نه‌شمیل وه‌ك هه‌موو ڕۆژێك له خه‌و هەستا، تا منداڵه‌كانی بۆ قوتابخانه به‌ڕێ بكات سه‌یرێكی جێگه‌كه‌ی كرد، سامان وه‌ك هه‌میشه له سه‌ر جێگه‌كه‌ی نه‌مابوو، ده‌ستێكی له‌سه‌ر جێگه‌كه دانا، هێشتا جێگه‌كه‌ی گه‌رمه. وا دیاره سامان ئه‌مڕۆ له کار دواكه‌وتووه.
نه‌شمیل نانی به‌یانی بهمنداڵهكاندا و تا به‌رده‌رگه‌ی قوتابخانه‌ی بردن، گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، سه‌یرێكی ئاوێنه‌كه‌ی كرد، جوانییه‌كه‌ی جارانی نه‌ماوه و ته‌مه‌نی بۆته سی و دوو ساڵ!
سامان چه‌ند ڕۆژێك بوو ئیشی ده‌ستنه‌كه‌وتبوو، نه‌شمیل دینارێكی له ماڵه‌وه شك نه‌برد، له ماڵ چووه ده‌ره‌وه بۆ لای دوكانی جوانكاری ئافره‌تان. سڵاوێكی له خاوه‌ن دوكانه‌كه كرد، كه كوڕێكی لاو بوو، كوڕه لاوه‌كه به بزه‌یه‌ك وه‌ڵامی دایه‌وه و به‌خێرهاتنی كرد.
نه‌شمیل، ده‌ستیدایه پاکەتێک ماكیاژ و سه‌یری نرخه‌كه‌ی كرد. وای زۆر گرانه، ئه‌مه‌ی به ئاخێكه‌وه گوت.
به‌كوڕه لاوه‌كه‌ی گوت: ده‌توانم ئه‌وه به‌قه‌رز ببه‌م تا (سامان) کاری ده‌ست ده‌كه‌وێت.
كوڕه لاوه‌كه گوتی: “خانم خۆت پاره‌وپولی پێویست به پاره ناكات!”
نه‌شمیل: بزه‌یه‌كی كرد و گوتی: جا مه‌به‌ستت چییه؟
لاوه‌كه گوتی: پێموابێ له‌مه‌به‌سته‌كه‌م تێگه‌یشتووی!
– سه‌یرێكی ده‌ره‌وه بكه، بزانه كه‌س له ده‌ره‌وه نییه.
لاوه‌كه ده‌رگای دوكانه‌كه‌ی داخست
– ئێستا كه‌س نامانبینێت.
نه‌شمیل: چاوه‌كانی داخست و گوتی: ئێستا من هی تۆم.
له یه‌كتر نێزیك كه‌وتنه‌وه و كوڕه‌كه توند نهمشیلی ڕاموسی و ماچێكی توندی كرد، چه‌ند خوله‌كێكی خایاند.
نه‌شمیل دڵی خێرا لێیده‌دا، گوتی: ده‌بێت بچم منداڵه‌كان له قوتابخانه بهێنمه‌وه.
دوكانه‌كه‌ی جێهێشت به‌ره‌و قوتابخانه به‌ڕێكه‌وت.
نه‌شمیل منداڵه‌كانی هێنایه‌وه ماڵه‌وه، ده‌مه‌و ئێواره له به‌رده‌م ئاوێنه ڕاوه‌ستا، پاكه‌تی ماكیاژه‌كه‌ی كرده‌وه، ده‌ستی به ماكیاژكردن كرد، ئه‌و كاته‌ی بیركه‌وته‌وه كه كوڕه لاوه‌كه توند له ئامێزی خۆی گرتبوو، فرمێسكه‌كانی هاته خواره‌وه. تا ئێستا جگه له سامان هیچ كوڕێك ماچی لێوی نه‌شمیلی نه‌كردبوو.
چوو بۆ سه‌ر ده‌ستشۆره‌كه، ده‌موچاوی پاككردەوه و گه‌ڕایه‌وه به‌رده‌م ئاوێنهکە، ئه‌م حاڵه‌ته چه‌ند جارێك دووباره بووه‌وه. تا دواجار توانی به‌سه‌ر هه‌ستی خۆیدا زاڵ‌بێت و ماكیاژه‌كه‌ی ته‌واو بكات، خوانی ئێواره‌ی ئاماده كرد.
زه‌نگی ده‌رگاكه لێیدا، سامان به‌ماندووبوونێكی زۆره‌وه گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، نه‌شمیل نه‌یتوانی وه‌ك جاران به ماچێك پێشوازی لێبكات، خێرا فه‌رمووی لێ‌كرد بۆ سه‌ر مێزی نان خواردن، سامان له تاو برسیه‌تی چاوی نه‌بڕییه نه‌شمیل، بە خێرایی نانه‌كه‌ی خوارد و بۆ ژووری نوستن چوو، له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه پاڵ كه‌وت، كه‌وته خه‌وێكی قوڵه‌وه، نه‌شمیل دووباره به فرمێسكه‌كانی ماكیاژه‌كه‌ی پاكبووه‌وه.
ئەیوب گۆران