هونەر لە بازنەدا - پڕۆژەی سفر - هونەر - دیداری ئاڤان عومەر لەگەڵ هونەرمەند شیروان خان

هونەر لە بازنەدا


Loading

ئاڤان عومەر – هونەرمەندی شێوەکار

هونەر لە بازنەدا 

 –  پڕۆژەی سفر – هونەر  –  دیدار لەگەڵ هونەرمەند شیروان خان

ئاڤان عومەر  

 

 

 

 

 

 

لەگەڵ ئەوەی سستمی خوێندنی هونەر لە کوردستان و ژینگەی هونەری لە کوردستان تەنها وێنە و پەیکەر و سیرامیکی بە هونەر زانیوە، بەڵام چەند هونەرمەندێک لەپاڵ ئەم کارکردنەدا هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە میدیەم و شێوازی تری ئیشکردنە بناسن، و لە کوردستاندا کاری پێبکەن.

هەندێک لە هێڵە سەرەکیەکانی ئەم گفتوگۆیە لەگەڵ  هونەرمەند (شیروان خان):

 

– تا ساڵی نەوەدەکانیش هونەرمەند لە کوردستان پەیوەندی بە دەرەوەی خۆی نەبوو، ئیدی لە ساڵی نەوەدەکانەوە ووردە ووردە پەیوەندی دروست دەبێت.

 

 

– ئەو پاڵنەرانەی کە لە ساڵی نەوەدەکاندا وایکرد بیر لە ماتریاڵی تر بکەینەوە بۆ ئیشکردن،  بەلای  زۆربەی گەنجەکان زیاتر پەرچەکردار بوو بەرامبەر شێوازی باوی ئیشکردنی ئەوکاتە، نەک هەوڵدان بۆ  گونجاندن لەگەڵ هونەری سەردەم،  کە لە جیهاندا بوونی هەبوو.

 

– تاقیگەی هونەریی  کە لە ساڵی ٢٠٠٣ تاوەکو ٢٠٠٨  کاری کرد ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو کە دیالۆگی هونەری  لەنێوان هونەرمەندانی ئەنتەرناسیۆناڵ و ژینگەی هونەری کوردستان، دروست بکات.

 

– شوێن پرسیارە گەورەکەی مۆدێرنەیە. بێگومان لە هونەری شێوەکاریشدا (شوێن) بابەتێکی گەورەیە، بەڵام پرسی شوێن لە کوردستان زۆرکەم بایەخی پێدراوە.

– ئەو (ۆرک شۆپە) ی لە ساڵی ٢٠٠٤ کرا لە (گەلەری ئارام) بە سێ پێوانە ئەنجامدرا، گرنگیەکەی پێکەوە کارکردنەکە بوو بە گروپ.  هەروەها هەوڵدانێکیش بوو بۆ تێگەیشتن لە ئۆبجێکت و درککردن بە مامەڵکردنێکی جیاواز لەگەڵ ئۆبجێکت لە هونەری هاوچەرخدا.

 

 

فەرموون لەگەڵ کۆی گفتوگۆکە: 

 

 

 

مافی تایبه‌تی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌دوایه‌. ‌