تێگه‌یشتن له‌چه‌پ و چه‌پ ئه‌وه‌نده ساده نییه، به‌دوو ڕسته‌ی ناو مانیفێست و ماتریالزمی دیاله‌كتیكی و مێژووی، باس لهحهتمیهتی مێژوو بكه‌یت. چه‌پبوون و بڕوابوون به سۆسیالزم خه‌ونێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام كردنی ئه‌م خه‌ونه به‌ئاین و كردنی چه‌پڕه‌و به‌مه‌لای ناو ته‌فسیره‌كان، گرفتی گه‌وره‌ی چه‌پی ڕۆژهه‌ڵاتی و ته‌نانه‌ت ڕۆژئاوایشه.
(لینین) مه‌ترسی ئه‌م جۆره چه‌په‌ی له‌كتێبێكی گرنگدا باسكردووه به‌ناوی ( نه‌خۆشی چه‌پڕه‌وی منداڵانه ) به‌ڕای ئه‌و؛ ئه‌م نه‌خۆشییه كاتێكه، كه‌چه‌پ له‌سیاسه‌تدا ده‌چێته (بورجی عاجی) خۆیه‌وه و چیتر توانای دروستكردنی زۆرانبازی وئیداره‌ی زۆرانبازییهكانیان نییه. وه‌ك كۆمه‌ڵه كه‌سێكی چه‌نه‌باز له‌په‌راوێزی مێژوودا ده‌مێننه‌وه و به‌یاننامه ده‌رده‌كه‌ن، به‌مه‌رجێك چه‌پ ده‌بێت مێژووی ڕاسته‌قینه دروستبكات. سیاسه‌تی چه‌پگه‌رایانه به (چه‌مكی لینینی) دروستكردنی ڕووداوه، گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته (له‌لایه‌ن بهلشفیزمهوه) و پاراستنی ده‌سه‌ڵاته. سیاسه‌تی چه‌پی ڕاسته‌قینه قۆناغه‌كانی كاركردنی نه‌پساوه له‌ناو واقیعی خۆتدا، لێدانه له‌هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی سه‌رمایه‌داری وه‌حشی، هۆشیارییه‌كه ته‌نها بۆ هۆشیاریه‌كی ئۆرستۆكراتانه نییه، ته‌نها بۆ ئه‌وه نییه لهساڵۆنه ئه‌ده‌بییه‌كاندا خوتبه بده‌یت بۆ سۆسیالستی، به‌ڵكو كاركردنی ڕێكخستنه بۆ قڵپكردنهوی هاوكێشه‌كانی سه‌رمایه‌داری.
به‌داخه‌وه، به‌پێی (ئه‌زموونی ساده‌ی خۆم) له‌ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌ی دوایدا، به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران – خه‌تی ئارام و حزبی شیوعی ئێراقی و بزوتنه‌وه‌ی شوراكان و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و زۆر ڕووداوی وه‌ك ڕووخانی یه‌مه‌نی سۆسیالست و له‌گه‌ڵیشیدا هاتنی پێرسترۆیكاو گلاسنۆست و پاشان ڕووخانی سۆڤێت. ئیدی چه‌پ له‌دوای ئه‌و مێژووه‌ی بلۆكی سۆڤیه‌تی، له‌ناو جه‌رگه‌ی مێژووی زۆرانبازییهكانهوه به‌ره‌و بۆهیمیهتێكی سه‌یر هه‌نگاوی نا. به‌ره‌و په‌راوێزه‌كانی ته‌نها قسه‌كردن و (چوونه ئاشتیانه‌ی) سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئێواره بیرهخواردنهوهی خێمه‌كانی بیره له‌ڕۆژئاوا په‌لیهاویشتووه، تاوه‌كو ئێستاش له‌م فۆرمه‌دا خۆی كۆپیده‌كاته‌وه. لهڕۆژههڵاتیشدا له‌ساڵۆنی ئه‌ده‌بی ده‌چن، كهبێزارنابن له‌كۆپیكردنه‌وه‌ی مه‌قولات و ده‌سته‌واژه‌ی ماركس و لینین و ئه‌نجلس و فیگوری ئه‌وان و بانگخوازه‌كان له‌ڕووی كاراكته‌ری سایكۆلۆژییه‌وه له‌یه‌كه‌وه نێزیكن.
