وا بیست وشه‌ش ساڵى ڕه‌به‌قه ده‌نوسم .له‌وماوه دوورودرێژه‌دا، ڕێده‌كه‌وێت باش وخراپم گووتبێت ، یان نوسینى واى تێكه‌وتبێت ،ئێستا ئه‌گه‌رچه‌رخى زه‌مان بابداته‌وه ،به‌وجۆره نه‌ینوسم . من پێم وایه ده‌بێت نوسین به شێك بێت له‌سه‌ربوورده‌ى نوسه‌ر ،به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و نوسینه‌ى بڵاوده‌بێته‌وه، ئیترموڵكى نوسه‌رنییه، ئه‌وبه‌ته‌نها وه‌ك به‌شێك له‌بونیادى نوسینه‌كه كه‌وله‌خزمه‌تى گه‌یاندنى واتاكاندا بوونى هه‌یه .نابێت ماف به‌خۆى بدات ڕووبه‌رێكى فراوان داگیربكات و له‌نێو دێڕه‌كاندا خۆى بنوێنێت! به‌شێكى گرنگ له‌وه‌ى به‌ها به‌نوسراو ده‌دات ئه‌وه‌یه، ن‌و سه‌رله‌ناو ئه‌و بابه‌ته‌شدا كه‌ده‌ینوسێت، بێلایه‌ن بێت.
به‌درێژى ئه‌وهه‌مووساڵانه له‌نوسیندا بێلایه‌نیم پێڕه‌وكردوه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم بۆئه‌وه‌ى نوسینه‌كه زۆرترین ڕاستگۆیى تێدابێت، من وه‌ك مرۆڤ به‌هه‌ست و سۆزه‌وه ،به‌باوه‌ڕ و ڕوانینه‌وه ،به‌خه‌ون وخواسته‌وه، خۆم شاردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى نوسین باڵاده‌ستبێت، نه‌ك نوسه‌ر .
(ژان كۆكتو) شاعیر ونوسه‌روهونه‌رمه‌ندێكى به‌نامێى فه‌ره‌نساییه، جارێكیان نوسیوویه‌تى :من درۆیه‌كم ،هه‌میشه ڕاستى ده‌ڵێم …پێشتریش له‌بۆنه‌یه‌كى تردا ده‌ڵێت : شاعیر هه‌رگیزئه‌وه‌ى ناوێت پێى سه‌رسامبن، ده‌یه‌وێت باوه‌ڕى پێبكه‌ن…ئه‌م بۆچونه به‌ته‌واوى له ڕوانینى منه‌وه نزیكه ،بۆیه به‌نمونه ده‌ى هێنمه‌وه .
پاش ئه‌م هه‌مووساڵه كه‌تێدانازانم مافى ئه‌وه‌م هه‌یه وه‌كو نوسه‌ر قسه‌بكه‌م یان نا، به‌ڵام وه‌ك هاوڵاتیه‌ك ده‌رفه‌ت ده‌خوازم، بۆئه‌وه‌ى له‌م نوسینه‌دا شتێك بڵێێم، سه‌باره‌ت به ڕووداوێك كه تێیداده‌ژین . ناوى لێنانێم مێژوویی، ناڵێێم چاره‌نووسازو ئاینده‌خوڵقێن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه ى په‌یوه‌ستى زۆرى به (بوون) مانه‌وه هه‌یه ده‌مه‌وێت هه‌ڵوێسته‌كى له‌باره‌وه بكه‌م و به‌تایبه‌ت ئه‌م جاره و له‌نێوان هه‌مووجاره‌كانى تردا، باكم به‌وه نییه كێ سه‌رسام ده‌بێت و،یان دژى ده‌وه‌ستێته‌وه ،په‌سه‌ندى ده‌كات یان ڕه‌تى ده‌كاته‌وه و، نه‌فره‌تم بۆده‌نێرێت .
واته‌مه‌نێكه به‌شێكم له بێلایه‌نیه‌ك، كه‌به‌قورسى باجیمداوه و له‌م وڵاته‌ى خۆمدا نامۆى كردوم، به‌شێكم له دامه‌زراندنى خه‌ونى هاوڵاتیبوونێك كه، به‌بێ شوناس و بێ لایه‌نگرى ده‌مه‌وێت وه‌ك خۆم چۆنم هه‌روا بمێنمه‌وه .كه ده‌شڵێێم خۆم، خۆمى (من ) و مه‌به‌ستم له هه‌ر(من)ێكى هاوڵاتیه‌كه ڕه‌گه‌ز و شوناس وبیروبۆچوون، جیاوازیه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌موولێكچوونێكى تردا، واى لێ ناكات پابه‌ندى شتێك نه‌بێت كه پێیوایه شتێكه له (بوون)ى.
