نەژاد عەزیز سورمێ - کاری کۆلاژ

زەماوەندی هەورە بابردووەکان


Loading

نەژاد عەزیز سورمێ

زەماوەندی هەورە بابردووەکان

قەسیدە

نەژاد عزیز سورمێ

 

 

 

 

 

”خه‌م هه‌رچه‌ند بێ ماریای بچكۆلانه‌

ئێمه‌ حیكایه‌تی خۆمان هه‌ر ده‌گێڕینه‌وه ‌”.

شاعیری ژاپۆنی

نۆبۆ ئایۆكاوا

 

 

 

 

نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

(1)

/ گۆرستانی/ لانه‌وازان/ ئاوازی/ هاته‌هه‌تایمان/

/  بۆ/ ده‌ژه‌نێ./ له‌/ گۆڕستانی/ لانه‌وازاندا / هاوین/

/  زستانه‌/ به‌هار/ زستان/ پایز/ زستان و/ زستان/

/  زستان/

 

چیم لێ ده‌پرسی؟

كه ‌من شتێك له‌ مێرگ و پاناو‌كان نه‌زانم ؟

چیم لێ ده‌پرسی ؟

له‌وه‌ته‌ی هه‌م ،

سیمای خۆمم نه‌بینیبێ ؟

چیم لێ ده‌پرسی ؟

كه‌ نه‌زانم له‌ كوێڕا ده‌ست پێ بكه‌ین ؟

 

نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

(2)

/  ئێمه‌/ خاكمان/ به‌/ كێڵراوییه‌وه‌/ خۆش/ ده‌وێ/

/ ئاو/ به‌/ ڕه‌وانی/ گوڵه‌گه‌نم و/ په‌لكه‌گیامان/

/ چۆن/ خۆش/ بوێ/ كه‌/ سنگیان/ ده‌ده‌نه‌/ به‌ر/

/ گه‌ردی/ به‌یانییان و/ له‌/ ئاوابوونی/

/  شه‌و/ ده‌دوێن؟/

 

 

گوێ بۆ كوێ هه‌ڵده‌خه‌ی

سه‌ره‌تای وچان و كسپه‌یه ‌.

چاو بۆ كوێ هه‌ڵده‌بڕی

دوایی كه‌وشه‌ن و ئاسۆیه ‌.

ئێستا ویقار

له‌ خه‌رمانه‌ی مانگدا نییه‌

ویقار ئێستا ،

له‌ ژاكانی ڕوومه‌تی ئه‌و ژنانه‌یه‌

به‌هه‌نسكی چاوه‌ڕوانییه‌وه‌ خه‌مڵیون .

 

نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

(3)

/  ئيتر/ ناڕوانمه‌/ ده‌ره‌وه‌/ ئه‌و/ تیشكانه‌ی/

/  له‌/ چاوی/ تۆوه‌/ هه‌ڵمگرتوون/ به‌سن/

/  بۆ/ ئه‌وه‌ی/ هه‌ناسه‌یان/ پێ/ بده‌م/

 

ده‌نگێك ده‌بینم ، ته‌نیا.. ماندوو

به‌ره‌و من دێ

به‌ر له‌وه‌ی بگات ،

كه‌ویه‌ به‌فره‌كان له‌ كۆڵ ده‌نێم و هه‌ڵدیم .

چه‌پكه‌ تیشكێك

له‌ گوێم ده‌زرنگێته‌وه‌

مۆبایله‌كه‌میانم پێداده‌ده‌م ،

په‌رتیان ده‌كه‌م ..

 

 

نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

(4)

/ گه‌ڕانه‌وه‌/ بۆ/ سه‌رچاوه/

/  له‌/ پایزێكی/ كه‌سكدا /‌ ساویلكه‌ییه‌/

/  هه‌موو/ ده‌م/ شیعر/ له‌/ جه‌ژن و/ شادیدا / نییه‌/

/  ئه‌و/ پیشه‌/ له‌عنه‌تییه‌/

/  وه‌ك/ ئاو/ به‌/ جه‌سته‌ماندا/ دێته‌/ خوارێ/

/  زمانمان/ بپژێنێ/

/  ئه‌و/ پیشه‌یه‌/ زۆر/ جار/ كه‌/ له‌/ په‌رده‌یێكی/

/  ڕووبه‌ده‌ر/ ده‌چێ/ تامی/ نامێنێ/

 

 

زنجیریان

به‌ملی

ڕه‌شه‌بای

ناوه‌خته‌وه‌ كردبوو…

نه‌وای سه‌رده‌می

به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌فڕاند.

 

(5)

/  سینه‌مان / سینه‌ی/ داغمان/ به‌/ ئاخی/ كپكراو/

/  به‌/ لێزمه‌ی/ ئه‌سرین/ داخراوه‌/

/  ئه‌و/ قفڵه‌/ به‌/ چی/ ده‌كرێته‌وه‌؟/ به‌/ چی/

/  ده‌كرێته‌وه‌/ئه‌م/ قفڵه‌؟/

 

نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

كۆیان كردینه‌وه‌

له‌ گۆزه‌یه‌كیان هاوێشتین ..

