هونەر لەبازنەدا
پڕۆژەی سفر – هونەر – دیدار ڕۆژگار مەحمود
ئاڤان عومەر
گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژگار مەحمود دەربارەی هونەری هاوچەرخ و ئەزمون وکاری هونەری ڕۆژگار بەتایبەتی. وەهەروەها گەڕانەوە بۆ بەشێک لە و نمایش و چالاکیە هونەریانەی کە لە ڕابردوودا لە شاری سليمانی کراون و دەربارەی پرسی جێندەر لە هونەردا و هەندێک بابەتی تر.
چەند هێڵێکی سەرەکی گفتوگۆکە:
– لەناو ناوەندی هونەریدا کار لەسەر ئەوە نەدەکرا کە تاک ڕێچکەی خۆی بدۆزيتەوە، بۆیە کات و کارکردنی زۆری دەویست تا بتوانی تيماو بابەتی کارکردنی خۆتت هەبێت.
– بە پێی پێویستی و کات و پرسیارە گرنگەکانی هونەر، ئیشکردن گۆڕاوە. هونەر پێویستیە، و پرسیارێکی گرنگی ئەوسەردەمەیە کە هونەرمەند کاری تيدا دەکات. بۆیە شکاندنی ڕێچکەی باوی هونەر لە کوردستان و هاتنە دەرەوە لە چوارچێوەی وێنەکێشان پيویستی بوو بۆ زۆربەی هونەرمەند.
-کارکردن بۆ پێگەی ژن لە کولتوری کوردیدا جیاکاری ڕەگەزی نییە، بەڵکو داواکردنی ماف و هاوسەنگکردنەوەیە لە نێوان مرۆڤەکاندا. لە کوردستان هێشتا هەڵە تيگەیشتن هەیە دەربارەی تێرمی فیمینیزم.
– کارکردن لە سەر ئاوتۆبایۆگرافی هۆشیاریەکی قووڵی پێویستە، گرنگە زمانێکی بەهێزی هەبێت، هەم لە ڕووی فۆڕم و هەم لە ڕووی ئەوەی چۆن بە مێژوو و ئێستای خۆتدا دەچیتەوە و هەمان ئەو ستییرۆتایپە دووبارە ناکەیتەوە کە وەک ڕۆژهەڵاتییەک پێی ناسراویت..
– ئەو گەنجانەی ئێستا لە ناو کایەی هونەریدا کاردەکەن مایەی دڵخۆشین، سەرکەشن و جوڵەیەکی باشیان دروستکردووە.
– ئەو بارودۆخەی کوردستانی تێدایە بەربەستە بۆ هونەرمەندان، بۆ گەشەکردن و ئەنجامدانی کاری هونەری.