چی خه‌م هه‌بوو
له (مه‌رگ)م داكه‌لاند
به گوڵستانم سپارد …
شه‌و له من نابێته‌وه
شه‌و كڕێوه‌ی كانوونه
تێم ئاڵاوه …
ڕه‌نگی به‌یانییانی
له‌بیر بردوومه‌ته‌وه …
جله‌كانم،
قه‌ڵه‌م و پڕگاڵهكهم
كه هاوشانی (نان) بوون،
خرانه كارگه‌ی ئاڵووده‌یی …
پرسیاره‌كانم،
به‌ڕووتی
له نه‌خشه‌ی شێوێندراوی
گۆڕه‌پانی سه‌رده‌مدا دیته‌وه …
*
به خۆم باخچه‌م نه‌بوو
سه‌وزایی ماڵهاوسێ
چاوی ڕوون ده‌كردمه‌وه …
گۆڕستانم،
له سه‌ربانه‌وه لێ دیار بوو
شه‌وانه
كه خه‌مم
له مه‌رگ دادهكهلاند،
مردوو
ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا …
سهمایهكیان ده‌كرد
پێشتر نه‌مدیبوو ..
شاییهكیان داده‌به‌ست
له باڵكوتانی په‌ڵه‌هه‌وران ده‌چوو ،
له‌باتی ده‌سماڵ
خامۆش خامۆش
مێژوویان باده‌دا
وێنه‌ی ئه‌و هه‌ناسه سارده
گوڵگوڵییانهی،
بێ خاوه‌ن
له‌سه‌ر سنووران كه‌وتوون …
*
وه‌ك (نه‌ی)یه‌كم
له گۆشه‌یه‌كی خه‌رابات هه‌ڵپه‌سێردراو …
ڕۆژگاری مێش و مه‌گه‌ز
دیمه‌نه‌كانی،
له‌بیر بردوومه‌ته‌وه …
دیمه‌نی دایكم،
چاوه‌ڕوانی هه‌میشه چاوه‌ڕوان …
دیمه‌نی په‌یژه‌ی قوتابخانه
تۆی لێ دهوهستای بتبینم …
دیمه‌نی باوه‌شه به‌په‌له‌كانی
پاڵ داران …
*
به ته‌ققه‌ی بووكنیان،
كه شه‌پۆلیان
به بووك بۆ ڕووبار ده‌هێنا،
بێ‌دار بوومه‌وه
په‌شێو … پڕ
چاكه‌ته بێبهرهكهمم پۆشی
كه پار له له‌نگه‌م كڕیبوو
هێشتا تۆزی به‌ختیاری
پێوه مابوو …
ئاسووده …
شاد به‌وه‌ی،
له‌كۆڵ زنجیره‌ی مۆته‌كان بوومه‌ته‌وه …
ڕووم كرده مه‌یخانه …
شوشه و په‌رداخی مه‌یخانه
پڕ بوون له نیشتمان …
ساقی به‌شه‌وقه‌وه
له پێشی داده‌ناین …
(نیشتمان)ی ئه‌وێ
له مه‌ستی و خۆشخوانی زیاتری
نه‌ده‌زانی …
ئاگر و
ڕووباری شه‌رابی حه‌فتڕه‌نگی
به‌هه‌شتی تیا تێكه‌ڵ ده‌بوو …
به پێكێكی موقه‌دده‌س،
ئاسمانی كه‌یل ده‌كرد …
*
مهیزەده،
له په‌نچه‌ره‌ی ژووره ههڵایساوهكانهوه،
ته‌ماشای
كۆڵانه تێكچڕژاو و
شه‌قامه قوماشییهكانی
به‌هه‌شتمان ده‌كرد …
جارجار
شه‌ڕی بهههشتییانمان ده‌دی
كه له‌سه‌ر جوێبارهكانی مه‌ی و
كه‌ژاوه‌ی (حۆری)یان به‌رپا ده‌بوو …
ته‌لارساز،
له شووره کڵپه گرتووهكانهوه
ته‌نته‌نه‌ی،
چیا به‌رزه له حیكایه‌تی سیزیف شۆراوی،
به‌هه‌شتی ده‌دی …
نووریان لێ ده‌كوژایه‌وه …
ڕه‌نگیان تێدا ون ده‌بوون …
ته‌لارساز،
له‌نێوان مه‌ستی و زینده‌خه‌ودا،
ئه‌و ژنانه‌ی به‌بیر ده‌هاتنه‌وه
ئێواره‌یه‌كی ڕ‌اكشاو باڵیان گرت و
مه‌مكیان به با سپارد و
له نه‌خشه‌دا ڕه‌ش بوونه‌وه …
ئه‌و ژنانه‌ی،
چاویان له زریان ده‌تروکاند …