ئه‌و چه‌په‌ی له‌دونیادا ماوه، چ له‌ئه‌ڵمانیا كهنێزیكبووم لێیانه‌وه، چ لێره‌ش له‌بریتانیا و له‌ئێراق و كوردستاندا، چهپێكه هه‌ر ده‌ڵێت و هیلاك نابێت لهگووتن، گوتنێك هیلاكی كردووه له‌وه‌ی بتوانێت ڕووداو دروستبكات، گووتنێك هیلاكی كردووه له‌وه‌ی بتوانێت بچێته ژیانی كرێكاریی ئه‌و وڵاتانه‌ی تێدا ده‌ژیت. گووتنێك بێئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت (پڕۆ فارسی) و (پڕۆ ئێراقی ئینتیدابی) و (پڕۆ فاشییه). گووتنێك وه‌های كردووه به‌رپێی خۆی نه‌بینێت، وه‌هایكردووه لهسكایپ و تویته‌ر و خۆپیشاندانه پهشمهكییهكاندا به‌دووی شوناسی ونبووی خۆیدا بگه‌ڕێت. ( لینین) له‌كۆی كاره تێۆری و سیاسییه‌كانیدا ئه‌مانه به‌چه‌پ تێناگات، چونكه توانای ڕووداو دروستكردنیان نییه، چجای له‌قكردنی پایه‌كانی سه‌رمایه‌داری كه‌ئێستا لهترامپدا گه‌یشتۆته لوتكه‌ی وه‌حشیه‌ت و ناشرینی.
بێگومان جێگه‌ی داخه، چونكه ئه‌م دیارده‌یه تایبه‌ت نییه به نه‌خۆشی چه‌پی كوردی و ڕۆژهه‌ڵاتی، به‌ڵكو هه‌ناوی چه‌پی دونیای خواردووه، كه‌نه‌خۆشی گووتنی بێسه‌روبه‌ری ده‌قه‌كانه، نیو سه‌ده‌یه وه‌ك (قورئان و بایبل و ئینجیل) ده‌یڵێن و ده‌یڵێنه‌وه. له‌هه‌موو دونیادا كه‌سه‌یریان ده‌كه‌یت ئه‌م (فیگوره چه‌نه‌بازه) ده‌بینیت، ئیدی له‌وه تێده‌گه‌یت كه‌یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی ڕاسیزم و پۆپۆلیزم، غیابی چه‌پی ڕاسته‌قینه‌یه له‌دونیادا، ونبوونی چه‌پی ڕاسته‌قینه‌یه له‌ناو سیاسه‌تی كرده‌ییدا، نه‌ك له‌ناو گوتندا.
چه‌پ له‌دونیادا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكه به به‌یاننامه ده‌ركردن و كات كوشتن به‌قسه‌كردن، به‌نیوه‌ی چاره‌كی ئه‌وه ئه‌كتی نییه. (به‌ناو) چه‌پی كوردیش ( كه پڕۆ فارسی و پڕۆ عه‌ره‌بین) له‌قسه‌كردندا وه‌ستایه‌كی شاره‌زان. له خوتبهداندا وه‌ك بانگخوازی ئیسلامه‌وی بۆ دونیایه‌كی یه‌كسان هیچ گرفتیان نییه، به‌ڵام گه‌ر پرسیاره‌كه‌ی (لینین) یان لێبكه‌یت : چی ده‌كه‌ن؟ وهبهتهمان چیبكه‌ن ؟
لێره‌وه ئیشكالیهتهكهیان ده‌ستپێده‌كات !