چێژخوازن

هه‌موو زمانێك ده‌زانن

له‌ هه‌موو زمانێك ده‌گه‌ن ،

زمانی خاك نه‌بێ.

به‌سۆیه‌ یه‌كته‌نیی.

دژواره‌ خرۆش.

 

 

نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

(6)

/  چی/ بكه‌ین/ كه‌مینێك/ بۆ/ گۆشه‌گیریی/

/  بنێینه‌وه‌؟/

/ چ/ ڕێگایێك/ بگرینه‌به‌ر/

/ جه‌سته‌ی/ گڕگرتووی/گۆشه‌گیریی/

/  شه‌ڵاڵی/ عه‌شق/ بێ ؟/

 

ڕووبار لێڵ بوو. كه‌س گوێ ناگرێ.

با تاوگه‌ز بوو ، كه‌س نابینێ .

پاكدامه‌نیی ،

له‌ ژێر پێی پێناواندا كه‌وتووه‌..

ناپاكییان له‌ ڕووبار ،

ناپاكییان له‌ دره‌خت ،

ناپاكییان له‌ با كرد..

له‌ مه‌رگه‌مه‌له‌دا

بوار هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بوو

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بوو بوار

ڕووباری لێڵ!

بای تاوگه‌ز!

دره‌ختی به‌ ناخدا هه‌ڵچوو!

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌….

 

(7)

/  قه‌ڵای مێردان/ ئاده‌میخۆرانیش/ داڵده‌/ ده‌دا /

/  ئایا/ كاتی/ نه‌هاتووه‌/ له‌/ دۆڵێكی/ دووردا/

/ كۆببینه‌وه‌/ پێكه‌وه‌/ پیاڵه‌ی/ ژه‌هر/ هه‌ڵده‌ین؟/

 /  له‌/ كاتێكدا/ دڵمان/ وازی/ له‌/ سه‌مایه‌؟

 

شه‌تاوم له‌ڕه‌وتی ورشه دی

نهێنی له‌ بانگه‌شه‌دا ..

ئه‌وانه‌ به‌ختیار بوون

سۆمایان نه‌مابوو!

ئه‌وانه‌ به‌ختیار بوون

ژاڵه‌یان خواردبوو!

 

 

نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

(8)

/ گه‌ر/ ئه‌م/ سه‌فه‌ره‌/ بكه‌ین/ له‌/ كوێی/

/  لێكدابڕاندا / ده‌بین؟ /

/  له‌/ كوێی/ ده‌ربه‌ده‌ری و/ خان به‌كۆڵی/

نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

/ كێڵگه‌كاندا/ ده‌بین؟ /

/  له‌/ كوێی/ نیگه‌رانیی../

/  چی/ بكه‌ین/ئێمه‌/ چی/ بكه‌ین؟/

/  به‌رده‌وام/ بین/ له‌/ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی/

 / ته‌وژمه‌/ تێكشكاوه‌كان/

 /  سسیان/ بوه‌ستین؟/

 

ئه‌و ئاوه‌ پاراوه‌ی

به‌ تافته‌ی ده‌سماڵی هه‌ڵخراوتا

دێته‌ خوارێ ،

گریانی منه ‌، ڕێداری چیا!

ئه‌و ئاوه‌ پاراوه ‌،

گریانی منه‌..

 

 

نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

(9)

/  قسه‌م/ بۆ/ تۆیه‌/ گه‌ڵای/ تۆقه‌ڵان/

/  قسه‌م/ بۆ/ تۆیه‌/ شه‌وبۆی/ به‌رده‌رگا/

/  قسه‌م/ بۆ/ تۆیه‌/ ئێواره‌ی/ نه‌رم/

/  قسه‌م/ بۆ/ تۆیه‌/ سیبیریای/ دۆزه‌خ/

/  بۆ/ ئێوه‌یه‌/ قسه‌م! /

 

سه‌یری ئه‌و ترسه‌كه‌!

له‌ كووره‌ی هه‌ڵایساو ،

له‌ دیالۆگی سه‌رده‌م ده‌چێ..

سه‌یری په‌نجه‌ی باران بكه‌!

به‌سه‌ر ڕۆژگاری من و تۆدا

وێنه‌ی گوڵه‌ڕه‌نگینه‌كانی كه‌نار..

ئه‌و ترسه ‌،

له‌ ڕازیكی شكۆدار ده‌كا

مشت له‌ خه‌نجه‌ر ،

چاو له‌ خوێن

ده‌ڵێی به‌فری كانوونه‌

ڕه‌شانگ پڕ ده‌كاته‌وه‌.

سه‌یركه‌! ئه‌و ترسه ‌،

ئه‌و ترسه‌ی

له‌ كووره‌ی هه‌ڵایساو ده‌چێ و

من و تۆی تێداین

چه‌ند ئاسووده‌ و بێ هاوتایه ‌..

 

 

تشرینی دووه‌می 2013

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