وەرگێڕانی لە دهنیمارکییهوه: ئالان په‌ری
(فرانسوا بینیل ) سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری Lire ی فه‌ڕه‌نسی له سه‌روو وتاری گۆڤاره‌که‌ی ده‌نووسێ که هیچ پێویست ناکات لە 1ی ئایار کە دەکاتە ساڵیادی 68 هەمینی دەرچونی گۆڤاره‌که ته‌رخان بکات بۆ ئه‌و یاده به‌ڵکو ئه‌بێ جیاواز بێت و ئه‌و جیاوازییه‌ش بیرۆکه‌ی ژماره‌ی گۆڤاره‌که تەرخان کرا بۆ (چۆنییه‌تی سێکسکردنی فه‌یله‌سوفه‌کان).
یه‌کێک له ناونیشانی شۆڕشی ئایار ئه‌وه بوو : (خۆش بژین و لە گەڵ سێکس دا بێ هیچ به‌ربه‌ستێک چێژ وه‌رگرن) له‌و ڕوانگه‌یه‌وه (جان مونتنینو) هه‌وڵی ئاماده‌کردنی دۆسێیەک له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سێکسی فه‌یله‌سوفه‌کان ته‌رخان کرد و به‌و ناونیشانه ده‌ریکرد (چۆن فه‌یله‌سوفه‌کان سه‌یری سێکس ده‌که‌ن و چۆن په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن؟) فایله‌که بریتی‌بوو له چه‌ندین فه‌یله‌سوفی ناوداری جیهان که ئه‌مانه هه‌ندێکیان بوون:
(دیوجین ) ی دەسهتپهڕچی
دیوجین یه‌کێک له فه‌یله‌سوفه ئاواره و بێ لانه‌کان و ئه‌وانه‌ی شوێنی نیشتەجێبونی نەبووە، هاوەڵەکانی ژیانەکەی چواندووە بە (ژیانی سه‌گ ). ناوبانگی ناوی دیوجین به (دیوجین ی سه‌گ ) ناسراوه ، ئه‌و کاته‌ی که هه‌وڵی ته‌زویرکردنی پاره‌ی کرد کاتێک له‌لای باوکی کاری ده‌کرد و له‌وێوه ده‌رگاکانی فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی بۆ کرایه‌وه : قبوڵ نه‌کردنی بابه‌ته‌کان به‌شێوازێکی تایبه‌تمه‌ند وای لێکرد بینینیکی جیاوازی هەبێت بۆ شته‌کان .

دیوجین به شه‌قامه‌کانی ئه‌سینا یان میگار یان هه‌ر شارێکی یۆنانی وه‌ک بێ چاره‌یه‌ک ده‌گوزه‌رێ به‌جلێکی پیس و بۆگه‌نه‌وه لە نا وبەرمیلێک دەخەوت، بێ ئه‌وه‌ی جێی خه‌وی بگۆڕێ. هه‌تا کار وای لێهات ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره بڕیار ی دا یارمه‌تی و ده‌ستی کۆمه‌کی بۆ ڕابکێشێ به‌ڵام دیوجین به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره ده‌داته‌وه : لاچۆ تۆ به سێبه‌ره‌که‌ت هه‌تاو له ڕووخسارم لاده‌ده‌ی !
هه‌رچه‌نده دیوجین به ئازایه‌تی و زوو هه‌ڵچونی ناسراوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یه‌که‌م پاڵه‌وانه له ده‌ستپه‌ڕ و تێڕوانینی خۆی هه‌یه بۆ مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیری که پێی وایه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری مه‌یدانێکه بۆ چه‌ند گرێ کوێره‌ی هه‌میشه‌یی.
به‌و پێیه زیاتر لایه‌نگری شتێک ئه‌کا که بۆته پیشهیەک و دواتر له ڕێیه‌وه داخوایه‌کانی خۆی به‌ده‌ستی خۆی بەدیدەهێنێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌ستپه‌ڕ به باشترین ڕێگه داده‌نێ : چه‌ند جوڵه‌یه‌کی خۆییە بۆ به‌ده‌ستهێنانی خودێتی بێ ڕکابه‌ر … به‌ڵێ ئه‌مه‌ش (دیوجین) ه !!
قه‌دیس ئوگستین ی تۆبه‌کار
پێش ئه‌وه‌ی به قه‌دیسێکی مه‌سیحی بناسرێ ، پیاوێک له باکوری ناوه‌ڕاسته‌وه ،حه‌زی زۆر له شه‌هوه‌ت و لهزهتته ، وه‌ک چۆن ده‌وترێ ئه‌گه‌ر له‌شوێنێک گورهگهکان زۆربوون هه‌ر له‌و شوێنه‌ش لێبوردن ده‌بێ ، به‌ڵام ئه‌و پیاوه هه‌ر خۆی بڕیاری لێبوردنی خۆی له شه‌هوه‌ته زاتییه‌کانی خۆی ڕاده‌گه‌ێنێ و هێرشیش ده‌کاته سه‌ر شه‌هوه‌ته جه‌سته‌ییه‌کان ، ئوگوستین وازی له هه‌موو کاره‌کانی جارانی هێنا و تۆبهتی خۆی راگه‌یاند و ده‌ڵێ نیکاح جوڵه‌ی عه‌قڵی مرۆڤ ئه‌شکێنێ ، بێ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێ که پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته !
