( فەرەنسای وێناكراو لای موسڵمانانی فەرەنسی)
نەك یەك و دووان و سیان، نەك دەیان كەس، بەڵكو سەدان و هەزارانن ئەو كەسانەی خەیاڵێكی جیاواز‌و ترسناك و وێرانكەریان لە سەر فەرەنسا هەبوو. ئەمانە بەردەوام نەك هەر لەو بڕوایەدابوون كە فەرەنسا و فەرەنسییەكان كۆڵۆنیالیست و ئیمریالیستگەلێك بوون ، ئیمپریالستگه‌لێك هەرچی سەرمایەی ماتریالی و ڕەمزی و مەعنەوەی باكوری ئەفەریقا، یان ئەوەی پێی دەڵێن ڕۆژئاوای عەرەبی دادۆشی و بردیان بۆ خۆیان.
هه‌ڵگرانی ئه‌م بیرروڕایانه بەمەوە نەوەستابوون، ئەم هەزاران كەسە كە لە شەقامەكانی پاریس لە باربێس و سان دۆنی و زۆنە پەراوێزبووەكانی (١٨ و ١٩ و ٢٠ )ی پاریس‌دا كۆمیونێتی و جڤاكێكی (وێناكراوی دابڕاو)یان دروست كردبوو كە هەم تێیدا دەژیان و هەمیش ستایل و فۆرمی جیاوازی ژیانكردن و پەیوەندی و پەیوەندی بەستن بوون. ئەمانەو پەراویزنشینەكانی پاریس و دەووروبەرو كەناری پاریس لە نانتێرو شوێنه‌كانی تر…..لێره‌وه ئه‌وانه چۆن پەیوەندییەكیان بە فەڕەنساوە هەبوو.
من خۆم كه‌له فه‌ڕه‌نسا ده‌ژیام و ده‌مخوێند، لەدەیان كەسم بیستووە كە بەبڕوایه‌كی سەیرەوە لەو بڕوایەدابوون كە؛ كاتی خۆی پاریس هەمووی شاخ و شاخ و بەرزایی بووەو باو باپیری ئەمان تەختیان كردووە و كردوویانه بەشار. بۆئەمان پاریس و سەرمایە ماتریاڵی و ڕەمزییەكانی پاریس بەری ڕەنج و خوێن و ماندوبوون و كرێكاری باب و باپیری ئەمان بوو نەك ( پاریسی سەدەی ١٨ و ١٩ و ٢٠) كە دڵی دونیا‌و پایتەختی مۆدێرنیتێ بێت.
كۆمەڵێك شوێنەواری دزراوی بە بەهاو ڕەمزی لە چەقی پاریس‌دا كە ئەوانە بوون لە میسر‌و میراتی فرعەون و میسری كۆن بوو. هەمیشە وێنایەك هەبوو، وێنابۆكراوێك كە ( نەوەی دووەم و سێهەمی) موسوڵمانە فەرەنسییەكان بەرهەمیان دەهێنایەوە و لە ناویدا دەژیان و پەیوەندی و ئایندەیان لە سەر بینا دەكرد. فەڕەنسایەكی كۆڵۆنیالیست و ئیمپریالیست، فەرەنسایەك كە ئێستاكەش نەوتی جەزائیرو ڕۆژئاوای عەرەبی هەڵدەلوشێت. زیاتر لە ( ٥) ملیۆن موسڵمانی فەرەنسی ڕۆژانە لە ناو ( نامۆبوون و درزكەوتنە خەیاڵیانەوە دەژیان).
ئەمانە نەوەی دووەم و سێهەمن. بەڵام باب و باپیری ئەمانەش كێ بوون؟! ئەوانە بوون كە لەگەڵ پاشەكشەی سەربازانی فەرەنسادا وەك نزیك (جاش) لە گەڵ هێزی سەربازی فەرەنسادا هاتبوونە فەرەنسا، یاخود دەستی كار بوون و بۆ كار لەفەرەنسا ژیابوون. نەوەی دووەم و سێهەمی ( فەڕەنسی خەیاڵ پچڕا‌و و درز تێكەوتوو)، نەك هەر هاوڵاتی فەڕەنسی بوون، ئەوان لە دایكبووی فەرەنسا بوون. زۆر لەوانە زمانی عەرەبیان هەر نەدەزانی! بەڵام ئەمانە زمان و ئەو نەزم و پەیوەندییەی زمان دەیخوڵقێنێت بەس نەبوو بۆ هۆگربوون و هەستكردن بە فەرەنسی بوونیان.
ئه‌مه نه‌ه‌یه له‌فه‌ڕه‌نسا تەنانەت زمان و وێنە زمانییەكانیشیان تێكشكاندبوو.ئەمان شێوازی جیاوازی ژیانكردن و پەیوەندی و گردبوونەوەو تەنانەت بازاڕی تایبەت بە خۆیان هەبوو. خواردن و مەتبەخ و شێوازی جل پۆشین و گوێگرتن لە گۆرانی و مۆزیكی جیاواز. هەموو شتێك جیاواز،به‌مانای شۆین و زەمەن و ئیماجیان فەرەنسی نەبوو. تەنانەت دەستكاریكردنی بەئەنقەستی زمانی فەڕەنسی و داهێنان و پێكهێنانی ئاستێكی تایبەتی نوسین و قسەكردن و گۆكردن لە هەناوی زمانی ستاندارد‌و ئەدەبی و ڕەسمی. زمانێكی تێكشكاو وێرانكراو پارچەپارچەكراویان بەشێوەیەك بەرهەمهێنرابوو، بەرهەمدەهێنرایەوە كەبەرهەمی تۆڵەكردنەوەو كینەو ڕق دەچوو.
