات و گوناهه نازانێت كه‌كۆیله ئێراقی و (پان -فارسیزم و توركیزم و عه‌ره‌بیزم) له‌ناوخۆیدا نه‌كوشتووه. ئه‌م بونه‌وه‌ره بچوكه گزگله ناشرینه، كه ده‌له‌وه‌ڕێت له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان و سوودمه‌ندی یه‌كه‌مه، ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵه به‌كولتوری جنێوفرۆشی به‌برا و خوشكه كورده‌كه‌یه‌وه و كوردبوون ده‌خاته ژێرپرسیاره‌وه. هه‌ر ئه‌م گزگلانه بوون هانده‌ری شه‌ڕی ناوخۆ بوون و ئه‌مڕۆش نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی گیرۆده‌ی ئه‌م كولتوری ناوداتاشین و مۆرلێدانه‌ن له‌ناوچاوانی ئه‌ویتر و جنێوفرۆشی به‌ڕه‌خنه تێده‌گات. ئه‌مه كولتوری كۆیله ئێراقیه‌كه‌یه‌ی زه‌مه‌نی سایكس بیكۆیه كه له‌كۆندا پێیانده‌گووت ؛ جلخواره‌كان. ئه‌مه كلوتوری جلخواره‌كانه.
جوانترین داهێنان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه بۆ مرۆڤ كه ئه‌ده‌ب و جوانی و كتێب و بیروڕای سیاسی تێدا بگۆڕێته‌وه. ئه‌م گزگله له‌وه‌ڕخوازه به‌ناو سیاسییه بچوكه بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه چۆن خوشك و براكورده‌كه‌ی سووك بكات، چونكه داوای سه‌ربه‌خۆی ده‌كات بۆ كوردستان و ده‌یخاته ڕیزی گه‌نده‌ڵه‌وه ، به‌ڵام نازانێت كه‌خۆی به‌رهه‌م و سوودمه‌نی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵییه. له‌بیری ده‌چێت خۆی سووك ده‌بێت له‌به‌رده‌م بێگانه، سه‌یره بۆ بێگانه‌ش ده‌نوسێت I Love you – ئه‌م هه‌ستی (خۆبه‌كه‌مزانینه كوردییه) كولتوری شه‌ڕی ناوخۆیه، و له‌ڕۆحی خۆیدا نه‌یكوشتووه، به‌رده‌وامی پێده‌دات به‌ناوی ئه‌وه‌ی دژه گه‌نده‌ڵ و شۆڕشگێڕه، به‌ڵام نازانێت كولتوری گه‌نده‌ڵییه له‌ڕۆحیدا سه‌ما ده‌كات و كۆیله ئێراقییهكهی ناو سنووره‌كانی سایكس بیكۆیه و له‌فۆرمێكی دیكه‌دا ته‌عبیر له‌خۆی ده‌كات.
بێگومان به‌كه‌مزانینی لێپسراوانی كوردم به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب و ئینگلیز و ئه‌ڵمان زۆر ئازاریداووم و قێزه‌وه‌ن بووه، هه‌ر بۆیه به‌درێژایی ته‌مه‌نم خۆم له‌هه‌موو پۆستێكی حكومی و حزبی و نوێنه‌رایه‌تیه‌كی سیاسی دوورگرتووه، هه‌رچه‌نده به‌بڕوانامه و توانا و خه‌باتی سیاسی و ئه‌زموونی ئیداریم له‌ئه‌وروپا زۆر له‌وه‌زیره‌كانی ئه‌وان به‌تواناترم و به‌ویژدانتریشم.
