اڤان سدیق ـ پڕۆژەی جەستەی بینراو - جەستەی نەبینراو

پڕۆژەی جەستەی بینراو – جەستەی نەبینراو ٥


Loading

کاری ئاڤان سدیق   له‌ناو پرۆژه‌كه‌یدا

هونەرمەند ئاڤان سدیق ناوی (پاسیڤەکان)ی لە کارەکەی ناوە و هەر ئەمساڵ 2016 بەرهەمەکەی بۆ ئەم پێشانگایە دروستیکردوە. ئەو بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارەی مادەی (پلێکسی گلاس)ی بەکارهێناوە، ئەمەیش جۆرە پلاستیکێکی باغەی ئە ستووری ئاویە و هونەرمەند تەجروبەی هەیە ڵەگەڵیدا.

بۆ ئەم پێشانگایە ئاڤان دە پارچەی لەو پلاستیکە ئامادەکردووە بە قەبارەی جیاواز لە (110 x 140) تا (190×170) سانتیمەتر و بەیارمەتی پرۆجێکتەر و بەقەڵەمێکی تایبەت وێنە ی فیگەرەکانی لە سەریان کێشاوە کە پێکهاتوون لە وێنەی چەند کچ و کورێکی گەنج و بە پێوە وەستاون، جگە لە یەکێکیان کە لەسەر چینچک دانیشتووە.

هونەرمەند گشت کارەکانی لەقەد دیواری ژوورەکان دانەناوە، بەڵکو پێنج لە کارەکانی لە ناوەراستی ژوورە سەرەکییەکە بە تەلی عەمەلیات بە بنمیچی ژوورەکەوە هەڵواسیووە، بەجۆرێ کە دەوری دە سانتیمەتر لە زەویەکە بەرزبوونەتەوە، سیانیشی لە قەد دیوارەکەی بەرانبەر داناوە، بەجۆرێ کە خوارەوەیان کەوتووەتە سەر زەوی ژوورەکە لە چەشنی وستاندنی مرۆڤ بەپێوە، دوانیشی خستوەتە ناو هەردوو ژوورە بچووک و تەسکەکانەوە، لەو دوانە یەکێک لەفیگورەکان بەپێوەیە و ئەوەیتریان لەسەر چینچک دانیشتووە، بەم جۆرە هونەرمەند سوودی لە ئەتمۆسفیری هەر سێ ژوورەکان وەرگرتووە بۆ دروستکردنی فە زایەک (راومێک)کە کارەهونەرییەکان و بینەرەکان بەیەکەوە کۆبکاتەوە، ئەمەیش مەبەستی هونەرمەند بووە.

ئەو لە کاتی دروستکردنی وێنەکاندا بیری لەوە کردووەتەوە کە رەنگی دیوارەکان و جلوبەرگی بینەرەکان بتوانن تێکەڵاوی رەنگی فیگەرەکانی ببن، ئەمەیش بەهۆی شەفافیەت و بریقەدانەوەی مادەی پلێکسی گلاسەکەیە، بۆیە لەکاتی ئیشکردندا زیاتر رەنگی سپی و رەش و تۆنەکانی بەکارهێناوە. لێرەدا رۆڵی دیوارەکان نەک تەنیا وەکو دیاریکردنی شێوە و فەزای پێشانگاکەیە بەڵکو وەکو بەشداری بوونیشە لە رەنگی فیگەرەکاندا، لەم حاڵەتەدا رەنگی دیوارەکان دەبن بە بەشێ لە کارەهونەرییەکە، ئەمەیش بووەتە هۆی دروستبوونی پەیوەندی و تێکەڵاوبوونی گشت بەشەکانی پێشانگاکە لە ناو یەکدا کە دونیای ناوەوەی کارە هونەرییەکەی چالاکترکردووە و بووەتە هۆی دروستبوونی دیاردەی ئەنتەرئەکتڤتی (Interaktivity) لە کارە هونەرییەکە (چالاککردنی بەشەکانی کارە هونەرییەکە لەناوخۆیدا) کە کاریگەری لەسەر ناوەرۆکی کارەکە دروستکردووە.