ئه‌مجاره ده‌رفه‌تم بده‌ن هێندێك له دێڕه‌كانم ڕ‌ازى دڵ بێت وجارجاره خۆم بدوێنم وده‌ربكه‌وم وئاماده‌بم . به‌ومه‌رجه‌ى دواى ته‌واوبوونى ئه‌م نوسینه،بزربم و بچمه‌وه ناو ئه‌و نوسین ودێڕانه‌ى كه تێدا، من بێلایه‌ن ده‌بم و،كه‌ستان وه‌ك به‌شێك له نوسین نه بێت ،من نه‌بینن!
مه‌گه‌رڕۆژگاربێت وبڕواوشتێكى تر وه‌هام لێبكات ،ڕزاێك سه‌باره‌ت به دڵ بنوسم !
خه‌ونى ناوزیندان
– كاتێك شتێكى گرنگ ڕووده‌دات، بێده‌نگى جۆرێكه له ترسنۆكى!
ئه‌ى ئیم ڕۆزه‌نتاڵ
ئیتروابووبه‌شێكى زۆربچوكبووم له شتێكى زۆربچوك كه ئێستا شتێكى گه‌وره‌یه.نه‌خشى ڕۆژگارله سه‌ردیوارى زیندانه‌كه ساڵى 1990ى هه‌ڵكه‌ندبوو. ئێره چه‌ندكیلۆمه‌ترێك له‌شارى موسڵه‌وه دووره .وائه‌مه شه‌وى دووهه‌مه، من له زیندانى تاكه كه‌سیدام، نه‌جێم هه‌یه قاچم درێژكه‌م ونه‌ئه‌توانم چاولێكبنێم و،نه‌وه‌نه‌وزێك بده‌م . ئێستا ته‌نها یه‌ك خه‌ونم هه‌یه، هه‌رچى خه‌ونى ژیانم هه‌یه بچوكبۆته‌وه، بۆئه‌وخه‌ونه و، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بمخه‌نه ناو زیندانێكى گه‌وره‌تر، بتوانم جه‌سته‌مى تیا درێژبكه‌م و خه‌ڵكى تر‌ى تێدابێت و،له‌گه‌ڵیاندا كات به سه‌رببه‌م. ده‌رگاى زیندانه‌كه كرایه‌وه، فڕیاندامه هۆڵێكى گه‌وره‌وه ،چ ئاهه‌نگ وكه‌یف وسه‌فایه‌كه ئه‌م زیندانه گه‌وره‌یه، بۆنى چاوفیشكه‌ى جگه‌ره‌وگۆرانى وتنێكه ،هه‌رمه‌پرسه !
شه‌وى یه‌كه‌مم له‌وهۆڵه‌دا پادشایانه به‌ڕێكرد، له‌چاوزیندانه تاكه كه‌سیه‌كه‌دا ،ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕى ئازادى بوو، شه‌وى دووه‌م ئێستا ئیتر خولیا‌و خه‌ونێكى ترم هه‌یه .كه‌ى ده‌رگاى ئه‌م زیندانه ده كريته وه وبه‌یه‌كجارى ئازادببم ؟! ئه‌م چیرۆك وبه‌سه‌رهاته‌ى من، هه‌مان چیرۆكى ئه‌م نیشتمانه بچكۆله‌یه‌یه، كه له‌زیندانه ته‌سك وتاریكه‌كه‌یه وه هاتۆته ناوزیندانێكى گه‌وره‌تر و ئێستا ئیتر چاوى له‌وه‌یه به یه‌كجارى ئازادبێت وبۆڕابوروو نه‌گه‌ڕێته‌وه.

خه‌ڵك له‌سه‌ر هه‌رئاین وئاینزایه‌كن، هه‌رشوناس و ڕه‌نگ وناولێنانێكیان هه‌بێت هه‌روان و،چاویان له ئازادیه، به‌ته‌نها به‌ڕێكه‌وته كه به‌شێكین له خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته ى ناوى هه‌رێمى كوردستانه وده‌رگاى زیندانى تاكه كه‌سى شكاندووه و چاوى له سه‌رئازادى وسه‌ربه‌خۆییه. ئه‌مه بۆ هه‌موو كه‌سیتر و له‌شوێنێكى تر‌ى ئه‌م دونيايه‌دا هه‌ر وايه.
