هونەر لە بازنەدا - پڕۆژەی سفر - هونەر - دیداری ئاڤان عومەر لەگەڵ هونەرمەند ڕێبین مەجید

هونەر لەبازنەدا


Loading

ئاڤان عومەر – هونەرمەندی شێوەکار

هونەر لەبازنەدا

پڕۆژەی سفر – هونەر – دیدار لەگەڵ ڕێبین مەجید

ئاڤان عومەر

 

 

 

 

 

گفتوگۆیەک لەتەک ڕێبین مەجید دەربارەی ئەزموون و کاری هونەری ڕێبین، ژینگەی هونەری کوردستان و هەندێک لەو هەوڵ و پرۆژەو چالاکیانەی کە لە ڕابوردوودا لە شاری سلێمانی ئەنجامدراون. هەندێک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە:

  • لە کوردستان ئێمە ئایدیالێکمان هەیە بۆ کەسی هونەرمەند کە فڵچەو پالێتێکی بەدەستەوەیە، ئەم وێنەیەمان لەگەڵ خۆماندا هەڵگرتووە تا ئەو شوێنەی کە خۆمان دەبینە خاوەنی کۆنسێپتی ئیشەکانمان و بە ئاگاییەوە بەرگری لە کارەکانمان دەکەین.

 

  • ئەو ئاڕاستانەی کە لە دەرەوە ئیشی لە ناو ئێمەدا کرد، گەورەتربوون لەو ئاڕاستانەی کە لە ناو زانکۆ و پەیمانگاکاندا توانییان کاریگەریمان لەسەر دابنێن.

 

 

  • لەگەڵ ئەرشیفکردندا حوکم دروست دەبێت، مێژوو دروست دەبێت، لەوێشەوە مرۆڤێک دروست دەبێت کە هەست بە بەرپرسیارێتی بکات. ئەوە ئەرشیفە بڕیاردەدات کە ئێمە چیمان کردووە و چۆن بیرمان کردۆتەوە،  و ساغیدەکاتەوە بۆ نەوەی داهاتوو کە سوود لە چی وەربگرن.

 

 

  • لە جیاتی گوتارە سیاسیە گەورەکان، بەشێکی جوانی ئەو ئیشکردنانەی کە لەو نەوەیەی  ئێمەدا هەیە، ئەوەیە کە ئەو فۆرمە تازانە لە هونەری شێوەکاریدا زۆر بە جوانی لەسەر کێشەکانی ژیانی ڕۆژانە کاریان پێکراوە، ئەوکێشانەی کە تووشی تاکێک و شوناسی مرۆڤی مۆدێرن، یا کەسێک دەبێتەوە لە ناو شاردا.

 

 

  • بەشێکی زۆری بیرکردنەوەی ئەم وڵاتە لەژێر هەڕەشەی لە ناوچووندایە، یەکێک لە خەسڵەتەکانی ئێمەیە کە پێمان وایە؛ ئەوبیرکردنەوەیەی ئێمە هەمانە گرنگ نییە، بەڵکوهەمیشە شتێکی تر هەیە لەوە گرنگترە.

 

 

 

 

 

بۆ بەشی یەکەم فەرموون

هونەر لە بازنەدا

 

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