نه‌خۆشی ئوگست کونت
ژیانی سێکسیی ئه‌و بلیمه‌ته فه‌یله‌سوفه به‌سه‌ر 3 ژن دابه‌ش بووه
یه‌که‌میان بولین ی دایک
ئه‌م ژنه مانای خۆشه‌ویستی پێبه‌خشی ، ئوگوست له ته‌مه‌نی 20 ساڵییه‌وه بولین ی ناسی کاتێک دایکێکی 25 ساڵه بوو.
دووهه‌میان کارۆلین ی سۆزانی
ئوگست له یه‌کێک له‌گه‌شته‌کانی له ناوچه‌ی “بالی روایال” له پاریس چاوی به کارۆلین ده‌که‌وێ و بڕیاری ماره‌کردنی ده‌دات ، چونکه له و شوێنه کاری ده‌کرد و ئیشه‌که‌شی زۆر هیلاکی ده‌کرد بۆیه پێوستی به که‌سێک بووه که ئاگاداری بکات و له‌گه‌ڵی بێ ، ئه‌م ژنه له‌دوایدا واز له ئۆگست ده‌هێنی به هۆی ئه‌وه‌ی خۆی نه‌یتوانی واز له کاره خراپه‌کانی بێنێت و هه‌روه‌ها نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ ئوگوست ی ئه‌توار سه‌یر که ههمیشهڕێک نه‌ده‌که‌وتن بەیەکەوە.
سێهه‌میان کلوتیلد ی قه‌دیسه
کلوتیلد چه‌ندین جار ڕه‌تی کرده‌وه به شێوه‌یه‌کی هه‌ست و جه‌سته له‌گه‌ڵ ئوگست په‌یوه‌ندی بگرێ و به خوشکه‌که‌ی خۆی وتووه ” ئوگست چه‌ند ناشرینه چه‌ند ناشرینه ! ” له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی ئوگست شێوه ئیلتیهابێکی سوور به ده‌موو چاویه‌وه هەبوو ، ئه‌م ژنه پێش ئه‌وەی بمرێت ڕۆژێکیان ئوگست له‌به‌رده‌م قه‌بره‌که‌ی ئه‌وه‌ی وت : ” ناتوانین هه‌موو کاتێک بیربکه‌ینه‌وه به‌ڵام ئه‌توانیین هه‌میشه خۆشه‌ویستی بکه‌ین !”
ڕاستیی دیدردو
هه‌رچه‌نده هه‌موومان نووسینه‌کانی دیدرو به باس کردنی دواێن پیسی ده‌ناسین به‌ڵام ژیانی تایبه‌تی دیدرو زۆر جیاوازه له شێوازی نووسیه‌نه‌کانی به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به بهدهوروخول نه‌هاتنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی (نانیت) و دره‌نگ هاتنه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌که‌ی و په‌رۆشی بۆ بینینی ( سۆفی یان هنریت فولون ) خۆشه‌ویسته گه‌وره‌که‌ی هه‌روەها په‌یوه‌ندییه سێههمینهکهی له‌گه‌ڵ ژنێکی تر و ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار ویستویه‌تی له‌گه‌ڵ دوو ژنی لاسبیان کە بەیەکەوە دەستبازی بکەن و دیدردو لەگەڵیان بخەوێت.
کارل مارکس و بهخێوکهرەی مناڵەکەی
ئه‌وه‌نده ئاسان نییه له نووسین و کتێبه‌کانی مارکس شتێک له‌سه‌ر سێکس و ژیانی ئه‌زموونی پیاو سه‌باره‌ت به سێکس بدۆزینه‌وه ، ئه‌وه‌ی که ڕویدا که غه‌ریزه‌ی سێکسی له‌لای کارل مارکس به‌رزبووه و له ماڵه له‌نده‌نییه‌که‌ی له مه‌نفا له‌گه‌ڵ به‌خێوکه‌ری مناڵان دا په‌یوه‌نده‌یه‌کی سێکسی ده‌گرێت و مناڵێکیشی لێده‌بێت ، ئه‌ی هه‌ر کارل مارکس نییه که ده‌ڵێت: ” فه‌لسه‌فه له واقیع وه‌ک ئه‌وه وایه کاری سیکسی لە ئالوده‌بوونی ده‌ستپه‌ڕکردن چڕ ببێتەوە ”
هایدگار و کچه جولهکە جوانه‌که
هایدگه‌ر به‌وه ناسراوه که زۆر سه‌خت بووه له‌گه‌ڵ خوێندکاره‌کانی کاتێک که وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی وتۆته‌وه له زانکۆ ، هه‌روه‌ها وایان ده‌وت که چاوه تیژه‌کانی راهیبه‌یه‌ک به چۆک ئه‌دات.