ئه‌مه چۆن شرۆڤه ده‌كرێت وده‌خرێته چوارچێوه ى چ لێكدانه‌وه‌یه‌كه و له چ ئاستێكى ئایدۆلۆژى وسیاسیدا له‌قاڵبده‌درێت گرنگ نییه ،گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ دیله و ده‌بێت له زیندانه كه بێته ده‌ره وه.
وه‌ك نوسه‌رێك ئه‌مه بیروباوه‌ڕێكى گشتیمه سه‌باره‌ت به‌ئازادى مرۆڤ. ساڵانێكه داكۆكى له ئازادى مرۆڤ ده‌كه‌یت و، ديلی و پێ نه‌نگى نییه، به‌ڵام كه باسى ئازادى خه‌ڵكى ده‌ووروبه‌ر و نزیكى خۆت بێت، كه‌باسى ئازادى وتێكشاندنى زیندانه‌كه‌ى خۆت بێت، بێده‌نگ ده‌بیت و ڕووده‌كه‌یت به‌ولادا و بۆئه‌وه‌ى پێتنه ڵێن لایه‌نگره ؟ پشت له‌وه ده‌كه‌یت كه‌باوه‌ڕت پێیه‌تى وئازادییه؟
چ درۆیه‌كى گه‌وره‌یه، چ ته‌فره‌دان وچ خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێكى گه‌وره‌یه، ناڵێم نیشتمان وهاوڵاتى ،ده‌ڵێم كه‌سانێك كه له‌سه‌ر ڕووبه‌رێكى جوگرافى پێكه‌وه ده‌ژین ونێزیكى تۆن، خولیا و خه‌یاڵى شكاندنى ده‌رگاى زیندانیان كه‌وتبێته سه‌ر، تۆلایه‌نگریان نه‌بیت، بۆ ئه‌وه‌ی پێت نه‌ڵێن لایه‌نگرى نه‌ته‌وایه‌تییه ؟!
ده‌خوازى پێت بڵێن؛ لایه‌نگرى مرۆڤایه‌تیه؟ گوێت هه‌ڵخستووه بۆده‌نگ و سه‌داى چه‌پڵه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌سێركدا توندترچه‌پڵه ده‌كوتن و، گوێت له ئازارى ئه‌وهه‌موو زیندانیه نییه؟!
به‌پیتى درشت له سه‌ردیوارى زیندان بۆم مه‌نوسن كه من لایه‌نگرى سه‌رسه‌خه‌تى ئازادیتانم، بۆم بنوسن ئه‌وه‌ى باكى به ئازارى نزیكه‌كانى نه‌بێت، درۆزنه و باكی به ئازارى مرۆڤایه‌تى نییه !
هاوڵاتیه‌ك وایده‌گووت:پێیانده‌گووت؛ نوسه‌ر
داواى كه‌ماڵ، له‌ناكامڵى ناكرێت
هیچ بیانوو و له‌په‌مپه‌رێك له به‌رده‌م ئازادى دا نییه. ئه‌وه‌ى ئازادى زه‌وتكردوویت، لێى نه‌پرسیوویت، پێینه‌گوتوویت به چ یاسایه‌ك ئازادیت لێ زه‌وتده‌كات، تاوه‌كو تۆناچاربیت په‌نا به ریاسا ببه‌یت، بۆئه‌وه‌ى ئازادبیت! كه‌ى كرا‌و، كه‌ى ڕه‌خساوكه‌ى ئیراده‌ت هه‌بوو، ئه‌وه كاتى ئازادییه .
واڕێكه‌وت ئه م نیشتمانه بچكۆله‌یه، ده‌رگاى زیندانه تاكه كه‌سیه‌كه‌ى بشكێنێت، له زیندانێكى گه‌وره‌تردا زۆرشت ده‌كرا، به‌ڵام نه یانكرد. كه‌نه‌یانكرد یان نه‌یانوویست، یان هه‌رچیه‌كى تر بڵێن بیانویان هه‌یه .
هه‌رچ ڕه‌خنه‌یه‌ك بگرین، ئه‌وه‌ى زیندانیه، له‌وه‌ڵامدا هه‌زار بیانووى هه‌یه .تاوه‌كو له‌م زیندانه دابین هه‌رچى تاوانه له‌ناو زیندانه‌كه دا بكرێت، بیانوه‌كه ئه‌وه‌یه؛ كه خه‌تاى زیندانه‌وانه وئه‌وان كه وه‌ك تۆ زیندانین، گوناهیان نییه!
نیشتمانه بچكۆله‌كه كه هه‌رێمى كوردستانى پێده‌ڵێن سێ گرفتى سه‌ره‌كى هه‌یه :
یه‌كه‌م) گرفتى پێكهاته‌يى وبونیاد:
ئه‌م نیشتمانه له ڕاستیدا دیفاكتۆیه، پرۆژه نییه. ناونیشانى یاسایى وپێناسه‌ى حوكمڕانییه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تمه‌دارى نییه و ده‌سه‌ڵاتداریه . پنتى یه كه‌مى ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى دامه‌زراندنى ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یی به‌ڕێكردنه، كه هه‌رگیز فه‌لسه‌فه‌ى خۆى یه‌كلاناكاته‌وه. هه‌ر بۆیه نا‌توانیت به هیچ پێودانگێك بیخه‌یته ژێربه‌رپرسیاریه‌تى وچاودێریه‌وه. چونكه پێكهاته وبونیادى ئه‌مجۆره نمونانه سه‌رچاوه‌ى شه‌رعیه‌تى به‌رده‌وامدانه به دۆخێكى ناوه‌خت، كۆتاییه‌كه‌ى دیارى كرا‌و نییه .ئه‌مه‌ش دروست وه‌ك دۆخى ڕاگه‌یاندنى بارى نائاساسیه، كه ئاسایى بوونه‌وه كه ى ئه‌وسه‌رى دیارنییه !
دووه‌م) گرفتى سیاسى :
هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى سیاسیه‌وه هیچ شوناس وپێناسه‌یه‌كى نییه، نه‌عێراق وه‌ك به‌شێك له خۆى سه‌یریده‌كات و نه دراوسێكان وه‌ك به شێك له عێراق یان قه‌واره‌یه‌كى سیاسى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن! هه‌یه ونییه چه‌ند هاوپه‌یمانیه‌كى سیاسى وئه‌منیه له كاتى گۆڕ‌انى هه‌ریه‌كێك له‌م هاوكێشانه‌دا، له بیست وچواركاتژمێردا هیچ دوورنیه سێ له‌سه‌رچوارى دانیشتوانى ئه‌م نیشتمانه بچكۆله یه خۆیان له‌كه‌مپى ئاواره‌ى وڵاتانى دراوسێدا ببیننه‌وه.
سێیه‌م) گرفتى به‌ڕێوه‌بردن:
یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن له ساڵى 1992كه ئه‌نجامدرا بۆ دامه‌زراندنى پرۆژه‌ى خه‌ون ودامه‌زراندنێكى به‌رنامه بۆداڕێژراونه بوو. له لێدوانى زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى كورددا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆپڕكردنه‌وه‌ى ((بۆشایى ئیدارى)) بوو،واته بۆپڕكردنه‌وه شوێنى ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئێراقى بوو نه‌ك بۆبه‌ڕێوه‌بردنێكى نیشتمانى كوردى . هێشتا نه‌ك هه‌رپه‌رله‌مانى كوردستان وحكومه‌ته‌كه‌ى له بیناكانى ((مه‌جلیسى ته‌شریعى وته‌نفیزى)) ئیحتلالى به‌عسیدان، به‌ڵكو زۆربه‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى ئه‌م نیشتمانه بچكۆله یه یان پێ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، هه‌رئه‌وانه‌ى ئه‌وسه‌رده‌مه‌ن. له باشترین دۆخیشدا ته‌نانه‌ت ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردوستانیش دوور له هه‌رتانه و ته‌شه‌رێك، به‌ڵام به ئه‌قڵیه‌تى به‌عسیانه‌ى ده‌وڵه‌تى ئێراقى بووه. جا باسى گه‌نده‌ڵى وئه‌وه‌ى ناوى ده‌نێت دیموكراسى كوردى، به‌باش و خراپیه‌وه له‌م چه‌ندساڵه‌دا كه‌ڵه‌كه بووه بۆ ده‌رفه‌تێكى تر، چونكه زۆرهه‌ڵده‌گرێت .
