پرسیاری ئەوەی کتێب دونیا دەگۆڕێت لە گریکی کۆندا وەڵامی دراوەتەوە؛ سه‌یره دوای گریك ئێستا پرس بخه‌ینه سه‌ر كتێب، خۆی له‌خۆیدا ئه‌مه لێدان و گومانكردنه له‌بوونی كتێب له‌ناو جیهاندا!
ئه‌م جۆره فیگورانه‌ی گومان ده‌خه‌نه سه‌ر كتێب (به‌مانا قووڵ و پۆزه‌تیڤه‌كه‌ی) باز به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌دات كه خۆی به‌رهه‌می كتێبه، هه‌مووان كه ده‌نوسین به‌رهه‌می كتێبن. سلۆته‌ردایك له‌تێزێكیدا ده‌رباره‌ی پاركی مرۆڤه‌كان ده‌ڵێت؛ كتێبه‌كان نامه‌ی هاوڕێیه‌كی نادیارن…ئاوه‌ها كتێب نامه‌ی هاوڕێیه‌تیه، نامه‌یه‌كه من به مرۆڤێكی دیكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له‌سووچێكی دیكه‌ی دونیا.
گومان له‌وه‌دا نییه كه هه‌میشه ئه‌قڵی فاشیزم له لێدانی به‌های كتێبه‌وه ده‌ستپێده‌كات، به‌وه‌ی باس له كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ كتێب بكات و پێمان بلێت؛ كتێب ئێوه ده‌كاته مرۆڤێكی ده‌ست و پێ سپی به‌رامبه‌ر به سته‌م و گۆڕینی دونیا. پێویسته بازووه‌كانتان هه‌ڵبكه‌ن و (( دارشه‌قه‌كانتان بشكێنن)) وه‌ك چۆن نازیه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد …به‌مه‌ش ئه‌قڵیه‌تی فاشیزم سیاسه‌تی و هێز و مێگه‌ل و ئه‌قڵیه‌تی هاواركردن ڕه‌واخواز ده‌كات. لێره‌وه فاشیزم له‌وه ده‌ستپێده‌كات به‌خه‌ڵك بڵێن؛ كتێبه‌كان هیچ ناگۆڕێت، به‌ڵكو بازووتانه! به‌ڵام باز به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌ده‌ن كه بازوویه‌ك كتێبی جیدی له‌پشته‌وه نه‌بێت، ده‌بێته بازوویه‌كی بكوژ و گه‌نده‌ڵ و دیسپۆت و به‌ته‌ڵجیه. هه‌ر بۆیه هه‌موو ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی ویستوویانه له‌ده‌ره‌وه‌ی كتێب دونیا بگۆڕن، له‌دواجاردا یان بوون به‌دیكتاتۆر یان گه‌نده‌ڵ و قه‌شمه‌ری مێژوو.
شارستانیه‌ته گه‌وره‌كان كتێبی گه‌وره‌یان له‌پشته‌وه‌یه، ئایدیا ڕۆشنه‌كان كه بوون به‌كتێب موڵكی هه‌موو مرۆڤایه‌تین، نه‌ك ته‌نها هی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو یان ته‌نها نوسه‌ره‌كه‌ی، ئاوه‌ها كتێبه ڕۆشنه‌كان قوتابخانه‌ی گه‌ڕۆكی مرۆڤایه‌تین و ته‌نها خوێندكاری زیره‌كمان ده‌وێت بچێت له‌وێدا مه‌شق بكات. خۆرئاوا هه‌میشه كتێبی له‌ناوه‌ڕاستی ژیاندا داناوه، هه‌ر بۆیه سوستێمه‌كان له‌ژێر نه‌زمی كتێبه نوێیه‌كاندا ده‌گۆڕدرێن. شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی و ڕۆشنگه‌ری زاده‌ی كتێبه ڕۆشنه‌كان بوو..
وه‌ڵامێكی ساده‌یه به‌ڵام قووڵ كه بڵێین؛ به‌ڵێ كتێب دونیای ئێمه‌ی كورد ده‌گۆڕێت… به‌درێژایی مێژوو جوڵانه‌وه سیاسیه‌كانی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای ئیدانه‌كردنی (كتێبی ڕاسته‌قینه) ویستوویانه دونیای كوردی بگۆڕن، جگه له‌شكستیش هیچیتریان نه‌چنیووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌بابانیه‌كانه‌وه تاوه‌كو شێخ مه‌حمود و هه‌موو میره كوردییه‌كان ،به‌میره‌كانی ئه‌مڕۆشه‌وه، جگه له‌شه‌ڕكردن له‌دژی كتێب نه‌بێت كاری تریان نه‌كردووه.
هه‌ر بۆیه شه‌رمه ئێمه دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه له‌نوسین و ئه‌ده‌بیاتی جیدی، پێویست بكات ئه‌مه دووباره‌بكه‌ینه‌وه و بڵێین؛ به‌ڵێ كتێب دونیای ئێمه‌و كورد ده‌گوڕێت! له‌وه‌ش شه‌رمتر نوسه‌ریش هه‌بێت بیه‌وێت ده‌رباره‌ی ( بێ‌به‌هایی كتێب) گفتوگۆبكات!
ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و پرسه ده‌كات، وه‌ك ئه‌و نازییه وه‌هایه كه‌یه‌كه‌م كاری سووتاندنی كتێبه له‌شوێنه گشتیه‌كاندا، چونكه دوژمنی سه‌رسه‌ختی فاشیزم كتێبه جیدیه‌كانه، دوژمنی هێزه تاریكه‌كان كتێبه‌كانی ڕۆشنگه‌رییه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌ده‌یه‌وێت ئه‌وی كه هه‌یه، ئه‌وه‌ی به‌م هیلاكیه و ده‌رده‌سه‌ری و بێده‌رامه‌تیه سه‌ده‌ها نوسه‌ر خه‌می ده‌خوات، ئه‌وه‌ش بێ به‌ها بكات. ئه‌م جۆره ئایدیانه جگه له‌ئه‌قڵیه‌تی سه‌رلێشێواوی نیو فاشیزمی كوردی و ئیسلامه‌وی نه‌بێت هیچیتر نییه، كه‌له‌ژێر پاڵتۆی فاشیزم و لیبرال ئیسلامه‌ویدا خۆی شاردۆته‌وه. ئه‌م فیگوره كاریكاتۆریه مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كات كه دونیای ئێمه له‌گه‌نده‌ڵیه‌وه بگۆڕێت بۆ گه‌نده‌ڵیه‌كی دیكه؛ گه‌نده‌ڵیه‌كی دیكه كه كتێب و نوسه‌ر بێ به‌ها ده‌كات، وه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووی كوردی ملیۆنه‌ها كتێبی ناشرین و ده‌زگای چاپ پشتگیر ده‌كات بۆ شاردنه‌وه‌ی ده‌یه‌ها كتێبی جوان. هه‌ر بۆیه سه‌یر نییه قاچاخچیه‌كان ئه‌مڕۆ له‌ترۆپكی ئه‌و ده‌زگایانه‌دا بن و ملیۆنه‌هایان بخرێته به‌رده‌ست . به‌هه‌مان شێوه ئه‌م ڕۆشنبیره نمایشكاره نیمچه لیبرالانه كه‌ئه‌م پرسیاره ده‌كه‌ن له‌هه‌مان بازنه‌دا ده‌خولێته‌وه، له‌بازنه‌ی هه‌مان قاچاخچی و هه‌مان ئه‌قڵیه‌تی نیو فاشی.
ته‌واو