مارتن هایدگار له‌گه‌ڵ ئه‌لفریده بیتری ژیانی هاوسه‌ری پێکه‌وه ناوه ، به‌ڵام کچێکی جوانکیله‌ی جولهکایی خوێندکاری فه‌لسه‌فه ده‌بێت له زانکۆی ماربورگ ژیانی مامۆستاکه‌ی ده‌گۆڕێت ، ناوی ئانا ئاریندت ده‌بێ و زۆر به هایدگار سه‌رسام ده‌بێ و به ( پاشای نهێنی هزر ) ی لەقەڵەم دەدات.
هایدگار ده‌یویست له‌و کچه له سه‌رسامیی زیاتری چنگ که‌وێ به‌ڵام ژیان وای له‌و دوانه کرد که نه‌توانن هه‌ستی خۆیان بۆ یه‌کتری ئاشکرا بکه‌ن ، ئانا به‌وه ماویه‌وه که له یادی هه‌شتا ساڵه‌ی هایدگار دا ته‌نها و ته‌نها به‌وه یادی بکاته و پێی بڵێ : ( من له هایدگار ه‌وه فێری بیرکردن بووم)
نه‌زۆکیی سارته‌ر
من زیاتر گیرۆده‌ی ئالوده‌بونی دەستپەڕ بووم وه‌ک له‌وه‌ی تینوو به سێکس ، ئه‌مه قسه‌ی سارته‌ر بوو ، سارته‌ر سه‌ره‌ڕای خۆشه‌ویستی زۆری بۆ ژنان به‌ڵام هه‌میشه سارد بووه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڕێ هاوسه‌ره‌که‌ی سیمون دو بوڤوار .
سارته‌ر ئه‌ڵێ من هیچ شه‌رمێک له‌وه ناکه‌م که زه‌که‌رم زوو هه‌ڵده‌ستێ به‌ڵام ئه‌وه بێزارم ده‌کا که ناتوانم به چێژی ڕاسته‌قینه بگه‌م و ته‌نها هه‌ست به له‌رزینێکی که‌م ده‌که‌م له کۆتایی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی سێکسی.
سیمون دو بوڤوار بۆ بیلسۆن ئالگرین ده‌نوسێ : سارته‌ر که‌سێکی زۆر هه‌ستیاره و له هه‌موو شتێک چوست و چالاکه ته‌نها له جێگای خه‌و نه‌بێت !
سارته‌ر خۆی به ئاشکه‌را ده‌ڵێت من حه‌ز ئه‌که‌م له‌گه‌ڵ ژنێک بکه‌ومه ده‌ستبازی وه‌ک له‌وه‌ی تێکه‌ڵی بم و جووت بین. سارته‌ر ئه‌توانێ واز له هه‌موو شتێ بێنێ به‌ڵام ناتوانێ له‌گه‌ڵ له‌ززه‌ت بگاته یه‌ک .
هۆمۆسیکسەوڵی پارت و فۆکۆ
هه‌ندێ که‌س له‌وانه‌یه تووشی سه‌رسوڕمان بێت کاتێک ده‌بیستێ که پارت دوای مردنی دایکی وه‌ک سولرس ی لێدێت و باوەڕ بە هۆمۆسیکسەوڵی خۆی دەکات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه پارت بایه‌خێکی فیکری گه‌وه‌ریه و پێویسته له‌سه‌رمان پارت مان خۆش بوێ. فۆکۆ ش لایەنگری هه‌مان بۆچوون دەکات به‌ڵام که‌سێکی مه‌زنه .
له کۆتایی دا ناتوانین باسی ژیانی سێکسی ئه‌و هه‌موو فه‌یله‌سوفانه بکه‌ین که له گۆڤاره‌که هاتووه به‌ڵام به دوو تێڕواننینی فروید سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه کۆتایی دێنین به باسه‌که‌مان :
یه‌که‌میان فروید دوای چه‌ندین ساڵ له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆحی ژن ، سه‌باره‌ت به حەزەکانی مێ له کاتی سێکسدا هه‌ر بێ ئه‌نجام مایه‌وه و نه‌یزانی که ژن چی ده‌وێت ، دووه‌میان له گشتگیری باسه‌کانی بۆ سێکس فروید ئه‌ڵێ ژیانی سێکسیمان ڕووبارێکی به‌ستوو نییه به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵگیرسانی هه‌موو بڕبڕەکانی ژیانی ده‌روونیمانه.
سه‌رچاوه:
سایتی گۆڤاری لیر-ی فەڕەنسی
http://www.lexpress.fr/culture/livre/la-philosophie-et-le-sexe_813977.html