كامه‌ پۆپۆلیستی براده‌ر : ئه‌وه‌ی ترامپ یان ئه‌وه‌ی ئادۆلف هیتله‌ر له‌ساڵی ١٩٣٣ ؟!

ترمپ هیتله‌ر
559

له‌وه‌ته‌ی ڕاسیزم و بریكست و هه‌ڵكشانی پارتی AFD له‌ئه‌ڵمانیا و ڕاسیزم له‌هۆلاند و نه‌مسا و سویسر سه‌ری ده‌رهێناوه‌؛ كۆی بیرمه‌ندانی دونیا جارێكیتر باس له‌ پۆپۆلیزم (جه‌ماوه‌رخوازی) ده‌كه‌ن . پیته‌ر سلۆته‌ردایك پۆپۆلیزم وه‌ك مه‌ترسیه‌كی جیدی له‌سه‌ر نۆرم و به‌ها جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراتی تێده‌گات. دیموكراسی له‌كۆمه‌ڵگه‌ ڕۆژئاواییانه‌ی كه‌ كولتوری دیموكراتی و ده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه‌، ئێستای  ئه‌م دیموكراسیه‌، له‌به‌رده‌م پۆپۆلیزم له‌مه‌ترسیدایه‌ . پۆپۆلیزم ئێستا دێت و له‌و نۆرمه‌ جیهانگیرییه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان مرۆڤ پێكه‌وه‌ و مافی خه‌ڵكانی كه‌مده‌مه‌رات و مافی په‌ناهه‌نده‌ و سوستێمی سۆسیال، ده‌دات. پۆپۆلیزم له‌بریتانیا بریكسێتی خوڵقاندووه‌ كه‌ پاوه‌نی هێناوه‌ته‌ سه‌ر ئاستێكی ترسناكی نزمبوونه‌وه‌  و شه‌پۆلی ڕقبوون له‌پێست ره‌ش و بیانی و په‌ناهه‌نده‌ی هه‌ڵكشاندووه‌؛ به‌گشتی كۆی دیموكراسیه‌ت له‌دونیادا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌پۆله‌ تازه‌یه‌ی پۆپۆلیزم له‌جه‌نگدایه‌، كۆی بیرمه‌ندانی دونیا و خه‌باكرانی ئازادی له‌دونیادا وه‌ك مه‌ترسیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌بینن له‌به‌رامبه‌ر دیموكراسی و به‌ها یونیڤێرسالیه‌كانی مافی مرۆڤ؛ كه‌چی سیاسی هه‌یه‌ له‌كوردستان شانازی ده‌كات به‌وه‌ی پۆپۆلیزمه‌ و به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێت؛ من پۆپۆلیزمم !

 سلۆته‌ردایك ده‌رباره‌ی پۆپۆلیزم *ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ناوده‌برێت، سبه‌ی لای پۆپۆلیست ده‌گۆڕێت بۆ داگیركردنی ده‌سه‌ڵات (ئۆردوگان وه‌ك نمونه‌) …له‌كۆتایی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست به‌و كه‌سانه‌یان گوتووه‌ (ئیدیۆته‌ idota – بێ مێشك – بێ ئه‌قڵ ) كه‌ ده‌رباره‌ی خواوه‌ند قسه‌یان كردووه‌، به‌بێئه‌وه‌ی دراسه‌ی ئاین (تیۆلۆگی) یان كردبێت !

لێره‌وه‌ پۆپۆلیست به‌مه‌فهومی سلۆته‌ردایك كه‌سێكه‌ ئیدۆته‌ و ده‌به‌نگه‌، چونكه‌ چیتر له‌دونیای ئێستادا هه‌ڵبژاردنه‌كان هونه‌رێكی گه‌وره‌ی گه‌ره‌ك نییه‌ بۆ بردنه‌وه‌، به‌ڵكو هونه‌رێكی ئیدۆتانه‌یه‌. ئه‌وه‌ی كه‌ پۆپۆلیزم له‌نوخبه‌ی ڕۆشنبیری و سیاسی ده‌ترسێت ئه‌وه‌یه‌، كه‌ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌و هونه‌رن و ئه‌ویش ئیدۆته‌یه‌  كه‌ قسه‌ له‌سه‌ر خوا ده‌كات و شاره‌زای ئاینیش نییه‌،  هه‌ر بۆیه‌ پۆپۆلیزم ، جه‌ماوه‌رخوازی  و مێگه‌لكردنی به‌هاكان به‌فریاد ڕه‌سی خۆی تێده‌گات .

ته‌واو

تێبینی؛ ئه‌م نوسینه‌ وه‌ڵامێكی كورته‌ بۆ نوسننێكی برای ئازیزمان (عه‌دنان عوسمان)ه‌ كه‌ له‌ لڤین له‌ژێر ناونیشانی (من پۆپۆلیستم) بڵاوبۆته‌وه‌. له‌ 12.03.17.

بڕوانه‌؛
http://www.zeit.de/…/populismus-demokratie-us-wahl-donald-t…

تایبه‌ت به‌كولتور مه‌گه‌زین

You might also like More from author

Comments are closed.

error: Content is protected !!