له‌سایه‌ى بوونى ئه‌م سێ گرفته‌دا، هه‌ركه‌سێك حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستان بكات، یانیوه‌ى ئه‌وه‌ى به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر خودى خۆشى سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كان بێت، به پاساوى ناكامڵى وبوونى ئه‌م گرفتانه، خۆى له به‌رپرسیاریه‌تى ده‌دزێته‌وه .چونكه زمانى حاڵى ئه‌م ناحاڵیه پێت ده‌ڵێت :داواى كامڵى له ناكامڵبوون ناكرێت !
جوغزه گه‌چینه‌ى قاوقاز
(برتولت برێخت) شاعیروشانۆنوس وده‌رهێنه‌رێكى ئه‌ڵمانى به‌ناوبانگی سه‌ده‌ى بیسته. له‌دواى (دایكه ئازاكه) دووهه‌مین شانۆیى كه ناوبانگى پێ ده‌ركردووه (جوغزه گه‌چینه‌ى قاوقاز)ه .
ساڵى 1982((عومه‌رى عه‌لى ئه‌مین ))به‌كوردییه ڕه‌وانه‌كه‌ى ئه‌م شاكاره‌ى وه‌رگێڕاوه‌و له ساڵى 2004 دابۆته كتێب وبڵاوكراوه‌ته‌وه.
واڕێكه‌وت به‌هۆى خولیاى نوسینه‌وه له‌گه‌ڵ زوربه‌ى سه‌ركرده‌كانى كورددا ده‌رفه‌تم بۆبڕه‌خسێت دابنشم وگفتوگۆى دورودرێژ بكه‌م . له نێو ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا ئه‌وه‌ى لاى هه‌مووان سه‌رنجى ڕاده‌كێشام ئه‌وه بوو كه گله‌ییان له ڕابوردوى میر و گزیر و سه‌ركرده‌ى كورد ده‌كرد، گوایه ئه‌وان هه‌ركات بارودۆخ به‌وه گه‌یشتبێت ،شتێك بۆمیلله‌ته‌كه بپچڕن، كه‌وتونه‌ته خۆخۆرى وئه‌م له‌رقى ئه‌و، ئه‌و له‌ڕقى ئه‌وى تر پێكیانداداوه وبه‌م هۆیه‌وه ده‌رفه‌تیان دۆڕاندوه . ئه‌وه‌ى له هه‌موویان زیاتر له سه‌رئه‌م باسه گه‌رم بوو (نه‌وشیروان مسته‌فا) بوو ،كه كتێبێكى پربایه‌خى به‌ناوى ((كورد وعه‌جه‌م)) ه‌وه له سه‌رئه‌مه دانابوو. كۆڵى گه‌شامه‌وه كه دانه‌یه‌كى به ده‌ست وخه‌تى خۆى پێشكه‌شكردم. نازانم ئه‌گه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا بمایه، نه‌وشیروانه‌كه‌ى كورد و عه‌جه‌م ده بوو یان….؟
با هه‌ر به‌ردێكى له‌سه‌ر دانێم و بێمه‌وه بۆلاى كتێبه‌كه‌ى برێخت .
شانۆى ((جوغزه گه‌چینه‌ى قاوقاز))باسى چیرۆكێك ده‌كات كه بۆئه‌م زه‌مانى ئێمه‌ى بایه‌خێكى زۆرى هه‌یه .كورت وپوخت له‌وه بریتیه؛ كه شاژنێك له ژێربارى ترس‌دا ساواكه‌ى جێده‌هێڵێت و كاره‌كه‌ره‌كه‌ى ده‌یگرێته خۆى و به‌خێوى ده‌كات .هه‌تا ڕۆژگار وه‌رده‌چه‌رخێت ساواكه ده‌بێته منداڵ و شازنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه وداواى مناڵه‌كه ده‌كات، به‌ڵام كاره‌كه‌ره‌كه ڕ‌ازى نابێت بیداته‌وه به‌دایكه‌كه‌ى .
په‌ناده‌به‌نه به‌ر دادوه‌ر و،داوه‌ریش سه‌ر له‌م درامایه ده‌رناكات. له كۆتایدا بڕیارده‌دات كه له ناوه‌ڕاستى هۆڵى دادگادا، بازنه‌یه‌ك بكێشن ومناڵه‌كه بخه‌نه ناویه‌وه، هه‌ریه‌كه له كاره‌كه‌ر و دایكه‌كه، په‌لێكى مناڵه‌كه ڕاكێشن، ئه‌وه‌ى توانى مناڵه‌كه له بجوغزوبازنه كه ده‌ربێنێت وبه‌لاى خۆیدا ڕایبكێشێت ،مناڵه‌كه بۆئه‌وده‌بێت .