ئەمە هەموو وێنەكەو دراوەكە نییە، نەخێر، ئێمە لە فەرەنسادا بەر دەیان فۆرمی ( جیاكاری و جیاكردنەوەو ڕاسیزمی فەرەنسی دەكەوتین بەرانبەرئەوانەی كە (گولوا) نین، ئەوانەی كە مێژوویەكی (ڕەسەنترو حیكایەتی درێژتریان نییە لە فەرەنسادا).
ئێمە لە بەرامبەر گوتارێكی سیاسی و ئیدۆلۆژی فەرەنسیبوون و بە فەرەنسیكردنین، كە ئەم پەراوێزبووانەیان ناچار دەكرد كە هەست بكەن فەرەنسی نین. جیاكاری لە دامودەزگای دەوڵەتی و حكومی و بەڕێوە بردن، جیاكاری لە ده‌زگا سەربازی و ئەمنیه‌كان، جیاكاری لەوەی كە ناچاربوون مناڵەكانی ئەم پەراوێزبووانە لە زانكۆ دواكەوتوو و بێ به‌هاكاندا بخوێنن و قوتابخانە باڵاكان بۆ ئەمان لە خەون و خەیاڵ تێنەدەپەڕی. جیاكاری لە زۆن و شوێنی نێشتەجێبووندا بە شێوەك گوتارێك سەرپێ خرابوو كە ئەمانە لە گەڕەك و زۆنە هەژار نشین و پەراوێزبوو و پڕ ئاشوب و فەوزاكاندا ژیانیان بەسەر ببردایە.
كاری ئەمانەو كرێی كاریان جیاواز بوو لە فەڕەنسییە ڕەسەنە گوێ بلاوسورو سپییەكان، ئەم گوتارە جیاكارو ڕاسیستە چی بەرهەم دێنێت؟ دەستوەردانی بەردەوامی دەسەڵاتی فەرەنسی لە گەڵ ( دیكتاتۆر‌و ستەمكارانی دونیای عەرەبی و ئیسلامی‌دا جگە لەم ( درز تێكەوتن و شكاندن و شكانەوەو چوونەوە ناوخۆی موسوڵمانە عەرەبییەكان) هەر ئەمەی لێوه چاوەڕواندەكرێت. لە بیریشمان نەچیت “لایسیتێی” فەرەنسی زۆر ڕەق و توندە بە بەراورد بە سیكیولاریزم لە وڵاتانی دیكەی ڕۆژئاوا!
ته‌واو
تێبینی كو‌لتور مه‌گه‌زین: جیاوازی نێوان لایسیتێ له‌سێكۆلاریزم ئه‌وه‌یه كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادات هێزه ئاینیه‌كان و ئاینه‌كان ده‌ستوه‌رده‌نه كاری كۆمه‌ڵگه. به‌مه‌رجێك له عه‌له‌مانیه‌تی هه‌ندێك ده‌وڵه‌تانی وه‌ك ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و بریتانیا و نه‌رویج و سوید و فیلاند په‌رواێزی ئازادیان هه‌یه ، به‌ڵام به‌بێئه‌وه‌ی بهێڵن هیچ ئاینێك نه مه‌سیحیه‌ت و نه‌ئیسلام و نه‌بوزیه‌ت و ئه‌وانیر ببێته سه‌رچاوه‌ی ده‌ستوور.
دیاره ئاین كاتێك جوانه كه‌له (كایه میتافیزیكیه گه‌وره‌كه‌ی )خۆیدا، وه‌ك ڕۆحانیه‌ت له (كایه‌ی پرسه گه‌وره‌كانی مرۆڤ و خه‌ڵق و وجود و ئه‌خلاق) بوونی هه‌بێت، پاڵپشت بێت بۆ ڕۆحی برینداری مرۆڤ، نه‌ك مرۆڤ بریندار بكات و بكوژێت. نه‌ك ده‌ستوه‌ربداته كاری دونیایی و مرۆڤ له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڕقی له‌و خوادایه بێت كه‌ئازادی لێ زه‌وتده‌كات! بێگومان كاتێك هێزه ئاینیه‌كان ئه‌وه‌یانكردووه، جگه له‌تیرۆری ئاینی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا و شه‌ڕی مه‌زهه‌به‌كانی خه‌لافه‌ت و سونه و شیعه، له‌وه زیاتر هیچیتری لێ به‌رهه‌منه‌هاتووه. به‌دیوێكی تردا ئیسلامی سیاسی جگه له‌تیرۆری قاعیده و داعش نه‌بێت هیچیتری لێ سه‌وز نابێت!