من بابایه‌كی بێ ده‌ربه‌ستم له‌م دونیایه‌دا، ژیانێكی ساده و كه‌مخۆر و كه‌م خه‌و و كه‌م پاره و كه‌م مه‌سره‌ف. جگه له‌كتێب و جوانی مرۆڤی خۆشه‌ویست و شیعر نه‌بێت ، چیتر هیچ شتێك سه‌رسامم ناكات، پاره‌ی گه‌وره‌ی چاره‌نوسسازم خوراوه به‌ڵام بۆ پاراستنی جوانی ناو ڕۆحم بێده‌نگ بووم. چونكه چوونه ناو هه‌ندێك زۆرانبازیی ناشرینت ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه، نه‌ده‌كڕدرێم و نه‌به‌كه‌ڵكی پۆستی هیچ لایه‌ن و حكومه‌تێك دێم. ته‌نانه‌ت كاتی خۆی سۆسیال دیموكراته‌كانی هاوڕێم له‌ئه‌ڵمانیا پێشنیاریان بۆ كردم بۆ خۆ كاندیدكردن و كاركردن بۆیی، گووتم؛ من بۆهیمیه‌كی شۆڕشگێڕم، چه‌پێكی موحافزكار و ئانارشتێكی شیعری…له‌ڕۆژدا ئیداریم بۆ نان، به‌ڵام له‌ڕۆحمدا بۆهیمیم.
من ئه‌وه‌م گوتووه كه‌بڕوام پێیه‌تی ، بێگوێدان به‌وه‌ی ده‌چێته سه‌به‌ته‌ی كێهاوه، گه‌ر وا ناكه‌ین نابێت بنوسین، چونكه بیروڕا نییه له‌دونیادا له‌گه‌ڵ ڕایه‌كی دیكه‌دا یه‌كنه‌گرێته‌وه. به‌ڵام مرۆڤی كوردی باشوور هه‌ستی جیاكاری مردووه و وه‌ره‌قه‌كانی لێ تێكه‌ڵ بووه. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ڕۆشنبیرانیش كه‌مپین هه‌یه، گێلانه، و ئێراقیانه، كۆیلانه، نامێژووگه‌رانه، سه‌ربه‌خۆیی پابه‌ند ده‌كاته‌وه به‌گه‌نده‌ڵی. ئه‌مه گرێ خۆ به‌كه‌مزانینه و به‌هانه ده‌هێنته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژێكیش بێت ته‌نها ڕۆژێك نمایشی سه‌ربه‌خۆیی ڕۆحی بكات، ئه‌مانه كوێله داگیركراوه‌كه‌ی ڕۆحیان مانیفێست ده‌كه‌ن، به‌بێئه‌وه‌ی بزانن كه‌كۆیله‌ن و له‌ته‌نیشت مێژوو ده‌له‌وه‌ڕن.
نمونه‌یه‌كی بچوك له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣ نه‌خۆشێكی ده‌روونی هه‌بوو ڕایكرد بۆ كوردستان كه‌گه‌ڕایه‌وه به‌منی گووت؛لێۆسراوانی كورد پاره‌یه‌كی زۆریان داومه‌تێ و چاوپێكه‌وتنی زۆریان له‌گه‌ڵدا كردم… ئه‌مه ئه‌و كاته ده‌یگێڕایه‌وه كه من و هاوڕێیه‌كی ئه‌ڵمانم ده‌مانبرده‌وه بۆ خانه‌ی نه‌خۆشه ده‌روونییه‌كان.
لێره‌وه (كولتوری له‌وه‌ڕخۆره‌كان) هه‌م لێپسراوه له‌وه‌ڕخۆره‌كه‌یه و هه‌م ئۆپۆزیسێۆنه جنێوفرۆشه‌كه‌یه، هه‌ردووكیان له‌سه‌ر (كۆیله ئێراقیه‌كه‌ی) ناوده‌روونیان كارده‌كه‌ن و مانیفێستی ده‌كه‌ن. به‌ڵام به‌خته‌وه‌رم ئه‌م هه‌فته‌یه له‌ڕاچه‌نینی ڕۆژئاوا و هه‌ڵبژاردنه‌كانیان، ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیمان له‌باشوور، و ڕاچه‌نینی سه‌قز و بانه و شاره‌كانی دیكه ئه‌و خۆره‌م بینی، كه‌فوكۆ ده‌ڵێت؛خۆرێك له‌ئاسماندایه و ڕۆشنبیر ده‌یبینێت…لێره‌وه من ئه‌م خۆره ده‌بینیم.
ته‌واو