له‌م كێشمه كێشمه‌دا كاره‌كه‌ره‌كه كه‌مناڵه‌كه‌ى به خێوكردووه دڵى به مناڵه‌كه ده‌سوتێت وناتوانێت ڕایكێشێت وئازارى بدات، ده‌ستبه‌ردارى ده‌بێت. دادوه‌ریش كه ئه‌مه ده‌بینێت ده‌گاته ئه‌وباوه‌ڕه‌ى كه مادا‌م كاره‌كه‌ره‌كه ئه‌وه‌نده میهره‌بانه ناتوانێت ئازارى مناڵه‌كه‌بدات وبیكاته قوربانى، كه‌واته شایه‌نى ئه‌وه یه مناڵه‌كه بۆئه‌وبێت، نه‌ك بۆشاژنه‌كه كه‌دایكى ڕاسته‌قینه‌یه‌تى !
چى ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌زمونى میره‌كانى كورد دووباره نه‌كه‌ینه‌وه؟
ئه‌وانه‌ى مێژوویان خۆێندۆته‌وه ده‌زانن هه‌موو زه‌مانێكى ئێمه هه‌روابووه، ده‌رفه‌ت نه بووه نه‌یدۆڕێنین وهۆكاره‌كه‌شی ناوخۆیى نه‌بووبێت !
ئێستا هێندێك ده‌مم لێ كه‌نه‌وه ده‌ڵێن ئه‌ى بۆ ئه‌وانه ناڵێت كه چه‌ندساڵه وڵاته كه‌یان به‌م ده‌رده بردووه؟
من ڕووم له‌ده‌مى ئه‌وانه‌یه كه له‌ئه‌وان دڵسۆزترن و ده‌توانن وه‌ك ئه‌وان نه‌بن وقوربانیبده‌ن !
من ڕووى ده‌مم له‌وانه‌یه كه دڵسۆزترن له‌وانه‌ى كه به‌خۆیان ده‌ڵێن دڵسۆزین !
عه‌یامێكه بۆچوونێكم هه‌یه وده‌ڵێم؛ هه‌رگیز ئه‌و قسه‌یه ڕاست نییه كه ده‌گووترێت هه‌موو كورد لایه‌نگرى ده‌وڵه‌تى كوردیه، ئه‌م قسه‌یه ڕاستبوایه ده‌مێك بوو كورد ده‌وڵه‌تى ده‌بوو!
جارێكیان زۆرشه‌رمم به‌خۆم هات. ساڵى 2005 بوو له ئه‌سته‌نبوڵ ((جه‌نگیزجاندار)) نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانى به ناوی تورك (كه به‌ڕاستى دۆستى ئێمه‌یه) له كۆڕێكدا قسه‌ى به‌وه ده‌ستپێكرد گووتى:ئێمه‌ى تورك میلله تێكین زاناى گه‌وره‌مان نییه، په‌یكه‌رى بۆبكه‌ین. شكسپیرمان نییه خه‌ڵك بیناسێت و خۆمانى پێوه بابده‌ین .به‌ڵام شتێكمان هه‌یه شانازى پێوه بكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له مێژوودا شانزه جار ده‌وڵه‌تمان دامه‌زراندووه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین ودێرنترین نه‌ته‌وه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه كورده، تائێستا یه‌ك ده‌وڵه‌تى دانه‌مه‌زراندووه!
وابزانم ئێستا ئیترشه‌رحى ناوێت كه بۆچى چیرۆكى جوغزه گه‌چینه‌ى قه‌وقازم بۆگێڕایته‌وه.
