لەم چاوپێکەتنەدا سیگمۆند فرۆید لەگەڵ ڕادوێی BBC کە لەڕێکەوتی 07.12.1938 لەماڵەکەی خۆی لە(هامستێت Hampstead) لە (لەندەن) بەئەنجامگەیەنراوە، باس لەدۆزینەوەی(نەست Unconscious – Das Unbewusstsein) دەکات و جەخت لەوەدەکاتەوە کەشیکاری دەروونی بەشێکە لەدەروونزانی .
لەسەرەتادا باس لەوەدەکات کەئەو وەک نۆرۆلۆگیەک ( دکتۆری ئەعساب ) دەستی بەکارکردووە لەگەڵ نەخۆشەکانیدا، و بەهاوکاری هاوڕێیەکی دێرینی توانی دونیای نەست بدۆزێتەوە.
بێگومان لێرەدا و لەم چاوپێکەتنەدا (سیگمۆند فرۆید) ناوی هاوڕێیەکەی نابات و پێمانوایە مەبەستی (جۆزێف شارکۆ ) یە کەپێکەوە لەبارەی هیستریا و خەواندنی موگناتیسی دوو کتێبی لێکۆڵینەوەی زانستیان دەرکرد.
پاشان فرۆید ئاماژە بەوە دەکات، کەزانستی شیکاری دەروونی وەک بەشێک لەدوورنزانی گەشەیکردووە و لەسەرەتادا کاری زۆر ویستووە تاوەکو زانست دانبنێن بەشیکاری دەروونی، ئێستا کۆمەڵەی جیهانی شیکاری دەروونی دامەزراوە و بەردەوامە لەکارکردن و شیکردنەوە.
فەرموون لەگەڵ فرۆید بەدەنگی خۆی
سەرچاوە : The Parisreview