منداڵێك له‌م میترۆیه‌ی خه‌تی ڕه‌شدا سه‌یرم ده‌كات
منداڵێك به كڵاوێكی ڕه‌شی بچووكه‌وه
كچێكی خنجیلانه لێم ده‌ڕوانێت
پێده‌چێت خوشكی بێت.
چاوێكی شینی قووڵی منداڵانه
له ته‌نهایی من ده‌ڕوانێت، بزه‌یه‌كم بۆ ده‌كات،
سڵاو ئه‌ی منداڵی خۆشه‌ویست
ئه‌ی میهره‌بان …
میترۆكه قووتم ده‌دات
منیش به پاڵتۆیه‌كی درێژه‌وه
هی گۆگۆڵ نا، نه‌خێر،
به‌ڵكو هی (خودا ڕه‌حمه ل ئه‌فه‌ندی )*
دانیشتووم به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو منداڵه،
به ده‌موچاوێكی درێژه‌وه وه‌ك ئه‌سپێكی دێرین
وه‌ك ئه‌سپێكی هیلاك.
كچه نهشمیلانهكه وه‌ك كاریلهی به‌هاران سه‌یرم ده‌كات
لێم ده‌ڕوانێت و له دڵه‌وه پێده‌كه‌نێت
گاڵته‌ی پێم دێت چونكه باش ده‌زانێت
ئه‌سپه كۆنه‌كان،
شوێنیان میترۆیه‌كی له‌نده‌نی نییه.
له‌وبه‌ره‌وه بووكه‌شووشه جوانه‌كه ده‌بینیم
گوێچكه‌ی توند، توند ده‌گرێت
فڕه‌و هاڕه‌ی ئه‌م ئه‌ژدیهایه‌ی له ناویداین
بێزاری ده‌كات.
ئه‌سپه‌كان له ده‌نگی هاڕه‌ی دونیا ڕاهاتوون
ئه‌سپه‌كان له‌گه‌ڵ ڕووناكییه‌كان
ڕاهاتوون.
ئیدی له سكی ئه‌ژدیهاكه دێمه ده‌رێ
ئه‌سپێك ده‌بینیم خودایه، ئه‌سپێكی سپی
ئه‌سپێك به ئێره‌دا
به‌م ژێرزه‌مینه قووڵه‌ی میترۆیهدا
تێپه‌ڕی،
به‌ناو ئه‌م ئاپۆڕه گه‌وره‌یه‌دا تێپه‌ڕی.
ئه‌فسووس جگه له من كه‌س نایبینێ
كه‌س هه‌ستی پێ ناكات
كه‌س بۆنی ناكات
چ ئه‌سپێكی دێرینم من
چ ئه‌سپێكی غه‌مگینم من …
له‌نده‌ن – 16.02. 2017
-
تێبینی: خودا ڕهحمهل ئه‌فه‌ندی ؛ كه‌سێتی چیرۆكی نواندنی (پاڵتۆ) ی گۆگۆڵه ،كه مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار ڕۆڵی كه‌سێتی (ئاكایی ئاكاێیڤیچ ) ی شانۆگه‌ری (پاڵتۆ) ی گۆگۆڵ ده‌بینێت. لهنواندنه كوردییه‌كه‌دا كردوویانه به (خودا ڕهحمهل ئه‌فه‌ندی ) خاوه‌نی تاكه پاڵتۆیه‌كی تازه‌یه و له‌یه‌كه‌م شه‌ودا لێی ده‌دزن و به‌و داخه‌وه سه‌رده‌نێته‌وه.