بێ – خه‌یاڵى
به‌شیروخامه ده‌وڵه‌ت پایه‌داره
من خامه‌م هه‌یه وشیرنادیاره
حاجى قادری كۆیی
له‌ڕا ستیدا كۆبوونه‌وه پێكهاتن ویه‌كگرتن وبه‌رجه‌سته بوونى نه‌ته‌وه له هێزێكدا، جگه له ده‌وڵه‌مه‌ندى خه‌یاڵێكى زیندوو زیاتر هیچى ترنییه !ئه‌م خه‌یاڵه كه له فۆرمى ده‌وڵه‌تدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، خوڵقێنه‌رى زمانى یه‌كگرتوو و یه‌كخستن و دروستكردنى هاڕمۆنیه‌كى گشتیه، كه تانوپۆى نه‌ته‌وه دروستده‌كات. كتێبێكى گرنگ وپڕبایه‌خ هه‌یه ((بندكت ئه‌ندرسون)) دایناوه‌وبه‌ناوى (الجماعات المتخیله) باسى ئه‌وه‌ت بۆده‌كات كه پێش دروستبوونى ده‌وڵه‌ت نه‌ئینگلیز وه‌ك ئێستا خاوه‌ن زمان و نه‌ڵمانیا به‌م كولتوره و، نه فه‌ڕه‌نسایه‌كان به مشێوه‌ى ئێستا بوونیان هه‌بووه . ته‌نانه‌ت گوزارشت وڕوانین وجیهانبینیشیان به‌رى هاتنه كایه‌ى ده‌وڵه‌ته !
به‌تایبه‌تى له دواى ساڵى 2005 ه‌وه نائومێدیه‌كى زۆردایگرتم، زوربه‌ى نوسینه‌كانى دواى ئه‌وقۆناغه ڕه‌خنه‌ى توندى دژبه سه‌ركردایه‌تى كورده، كه‌سه‌رقاڵى دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئێراقێكه تاقیگه‌ى شكستى دیموكراسه‌تى ئه‌مریكاییه و پشتى له دروستكردنى خه‌ونى كوردیه. له‌سه‌رئه‌مه وه‌خت بوو شار به‌ده‌رم بكه‌ن !
قه‌یچێكا! ده‌هاتم وده‌چووم خه‌یاڵى خۆم به حاجى قادر وخانى زاخاو ده‌دا، باوه‌ڕم نه بوو و، پێشبینیم نه‌ده‌كرد سياسيه‌كانى ئه م سه‌رده مه ى كورد خه ياڵی ده‌وڵه تى كورديان له سه‌ردا مابيێت. !
ئێستا خه‌یاڵى ملله‌تێك زاخاودراوه ،گرنگ نیه ده‌ره‌نجام چى ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه چوینه‌ته سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌كه .
نیوسه‌ده زیاتره ژن وپیاوى كورد له پێناوى ئۆتۆنۆمى دا ده‌كوژرێن. ئێستا ئیتر هیچ منداڵێك به كه‌متر له سه‌ربه‌خۆیى ڕ‌ازى نییه، بائه‌م خه‌ونه سبه‌ینێ نه‌بێت، باشه سبه‌ینێ بێت، گرنگ ئه‌وخه‌یاڵه‌یه كه زاخاودراوه ، تازه‌ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كیش كردبێتى و بيه‌وێت لێى پاشگه‌زبێته‌وه ،ده‌ستى بۆنادات خه‌ڵك قايل نابن بۆ دواوه بگه‌ڕێنه‌وه.
ڕه‌خنه‌ى من له بێ – خه‌یاڵى سه‌ركرده‌كانى كورد، ئێستا شتێك جێگاى گرتۆته‌وه ئیتر هى خه ڵكه‌و هى تاكه‌كه‌س و حیزب ولایه‌ن نییه !
چه‌ندین جاركورد گلاوه له هه‌وڵكاندا، به‌ڵام هه‌ستاوه‌ته‌وه، ئه‌مجاره بشكه‌وێت سه‌ركه‌وتووه. چونكه ئیتر شتى كه‌م داوا ناكات وشتێكى ده‌وێت كه شایه نى واتاداريه تى (بوونيه‌تى).
له به‌هه شتت كه‌متر، له دۆزه‌خ زیاتر
شتى هه‌ره‌باشى ئه‌وه ى كه‌خه‌ون وخولیایه وخه‌یاڵێكه له‌سه‌رده‌وڵه‌تى كوردستان ئه‌وه‌یه، وه‌كو ده‌ره‌نجام و، وه‌كو گه‌يشتن به‌دوامه‌نزڵگه‌یى ئارامى باسى لێوه‌ناكرێت!
ئایدۆلۆژیا گه‌وره‌كان، یۆتوبیاكان، بانگه‌شه‌ى به‌هه‌شتیان ده‌كرد و دۆزه‌خیان گه‌رمكرد. كه‌مترین شتێك له هه‌ر هه‌وڵێكدا بتوانین بیده‌ین، ئه‌وه یه شتێك له‌نه‌هامه‌تى و ده‌رده‌سه‌رى و ئازارى یه‌كتر بكه‌مكه‌ینه‌وه. كوردستان ئه‌گه‌ر ببێته ئیمپراتۆریه‌تیش، به‌هه‌شتى بۆدروستناكرێت، كه‌س به هه‌شتى بۆدروستنه‌كراوه . ئه‌وانه‌ى بانگه‌شى دروستكردنى به‌هه‌شتیشیان كردووه، دۆزه‌خیان خوڵقاندووه.
