مۆزه‌كه‌ی ماوريتسيو كاتيلان - Art Basel Maini ) هونەرمەند (ماوريتسيو كاتيلان ) کارێکى تازەى نمایشکردوە کە پێکهاتووە لە مۆزێکى ڕاستى بە تیپێکى ڕەساسى بە دیوارێکەوە نوساوە . ئەوەى جێى سەرنجە ئەم کارە بە نرخى ( 120,000 $ ) سەدو بیست هەزار دۆلارى ئەمەریکى فرۆشراوە , وە بۆ جارى دووهەم بە نرخى ( 100,000 $ ) سەد هەزار دۆلار فرۆشرا.

مۆزەکەى ماوریتسیو، شکستى هونەرى ( پۆست کیچ )


Loading

لە سەروە بەندى پیشانگاى( Art Basel Maini ) هونەرمەند (ماوريتسيو كاتيلان ) کارێکى تازەى نمایشکردوە کە پێکهاتووە لە مۆزێکى ڕاستى بە تیپێکى ڕەساسى بە دیوارێکەوە نوساوە . ئەوەى جێى سەرنجە ئەم کارە بە نرخى ( 120,000 $ ) سەدو بیست هەزار دۆلارى ئەمەریکى فرۆشراوە , وە بۆ جارى دووهەم بە نرخى ( 100,000 $ ) سەد هەزار دۆلار فرۆشرا، و  وە هەرایەکى گەورەى لێکەوتۆتەوە.

مۆزه‌كه‌ی ماوريتسيو كاتيلان – Art Basel Maini ) هونەرمەند (ماوريتسيو كاتيلان ).

دەبێت لێرەدا پرسیار بکەم کە کێشەکە لەوەدایە کە هونەرمەندەکە زۆر بەناوبانگە و پێشتر بەرهەمى باشى و ڕەخنەى هەبووە، کەواتە بۆى هەیە ئەمەش بە هونەر ناو بنێت؟؟

– یان ئەوەیە کە لە پێشانگاى بەناوبانگى (ئارت باسڵ)  میامى نمایشکراوە، کەواتە ئەمه‌ شەرعیدانە بەوەى کە ئەم کارە هونەرە؟

–  یان ئەوەیە کە بە نرخێکى خەیاڵى فرۆشراوە کەواتە ئەمە خۆى بۆ خۆئ ئەوە دەگەیەنێتن کە ئەمە کارێکى هونەری گران بەهایە؟

 

بە باوەڕى من ئەوەى لە ئیستادا ڕوودەدات بەگشتى لە سەر ئاستى جیهان قەیرانێکى گەورەیە وە هونەر تووشى کێشەیەکى گەورە بووە، کە ناتوانێ خۆى وەک ئۆتۆنۆمێک پیشان بدان وە زمانى خۆى لە دەستداوە لەمەڕ ڕووداوەکان وە ناتوانێت هاوشانی  ڕووداوەکان بکات.  تەنانەت ناتوانێت  تەریبانه‌  لەگەڵ کێشەکان بڕوات و فۆرمێک و مانایەکى تەواو بدات بەدەستەوە.  بیجگە لەم گەشە تەماویە کە هونەر تێى کەوتوە.  تواناى ڕەخنە گرتتى نەماوە لە ژێر چەندین ئایدۆلۆژیادا سەربەخۆى خۆى لەدەستداوەبووە بە حاڵەتێکى ( هەزەلى کۆمیدى Funny )

 

گەر سەرنج بدەین هەموو میدیاکان باس لەوە دەکەن کە ئەم کارە بەم نرخە زۆرە فرۆشراوە باس باسى بەشە بازرگانیەکەى دەکرێت کە بەچەند فرۆشراوە و بە چی دراوە وە چێى پیکەنینە!  کە لە ڕاستیدا چێى تێرامان و بیرکردنەوەیەکى زۆرە کە بۆ هونەرى هاوچەرخ بەم ئاڕاستەیە ڕۆیشتووە کە ئێستا لە قۆناغی  ( پۆست کیچ ) دایە. 

 

بە باوەڕى من ئەم قۆناغه‌ لە نێوان هونەر و نا هونەردا   زۆر ئاڵوزدەبیت،   لە نێوان ڕەخنە و نا ڕەخنەدا،  کە بە سوود دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتى کولتورى جیهانى و مۆزە و گەلەرییەکان و چەند دەڵاڵێکى هونەر.

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین
ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌.