نه‌ژاد عزیز سورمێ
(1)
ئه‌سپه‌كان ته‌راتێنیانه
گه‌رده‌لوولی سمه‌كانیانم لێ دیاره
گێژه‌نێكی سه‌ره‌وژووره
گیزه‌ی به‌فر
له هه‌ناسه‌ی سواری
ڕێبواران وه‌رده‌دا
كۆستی ماری ئاره‌زووشكێن
دێ ده‌بێته‌وه ئه‌فسانه و
به‌یانی مێژوو به‌رده‌دا …
(2)
چ ئه‌ستێره له ئاسمانێدا نه‌ڕژا بوو
چ كیژێ پرچی نه‌بڕیبوو
نه ئه‌و مه‌لی بێ مه‌فته‌ن بوو
نه ئاشیانه‌ی تووره‌كه‌ڕێژ ،
به‌یداخه ڕه‌ش و سپییه‌كان چۆن هه‌ڵدران ؟
مێرگی سۆته‌ڵ و ئه‌رخه‌وان
ئه‌و هه‌موو شیعره جوانانه‌ی چۆن لێ ڕوان ؟
(3)
ئاسكه‌كانم تارماییان دی و
تێ‌یان ته‌قاند …
خوایه هه‌رگیز
ئاگر و دوویان له ماڵێ‌دا نه‌كرێته‌وه
ئاسكه‌كانمیان ڕاچڵه‌كاند …
(4)
گوڵه‌كان هاتن
پێچه‌كی بارانییان له‌سه‌ر نابوو
به چل ئاواز ده‌یاخوێند و ده‌یانگێڕا
به‌ڵام ئه‌وان بارانشۆر بوون ڕانه‌چه‌نین
گریان
پێكه‌نین
گریان
به نه‌ورۆز كه‌وتن
خه‌ونیان دی :
ڕووبارێ زێڕ
به ناو تاسه‌ی تینوویه‌تیان ڕێی گرتووه
كولێره‌ی سووری پێدا دێ..
گریان
پێكه‌نین
به نه‌ورۆز كه‌وتن ..
بارانشۆر بوون ڕانه‌چه‌نین
به‌رده‌وام بوون له خه‌و بینین ..
حوزه‌یرانی 1987