کولتور مەگەزین : زیرەک میرە پەیکەرسازێکە لە ماتڕیاڵ، لە کۆنزومەریزمی مرۆڤی مۆدێرن ، بێگومان لە شمەکخۆری و چەپەخۆریەی مرۆڤ بەرامبەر بەخۆی وژینگە. مرۆڤ ئەزیزان ڕۆژانە چەپەخۆری دەکات، دەکوژێت و تەماعی سنورەکانی خەیاڵ دەبرێت. دەرئەنجام هەم خۆی و هەم ژینگەش پیسدەکات، ئاوەها لەکوێ مۆدێرنە هەبێت خۆڵ و خاشاکی و پاشماوەی جەنگ و کوشتار و بۆمبەکانی هەن . لێرەوە زیرەک میرە دەیەوێت ئەم خۆڵە بکاتەوە بەژیان، بیکاتەوە بەزیندەگیبوون.
زیرەک میرە وەک (میشێل فۆکۆ) بیردەکاتەوە ، ئەویش : گەڕانەوەی ڕۆحە بۆ جیهانێکی بۆ جیهانێکی بێ ڕۆح .
زیرەک لێرەدا بۆ میدیاکان دەدوێت ؛
زیره‌ك میره كه یه‌كێكه له په‌یكه‌رتاشه به‌ناوبانگه‌كانی كورد و دانیشتوی شاری سلێمانییه رایده‌گه‌یه‌نێت كه په‌یكه‌ری نییه نه‌شكێندرابێت.
زیره‌ك میره‌ی په‌یكه‌رتاش له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ده‌رباره‌ی په‌یكه‌ره شكێندراوه‌كانی، رایگه‌یاند كه پێیوایه په‌یكه‌ری نییه نه‌شكێندرابێت.
زیره‌ك میره ده‌ڵێت: “یه‌كه‌مین كاری په‌یكه‌رم كه له سلێمانی كردم سێ مانگ پاشماوه‌ی سه‌یرانگایه‌كم كۆكرده‌وه له قتوی بیره و خواردنه‌وه ئه‌لكهولیه‌كان و په‌یكه‌ری گیتار ژه‌نێكم دروستكرد كه پێكێكی به‌ده‌سته‌وه‌بوو به به‌رزی هه‌شت مه‌تر، چه‌ند جارێك شكاندیان یاخود ئه‌زێتیان دا كه من دڵنیام له په‌یامی كاره‌كه تێنه‌گه‌یشتون كه لێواو لێو بوو له خزمه‌ت به ژینگه”.
وتیشی: “دوای ئه‌و په‌یكه‌ری شێتێكی جوانی سلێمانیم دروستكرد به ناوی “شه‌باب” كه كه‌سێكی خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌بوو به‌داخه‌وه سێ مانگ دوای نمایشكردنی وورد كرا و به‌ته‌واوی شكێندرا”.
میره ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “دوابه‌دوای ئه‌وه په‌یكه‌ری نووسه‌رێك له قه‌ڵه‌مم دروستكرد كه كه‌سێكی سه‌ربه‌ره‌و خوار بوو, سه‌ری له‌سه‌ر ده‌فته‌رێكه و قاچی ڕووه‌وسه‌ره‌وه كه تا ئێستا چوار جار شكێندراوه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “له‌ڕۆژی رزگاركردنی شاری كه‌ركوكدا له پرۆسه‌ی ئازادی عیراقدا له پاشماوه و پۆستاڵی سه‌ربازه‌كانی رژێمی به‌عس په‌یكه‌رێكی قه‌باره گه‌وره‌م دروستكرد له‌جێی په‌یكه‌ره برۆنزه‌كه‌ی سه‌دامم دانا، به‌ڵام پاش هه‌فته‌یه‌ك ته‌قاندیانه‌وه و سوتاندیان”.
ئه‌و په‌یكه‌رتاشه كورده راشیگه‌یاندووه كه دوابه‌دوای ئه‌وه رۆشتووه به‌ره‌و به‌غدا و له‌جێی په‌یكه‌ره گه‌وره‌كه‌ی سه‌دام كه له مه‌یدانی فیرده‌وسدا روخاندیان په‌یكه‌ری “خۆری ئازادی” دروستكرد كه ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش ته‌واوبوونی به فیشه‌ك لێیاندا و شكاندیان و ئێستا هه‌ر نه‌ماوه”.
زیره‌كه میره ده‌شڵێت: “دواهه‌مین كاریشم په‌یكه‌ری (په‌ی-كه‌ر)ه كه له باخچه‌ی نالی له سلێمانی دامنا كه به‌داخه‌وه له‌دوای هه‌شت رۆژ له نمایشكردنی شكێندرا”.
سه‌باره‌ت به شكاندنی په‌یكه‌ره‌كانی كه ئایا ته‌نها په‌یكه‌ره‌كانی ئه‌و ده‌شكێندرێت یاخود ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو كاره هونه‌ریه‌كانه، وتی: “شكاندن له‌ناو ئێمه‌ی رۆژهه‌ڵاتیدا كلتوره, شكاندنی مرۆڤ، شكاندنی ئیحساس و شكاندنی هه‌موو روحه‌كان و پێموایه شكاندنی په‌یكه‌ریش مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه له‌ناو ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵاتیدا، به‌ڵام له ئێستادا به‌داخه‌وه پێموایه پشكی شێری به‌ر من كه‌وتووه”.
زۆرینه‌ی كاره‌كانی زیره‌ك میره له شاری سلێمانی نمایشكراوه و تا ئێستا شه‌ش په‌یكه‌ری له‌و شاره داناوه كه بریتین له په‌یكه‌ره‌كانی” ژینگه” كه له قتوه بیره‌ی سه‌یرانگاكان دروستكرا و په‌یكه‌ری”سات” كه له 170 هه‌زار فیلمی نێگه‌تیفی فۆتۆگرافی دروستكرا و په‌یكه‌ری “نووسه‌رێك له قه‌ڵه‌م” و په‌یكه‌ری “شێتێكی سلێمانی” و “كیسه‌ڵ” و “په‌ی-كه‌ر “، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نها سێ له‌و په‌یكه‌رانه‌ی ماون كه بریتین له “نوسه‌رێك له قه‌ڵه‌م” و “په‌ی-كه‌ر” و “په‌یكه‌ری كیسه‌ڵ”
سەرچاوە ؛ سایتی خەندان ..بەسوپاسەوە