هونەر لەبازنەدا

پڕۆژەی سفر – هونەر – گفتوگۆیەک لە نێوان ئاڤان عمر و هونەرمەند ئازەر عوسمان

پڕۆژەی سفر - هونەر - گفتوگۆیەک لە نێوان ئاڤان عمر و هونەرمەند ئازەر عوسمان
706
ئاڤان عومەر – هونەرمەندی شێوەکار

هونەر لەبازنەدا

پڕۆژەی سفر  

ئاڤان عومەر

ئاڤان عمر لەگەڵ (ئازەر عوسمان) گفتوگۆ دەربارەی هونەری هاوچەرخ بەگشتی و ئەزمونی هونەری ئازەر بەتایبەتی.

لێرەدا  دەربارەی ئەزموونی هەندێک لەو گەنجانە لە ناو سیستەمی پەیمانگا و ژینگەی هونەری دەرەوەی پەیمانگا لە ساڵانی ٢٠٠٤ وە باسدەکرێت، وەهەروەها دروستبوون و چالاکیەکانی (ڕێکخراوی سولی ئۆن)  لەو سەرەتایەدا بەشێکی تری گفتوگۆکەیە.

ئەمەش هەنديک لە هێڵە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە بە گشتی:

– بەکارهێنانی ماتریاڵی جیاواز و گۆڕینی شێوازی کارکردن پێوسیتی سەردەم بوو، کە گەنجەکان لە ساڵانی دووهەزارەوە  بەر ئەو هەموو تازەگەریانە دەکەوتن لە کایەکانی تری ژیان و بوارەکانی تردا. هەربۆیە گرنگ بوو، هونەری شیوەکاریش  لە فۆرم و ماتریاڵ و بابەتی  گۆڕانکاری لە شێوازی کارکردنی خۆیدا بکات.

 

Read More

– بەهۆی ئەوەی کە سیستەمی خوێندنی هونەری داخرابوو، لەو ترادیسیۆن و نەریتگەراییەی  خۆیدا قەتیس مابوو، هەربۆیە پەرە پێدان و دروستبوونی ناوەندێکی تری فێربوون لەدەرەوەی سیستەمی خويندن گرنگیەکی خۆی هەبوو. گرنگەیەک  بۆ گەشە کردن و خۆ پێگەیاندن بەشێوەیەکی تر، کە لەو سەردەمەدا گەنجەکان پەنایان بۆ دەبرد.

 

– ئەو گۆڕانکاریانەی لە شێوازی کارکردنی هونەری شێوەکاریدا بەو  بەربڵاویەی کە لە ساڵانی دوو هەزارەکاندا ڕوویدا، شۆڕشيک بوولە فۆرمدا وتیشکخستنە سەرو ناساندنەوەی گرنگی پيکەوە کارکردن بوولەبوارەکەدا.

 

– باڵانسی ڕەگەزیی و  پيکەوە کارکردن زۆر گرنگە،  بەتایبەت  لە گروپی( سولی ئۆن) دا  یەکێک بوو  لە خاڵە سەرەکیەکان بۆ کارکردن لە پرۆژە هونەریەکاندا.

 

– چوونە دەرەوە لە گەلەری و هۆڵەکانی نمایش بۆ هونەرمەند خاڵی وەرچەرخانە، لە کاتيکدا بابەت و فۆرمەکان لە ناو خەڵک و ڕیاڵیتی خۆت و ژیانی ڕۆژانەی خۆت دا دروست دەبێت، هونەريکی زیندوو بەرهەم ديت.

 

فەرموون لەگەڵ کۆی گفتوگۆکە 

 

 

https://www.youtube.com/watch?v=-4A5rO9DfPk

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌

You might also like More from author

error: Content is protected !!