داعش وەک پێشبڕکێی کاریکاتێر لەتاران


Loading

 

پێشانگای کاریکاتێر لەدژی داعش لە تاران دەستیپێکرد و لە کۆتایی ئەم مانگە (مای ٢٠١٥) ناوی براوەکان ئاشکرادەکرێت . ئەم پێشبڕکێیە لەلایەن وەزارەتی کولتوری حکومەتی جمهوری ئیسلانی ئێرانەوە  ڕێکخراوە،  زیاتر ٢٨٠ کار لەکۆی ٨٠٠ کاردا بەشداری ئەم پێشبڕکێیە دەکەن.

بەپێی هەواڵی بەشی کولتوری ڕۆژنامەی (ئیندیپێندێتی بریتانی Independent) ئەم پێشانگا و پێشبڕکێیە لەو بڕوایەوە سەرچاوەی هەڵگرتووە ، کە دەوڵەتی ئیسلامی لەئێراق و شام (داعش ISS) نوێنەری هیچ تائیفە و مەزهەبێکی ئیسلامی ناکات و پەیوەندی بەئیسلامەوە نییە !

هونەرمەندانی بەشداربوو لەهەموو وڵاتانەوە هەر لەئەمریکاوە بیگرە تاوەکو ئوسترالیا و ئێراق و ئیراق و پاکستا ن و دونیا لەڕێگەی کارەکانیان تەعبیر لەدژایەتی خۆیان دەکەن بۆ کارە ناڕەواو جیهادیەکانی داعش لەناوچەکە.

ئەم پێشانگایە هیشتا بەردەوامەو لەکۆتایی ئەم مانگە براوەکان دەستنیشاندەکرێن.

 

سەرچاوە:

  • ؛  The Independent / Tuesday 26 May 2015