لە حالەتی ئەم پێشانگایەی ئاڤان سدیقدا ئەستەمە کارەکان وەکو پێشانگایەکی ئاسایی ببینرێ، وەکو ئەوەی بینەر بیت و تەماشای تابلۆ بکەیت، بەڵکو وەکو کارێکی سێ ڕەهەندی مامەڵەی ڵەگەڵ دەکرێ، لە رووی زانستی هونەرەوە
وەکو کارێکی ئنستەلەیشنێکی پێرفۆرماتیف، زیاتر روونیکەمەوە، وەکو کارێکی هونەری کە مامەڵە لەگەڵ وێنە هەڵواسراو و دانراوەکان و فەزا و رەنگ وەکو یەک یەکەیەک (وحدە واحدە) دەکات، ئەمە لە حاڵەتێکدا کە بینەر نەچوبێتە ناوەوەی ژوورەکان، نەچوبێتە ناو فەزای کارە هونەرییەکە و هێشتا لە دەرەوە تەماشای ژوورەکە و فیگەرە هەڵواسراوەکان بکات.
بەڵام کە بینەر( بینەرەکان) دەچنە ناو فەزای پیشانگاکە، ئەوکات فیگەرەکان و فەزای پیشانگاکە و رەنگی دیوارەکان و بینەر (بینەرەکان) دیسانەوە وەکو یەک یەکە دەمێننەوە، بەڵام لەم حاڵەتە دا بە هۆی بوونی بینەرەکان لەناو فەزای پێشانگاکەدا جووڵە و دینامیک لەناو سەرجەم کارە هونەرییەکە دروست دەبێت، گشت کارە هەڵواسراوەکان و دانراوەکان بە شێوە و رەنگەکانیانەوە لەگەڵ جوولەی بینەرەکاندا دەجوڵێن بێ ئەوەی لەیەک جیابنەوە، لەبەر ئەوەی بینەرەکان دەبن بە بەشێکی دانەبراو لە کارە هونەرییەکە بە واتایەکی دی دەبن بە بەشێک لە ناوەرۆکی کارەکە، کارە هونەرییەکە لەم حاڵەتەدا لە رووی شێوەوە رەهەندێکی هەپێنینگ Happening بە خۆوە دەگرێ، و لە رووی ناوەرۆکەوە لە پەسیڤەکانەوە دەگۆردرێ بۆ ئەکتیڤەکان.

کاری ئاڤان سدیق ـ پڕۆژەی جەستەی بینراو – جەستەی نەبینراو

لە هونەری ئاڤان سدیقدا بەگشتی دیاردەیەک هەیە کە بە زمانی ئەڵمانی ئنتەندیرتن بیتراختەری پێدەگوترێت Intendierten Betrachter واتا: (هێنانە ناواوەی بینەر بۆ ناو کارەهونەرییەکە) کە لەم ئیشەیشیدا دیسانەوە دەرکەوتووە. لەم پیشانگایەدا جگە لە لای ئاڤان سدیق ئەم دیاردەیە لە کارەکانی رەنج حیکمەت و گەیلان عبداللەیش بەدی دەکرێ.

من لە ئاڤان سدیقم پرسی: بۆچی تۆ ئەم مەتریاڵە، ئەم باغە رەق و شەفافە بۆ کارەکانت بەکاردەهێنی؟
ئەو گوتی: حەزم لێیەتی.

ئەم وەڵامەی ئاڤان سدیق وەڵامەکەی (مارسێل دوشا)ی خستەوە بیرم، کاتێک لەساڵی 1913 تایەی پاسکیلێکی کرد بە کارێکی هونەری و بوو بە یەکەم کاری هونەی رێدی مەید Ready made) (لە مێژووی هونەردا. لێیان پرسی: ئەم کارە چیت پێ ئەگەیەنێت؟ ئەو گوتی: هەستێکی خۆشم پێدەبەخشێت.

کاری ئاڤان سدیق ـ پڕۆژەی جەستەی بینراو – جەستەی نەبینراو
کاری ئاڤان سدیق ـ پڕۆژەی جەستەی بینراو – جەستەی نەبینراو
کاری ئاڤان سدیق ـ پڕۆژەی جەستەی بینراو – جەستەی نەبینراو
کاری ئاڤان سدیق ـ پڕۆژەی جەستەی بینراو – جەستەی نەبینراو


پێشانگای: جەستەی بینراو – جەستەی نەبینراو.
پرۆژەی هونەری گرووپی کۆنسێپت ئارت.
خاوەنی بیرۆکە و رێکخەری پێشانگا: ئاڤان سدیق.
هونەرمەندەکان : ئە حمەد نەبەز . ئاڤان سدیق . بەهجەت عومە ر . گەیلان عە بدوللە .
رە نج حیکمە ت . زاموئا داراغا.
جێگای پێشانگا : ژێرزەمینی ئە منە سوورەکە / سلیمانی.
کاتەکەی: لە 19 وە تاکو25 ی مانگی 11ی 2016.

مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە! ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.
مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە!
ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.