بارزانی و هۆشیاری دڵتەنگ

Loading

 

ئەوەی بارزانی بەبەردەوامی دەیگووت؛ دەوڵەت ڕادەگەیەنین… زۆر ڕاست دەکات وا پێدەچێت ئەو دەوڵەتە بەمزووانە ڕاگەیەنێت و قەڵەمڕەوییەکەی تا دێگەڵە بڕ بکات!

پەح لەم سەرکردە سیاسییە، هەموو یۆتۆپیای سیاسی خۆی تا دێت بچوکتر و بچوکتر دەکاتەوە.. شتێکی تراژیدییە کاتێک دەبینین لە پارچەکانی تری کوردستانەوە چاویان بڕیوەتە ئەم شاسوارە تا ئەتڵەسێکی نوێ، وەک کۆلۆمبوس و ماجەلان دابهێنێت و لەسەریدا نەخشەی کوردستانی مەزنیش ببینرێت، بەڵام ئەفسووس دەوڵەتەکەی ئەو دەیخوازێت سنووری چوارچێوەی هەولێرە و بەس.
هیگڵ چەمکێکی گرنگی هەبوو لە دۆخێکدا کە هۆش چیتر دەرەقەتی تێگەیشتنی واقیع نایەت ئیتر لەنێوان عەقل و وەهمدا شتەکان لەیەکتری دەدات، بەو جۆرە هۆشمەندییە دەڵێت(( هۆشمەندی دڵتەنگ بەدنیا trauriges Weltbewusstsein)). ئێستا بارزانی لەدۆخی هۆشیاری دڵتەنگدایە.

 

  • سەرنجیکی فەیسبوکی نوسەر بەکر عەلی