هه‌ر ئه‌وه‌نده به سه مرۆڤه‌كان مافيان هه‌بێت. هیچ شكۆمه‌ندى نییه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه تێكش دامه‌زرێنین ناوى ده‌وڵه‌تى كوردستان بێت ومافى تێدا نه‌بێت !
مادا‌م ڕازه‌كه سه‌باره‌ت به دڵه بابڵێم؛ من، لايه‌نگرى دوڵه‌تى مافم و پابه‌ندیم به‌ده‌وڵه‌تێكه‌وه شوناس سالارى بێت، لایه‌نگرى وڵاتێكم جیاوازى له نێوان ژن وپیاودا نه‌كات، له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب و تورك فارس‌دا نه‌كات .
وڵاتێك ئه‌زمونى تاوان وبێنه‌وایى وغه‌در، دووباره نه‌كاته‌وه به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ .هه‌واڵه دڵخۆشكه‌ره‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌و گه‌له‌ین تاوه‌كو ئه‌و‌په‌رى هه‌وڵى پێكه‌وه ژیانمانداوه، به‌ڵام خه‌ڵك نه‌یتوانى وابێت نه‌ك ئێمه! ئه‌وپه‌ڕى هه‌وڵى دیموكراسيبوونمانداوه به‌ڵام ،خه‌ڵك نه یتوانیووه دیموكراسبێت، نه ك ئێمه !
بێگومان له‌م قسانه‌دا من مه‌به‌ستم په‌يوه‌ندى كورد وعيراقه.
توڕه‌ین وپه‌ستین له‌و هه‌مووناشرینیه‌ی كه چاوه‌ڕوانمان نه‌ده‌كرد له‌وڵاتى خۆماندا ببینین، بۆیه باسى هیچ شتێكی جوان ناكه‌ین !
ئه‌م جیهانه باسى جوانیه‌كانیشى بكه‌یت نابێت به به‌هه‌شت، باسى دزێویه‌كانیشى نایكات به دۆزه‌خ، ڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه؛ نه به‌ئه‌و درۆیانه باوه‌ڕبكه‌ین كه زه‌ویمان بۆده‌كه‌ن به به‌هه‌شت، نه‌به‌ئه‌وانه‌ش كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌یانه‌وێت وه‌ك دۆزه‌خ بیبنین !
ڕۆژگاردێت وده‌ڕوات، ئه‌مجاره‌ش نه‌بێت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌مافى خۆمان ده‌گه‌ین، كه‌یه‌كێك له‌ومافانه ده‌وڵه‌ته.
ئه‌زانم هه‌زاران چراى ئومێد به‌دره‌ختى سبه‌ینێى ئه‌م وڵاته‌وه هه‌ڵواسراوه، ئه‌وانه‌ى فووى لێده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى بكوژێته‌وه، هه‌ر به‌شێكن له‌خه‌ونى ئه‌م نیشتمانه بچكۆله‌یه !سه‌یر له‌وه‌دایه من ده‌زانم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم له‌سه‌رمافى كرێكارێكى عه‌ره‌ب، دژى ده‌وڵه‌تى كوردستان ده‌وه‌ستمه‌وه !
ڕه‌نگه یه‌كه‌م كه‌سیش بم سزا بدرێم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانم له ئێستادا سه‌رسه‌ختانه داكۆكى له‌هاونیشتمانیانى وڵاته‌كه‌م نه‌كه‌م. ئه‌وان مافیان هه‌یه له‌وه‌دا، وه‌كو هه‌مووان ده‌وڵه‌تێكى ئازاد وسه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت !
هه‌رچیم پێده‌ڵێن بیڵێن، ته‌نگده‌ستیه و قبوڵمه !
جارێكیان یه‌كێك له سێ كوچكه‌كه ى دامه‌زرێنه رانى ئه‌م زمانه‌ى ئێستامان، نوسیویه‌تى:
ته‌نگده‌ستى(ده‌وڵه‌تى) له‌دوایه، سالم مژده‌بێ
شادمانى دێ له‌پاش ئه‌حواڵى مه‌حزون عاقیبه‌ت..
