سفر -هونەر - سیروان شبر

هونەر لەبازنەدا


Loading

سفر هونەر – هونەر لەبازنەدا 

گفتوگۆی ئاڤان عومەر لەگەڵ فەرەیدون کەریم دەربارەی ئەزموونی هونەرمەند سیروان ڕەئوف، ناسراو بە سیروان شبر.

سیروان کە لە دەیەی نەوەدەکاندا زۆر چالاکانە کاری کردووە بە شێوازو فۆڕمی ماتریاڵی جیاواز کۆمەڵێک ئەزموونی گرنگی ئەنجامداوە. لەم گفتوگۆیەدا بە هەندێک لە کارو چالاکیەکانی سیروان ئاشانا دەبین لە ڕێگەی فەرەیدون کەریمەوە.

 

هەندێک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە:

– سیروان هونەری هەڵبژاردووە، چونکە دەیزانی هونەر کاریگەرەو هەروەها هونەر ئەو ڕێگایەیە کە دەتوانێت پەیامەکانی بیگەیەنێت. سیروان زۆر کاری ناوازەی ئەنجامداوە، بەڵام بەداخەوە لە ناوەندی هونەری دا لە کوردستان بەهەند وەرنەگیراوە .

– پەراوێزخراوەکانی وەک منداڵانی ئیشکەر، شێتەکان، هەژارو زیندانیانی سیاسی هەمیشە لە کارو چالاکیەکانی سیرواندا گرنگی زۆریان پێدراوە. لەگەڵ ئەمانەشدا کاری لەسەر بابەتی سیاسەت، هونەر، ژینگە و زۆری تریش کردووە لەو سەردەمەدا.

– لە نەوەدەکاندا بە چوار چاو دەیڕوانیە ئەو بارو دۆخە نالەبارەی ئەوکاتەی کوردستان. ئەو بە چوار چاو دەیبینی هەر وەک خۆی لە ئیشێکیدا پشانی داوە، لە کاتيکدا ئەو دۆخە بە ڕاستی بە دوو چاو نەدەبینرا ، بەو چوارچاوە ئەوەی بینیوە کە جێێ هێشتووە.

– هەر لە سەرەتای کارکردنیەوە سیروان  کۆنسیپتواڵ کارکردووە، ئەو پابەند نەبوو بە هیچ ڕێگا و شێوازێک وە هونەری شێوەکاری ئەوسەردەمە نەیدەتوانی کلیلێک بدات بە سیروان کە چۆن دەست پێبکات. هەر بۆیە زۆر سروشتیانە کاری دەکرد لە ناو ئەو واقعەی ژیانی خۆیدا، ژیانی خۆی هونەرەکەی بوو.  

– نەبوونی ئەرشیف و مێژوو کێشەیەکی گەورەیە کە گەر بشمانەوێت ڕاڤەی کارێک یا هونەرمەندێک بکەین لە ڕابوردوودا بەربەستی زۆر دێتە بەردەممان و ڕێگر دەبێت لە هاتنەدی ئامانج بۆ تیۆریزەکردن بە شێوەیەکی زانستی.

 

فەرموون لەگەڵ گفتوگۆکە:

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