نووریان لێ ده‌بووه‌وه …
هه‌ندێ سه‌ربازی كه‌ڤڕان بوون
هه‌ندێ پاسه‌وانی باران …
ده‌یانویست به‌ره‌و لووتكه‌یه‌ك بفڕن
مه‌رگی نه‌بینیبێ …
ڕه‌نگی خۆیان،
له ئاوێنه‌دا ده‌دیته‌وه،
هێشتا باڵیان نه‌گرتبوو
نهێنیی پڕشنگه كاڵه چویتییهكان بوون،
سۆزی پیاوانیان گڕ ده‌دا …
*
ته‌لارساز،
بازنه و سێگۆشه‌ی
لێ تێكه‌ڵ بووبوو،
به‌دوای سێبه‌ری به‌فردا وێڵ،
پڕ ببوو له بۆشایی …
*
له‌ودیو په‌رژینه كه‌سكه‌كانه‌وه
ته‌لارساز چی بكا؟
خاك ده‌بینێ
خه‌و لێ زڕاو،
بێهوده … كه‌له‌كان ده‌گۆڕێ …
كه‌س نییه بیلاوێنێته‌وه …
هه‌موو
ئه‌سپێ و كولله‌ی به‌سه‌ردا
بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه …
ته‌لارساز چی بكا؟
ڕۆژی سێ جار
چوار جار … ده جار
ده‌یكوژن و
له وێنه‌ی ئیسفه‌نجێكی پانبووهوهدا
زیندووی ده‌كه‌نه‌وه …
له‌ودیو په‌رژینه‌وه ده‌یبینم
له داخا،
به داره ڕه‌ق و وشكه‌كان
خۆی نه‌هێشتووه
له تاوان
ده‌قیژێنێ و ڕوومه‌تی داده‌ڕنێ …
*
شه‌و درێژ بووه‌وه
با ناهێڵێ
پێكێك هه‌ڵده‌ین
جگه‌ره‌یه‌ك داگیرسێنین …
گه‌ڕاین …
تا لێمان بڕا گه‌ڕاین..
مرواریی به‌ختمان نه‌دۆزییه‌وه …
خاك،
مه‌حكوومه به بێمانایی …
به ترسی له‌ناكاو …
ده‌ماری گهنجیهتییان بڕیوه …
دڵی،
له دڵی مه‌لۆتكه‌یه‌كی پیر ده‌چێ
بێ لۆچ، بێ یادگاری …
ته‌لارساز چی بكا؟
چرا هاوسه‌نگیی له‌ده‌ست داوه
نه ڕووناكی ده‌دا
نه ده‌كوژێته‌وه!
گه‌ڵای كه‌ناران،
له هه‌موو لایه‌ك
سه‌نگه‌ریان لێ گیراوه …
هاوارێكی كپكراو
له دوورڕا ده‌بیسترێ
ئازاد، به‌ڵام زه‌لیل …
*
هه‌زاران ساڵه هه‌ی،
چه‌نگه ڕووناكییهكت
بۆ ڕۆژه تاریكه‌كان هه‌ڵنه‌گرت!
بستێكت له هاوین،
بۆ زستانه درێژه‌كان
گل نه‌دایه‌وه!
ڕێژنهیهكت،
بۆ وشكه‌ساڵه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كان
دا نه‌كرد!
ته‌لارساز چی بكا؟
وڵاتایه‌تی وا ده‌بێ
خاكی زامە كراوه‌كان؟
به به‌رچاوی تۆوه،
ئاگر بسووتێنرێ؟
شه‌خته له سه‌رما،
هه‌دادانی نه‌مێنی؟
وا ده‌بێ؟
وڵاتایه‌تی وا ده‌بێ؟!
*
به لێواره‌كانی (ئاسیا)دا
دێمه خوارێ …
شارستانه‌تی هه‌موو دونیایان
لێ بار كردووم …!
له گوندی هه‌زارەم …
له شاری هه‌زارەم …
له كه‌ناره بهردهڵانهكان
له باسكه ڕووتهنهكان …
شه‌وی ههرههریم
به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن و
به‌جێم دێڵن!
ڕێگام،
به هه‌نیه‌ی نوورانی فریشتانیش
پێ نادۆزرێته‌وه.
به ژێر ته‌وژمی دڵڕه‌قی بادا تێده‌په‌ڕم
دڵم به نۆستالیژیای
هیواوه خۆش ده‌كه‌م
كه دێت و نایێ …