ئەشرەف فەیاز؛ گێچەڵ بە خودی خوا

388

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەشرەف فەیاز ؛ شاعیرێکی فەلەستینی
ئەشرەف فەیاز ؛ شاعیرێکی فەلەستینی

لەم ڕۆژانە دادگای سعودی لە شاری (ئەبها)،  بڕیاری لەسێدارەدانی  بەسەر شاعیری بە ڕەچەڵەک فەلەستینی “ئەشرەف فەیاز” سەپاند،  تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بیری ئیلحادی و کوفر و  قوڵبونەوە لە گومان بە تێزی پیرۆزیەکانی ئاین، تۆمەتێک یوون درانە پاڵ ئەم نوسەرە.

ئەشرەف فەیاز لە میانەی تەنها کۆ شیعرێکی بە ناوی “ئامۆژگاریەکان…لە ناوەوە” ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ و بەکەسێکی دەرچوو لە ئاینی ئیسلام هەژمارکراوە.  لە ئێستادا زۆربەی ڕێکخراوە مرۆییەکانی وڵاتانی دونیا لە هەوڵی چڕ و پڕن بۆ جێبەجێنەکردنی ئەو بڕیارە نا مرۆییە. لێرە چەند دێڕێک لە شیعرەکانی دەکەمە کوردی کە لە هەمان کۆشیعری “ئامۆژگاریەکان.. لە ناوەوە” وەرگیراوە؛

 

 

 

 

 

پەیامبەرەکان خانەنشین بوون

چاوەڕێی پەیامبەرێکی نێردراو نەکەن.. تەنها لەبەر ئێوە

هەر لەبەر  ئێوە چاودێرەکان ڕاپۆرتی ڕۆژانەیان دەنوسن

دیارە کرێی گرانبەهایان چنگ دەکەوێت

پارە چەند گرنگە یاران

بۆ خاتری ژیانێکی خۆش.

 

لەڕۆژی حەشر بەڕووتی ڕادەوستن

ئێوەش بە ئاوی ژەنگاوی زێرابەکان خۆتان دەشۆن

بەپێ پەتیی..

دیارە ئەوە بۆ قاچ تەندروستە

بەڵام نادروستە بۆ زەوەی.

 

مادام بە مردنەوە ئەنازێیت

خوێنە لاڵەکەت ورتەی لێوە نایەت

ئەو نهێنیە ئەدرکێنیت،

ئەوەی کە ڕۆحی خۆت لای ئەوانەیە کە مانای نازانن.

 

لەدەستدانی ڕۆح کاتێکی زۆر دەخاێنێت بۆ ئەوەی

سەبووری فرمێسکی ئەو چاوە تۆقیوەت بدەیتەوە،

کەلەجیاتی فرمێسک نەوتی ڕژاندووە

 

باپیرەم؛ ئای  باپیرەم ، من هەموو ڕۆژێک

بێئەوەی هیچ کەسێک ناچار بێت فوو بە وێنەکاندا بکات

بەڕووتی بێ حەشر  ڕادەوەستم..

من زیندو بووەیەکی دێرینم

من ئەزموونی جەهەنمم لەسەر گۆی زەوەی!

زەوی…

بەڵێ زەوی ئەو جەهەنەمەیە کە بۆ پەناهەندەکان ئامادەکراوە!

 

سەرچاوە

http://nomene.blogspot.dk/2015/11/blog-post_24.html#more

 

You might also like More from author

Leave A Reply

Your email address will not be published.

error: Content is protected !!