ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە تەلارسازیی شارستانییانەوە بۆ “هەیكەلسازی”ی بێ كو‌لتور ڕێبوار سیوەیلی فۆلیتۆن 17/01/2024 18 min read0
دیوانی `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم` ی شاعیر `نەژاد عەزیز سورمێ` بڵاوبۆوە كو‌لتور مه‌گه‌زین شیعر 02/12/2023 1 min read2
هارۆڵد پینته‌ر، شانۆیه‌كی سیاسی و گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات لای هارۆڵد پینته‌ر دانا ڕه‌ووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كو‌لتور مه‌گه‌زین پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
لەپێناو کێشانی پۆرترێتێکی سەرڕاستانەتردا بۆ نەوشیروان مستەفا كو‌لتور مه‌گه‌زین پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 24/05/2020 6 min read0
پێویستی شیعر و نرخزانی و ختووکەدانی چات جی پی تی پێشەوا کاکەیی ڕۆژمێری ئەدەبی 20/03/2024 9 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كو‌لتور مه‌گه‌زین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read23
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی ده‌سه‌ڵات 1 كو‌لتور مه‌گه‌زین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
كو‌لتور مه‌گه‌زین ئه‌ندرێ كۆنت-سپۆنڤیل(*). ئه‌ندرێ كۆنت-سپۆنڤیل وه‌ك خۆی ده‌ناسێنێت، فه‌یله‌سوفێكی فه‌ره‌نسی مه‌تریالیسته له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌پیكۆرس، ڕه‌شنالیستێكه به‌شێوه‌ی سپینۆزا و هیومانیستێكه وه‌ك مۆنتانی. سه‌ره‌تا قوتابییه‌ك و دواتر هاوڕێیه‌كی لویس ئه‌لته‌وسێر بووه. سه‌یر نییه كه ناونیشانی نامه زانكۆییه‌كه‌ی، كه له ساڵی 1983 دا به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌یله‌سوف مارسێل كۆنش- Marcel Conche پێشكه‌شی كردووه، به‌ناوی “چه‌ند توخمێك له‌پێناو داناییه‌كی مه‌تریالیستی” دا دەبێت. له مارسی 2008 ه‌وه ئه‌ندامی (لیژنه‌ی ڕاوێژكاری فه‌ره‌نسی بۆ پرسه‌كانی ئاكار)ه. ڕۆژنامه‌ی ( العرب) دیدارێكی له‌گه‌ڵدا كرد، له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك دواندی و ئه‌م گفتوگۆیه‌ی لێ به‌رهه‌مهات: وه‌ك مۆنتانی ژیانم خۆشده‌وێت: سۆنڤیل، زیاتر له 20 كتێبی چاپ بوه‌و زۆرینه‌یان بۆ نزیكه‌ی 24 زمان وه‌رگێڕدراون. له‌ناویاندا “فه‌رهه‌نگی فه‌لسه‌فی” ، ” ئایا سه‌رمایه‌داری ئاكارییه؟” ، ” هونه‌ر، له پلاتۆوه بۆ ژیل دۆلۆز “، ” ده‌رباره‌ی جه‌سته” ، دوا به‌رهه‌میشی له مانگی یه‌نایه‌ری ڕابردوودا ده‌رچوو ” : له تراژیدیاوه بۆ مه‌تریالیزم_چوون و گه‌ڕانه‌وه، 26 لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی مۆنتانی، پاسكاڵ، نیتشه‌و ئه‌وانی تر” . سپۆنڤیل له‌و فه‌یله‌سوفه هاوچه‌رخه ده‌گمه‌نانه‌یه كه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆیان داڕشتوه و تێڕوانینێكی كه‌سی و خۆیانه‌یان بۆ جیهان و ژیان، پێشكه‌شكردووه. دواجار كتێبی “له تراژیدیاوه به‌ره‌و مه‌تریالیزم… ” چاپ بوو. تێیدا ده‌رباره‌ی ڕه‌هه‌ندی تراژیدی ژیان دواوه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی )سیوران) ی فه‌یله‌سوف و خاوه‌نی وتەی: ” له‌دایكبوونی مرۆڤ تراژیدیایه’ ، ئه‌و ده‌ڵێت به له دایكبوونی خۆی به‌خته‌وه‌ره. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سپۆنڤیل ده‌ڵێت : ‘به‌ڵێ به‌ڵێ! ژیان به به‌ختەوەرییەکی مه‌زن ده‌زانم و ئه‌و كه‌سانه‌م خۆشناوێت كه وه‌ك به ده‌ربڕینه فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی ده‌ڵێين : “تف ده‌كه‌نه شۆرباوه” . به مانایه‌كیتر، ئه‌و كه‌سانه‌م خۆشناوێت كه به سوكایه‌تی پێكردنه‌وه ئه‌و شته‌ی سوودی لێ ده‌بینن، پیشانده‌ده‌ن” . من سیوران نیم: سپۆنڤیل درێژه به قسه‌ی خۆی ده‌دات و ده‌ڵێت ‘ : ئه‌گه‌ر سیوران به ڕاستی له هاتنەدونیای خۆی په‌شیمان بووه، ئه‌وا ده‌رمانه‌کە له ده‌ستی خۆیدا بوو؛ ده‌بوایه خۆی بكوژێت و هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات ، به‌ڵام مادام ئه‌وه‌ی نه‌كردووه ، بێ هیچ گومانێك مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت وایداناوه چاكییه‌كانی ژیان له خراپییه‌كانی زیاترن. ئه‌ی بۆچی سیوران كتێبی زۆری نوسیووه تا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بانگه‌شه بكات؟” له ڕاستیدا ئه‌زموونی سوران زۆر له‌وه ئاڵۆزتره، به‌ڵام سپۆنڤیل ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی خۆی ده‌ڵێت ” : له په‌یوه‌ندیدا به خۆمه‌وه ، وه‌ك مۆنتانی ژیانم خۆشده‌وێت. به‌ڵام وه‌ك ئه‌و خۆكوشتن به مافێك له مافه‌كانی مرۆڤ دانانێم و لای من له دۆخی ئازارێكی توند یان كڵۆڵییه‌كی زۆردا نه‌بێت ، بێ پاساوه ، منیش ئه‌وپه‌ڕی دوورم له‌مه: نه هه‌ست به كه‌مترین په‌شیمانی له بوونم له‌م دنیایه ده‌كه‌م ، نه هیچ ئاره‌زووشم له جێهێشتنیه‌تی” . فه‌یله‌سوفه فه‌ره‌نسییه‌ك (سپۆنڤیل ) مه‌تریالیزم و ڕێبازی تراژیدیاباوه‌ڕی به دوانه‌یه‌ك كه شانبه‌شانی یه‌كتر ده‌ڕۆن، ده‌زانێت. له په‌یوه‌ندیدا به‌م باسه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕێبازی تراژیدیاباوه‌ڕی بریتیه له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌ناو مه‌رجی (دۆخی-وه‌رگێڕ) مرۆڤانه‌دا ترسناك و بێ ئومێدكه‌ر یان هیوابڕن، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاریی و به کۆتا هاتوو به شیاوی خه‌م و په‌ژاره بۆ هه‌ڵگرتن نه‌زانرێن. به‌ڵام مه‌تریالیزم به مانا فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی وشه‌كه ، باوه‌ڕبوونه به‌وه‌ی هه‌موو شتێك مادده یان به‌رهه‌می مادده‌یه ، لێره‌وه كه‌واته هیچ واقیعێكی نامادی و هیچ هێزێكی شاراوه‌ی (غه‌یبی( باڵا ده‌ست و ڕۆحێكیش بوونی نییه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” : له ڕاستیدا ڕێبازی تراژیدیاباوه‌ڕی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌یه كه مرۆڤ هیوای بۆ ده‌خوازێت . بۆ نموونه من وا به باشتر ده‌زانم نه‌مر بم نه‌ك بمرم ، به‌ڵام مه‌تریالیزم ده‌مهێنێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌وه مەحاڵه. حه‌ز ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ئازاد بم و مەتریالیزم ناچارم ده‌كات ڕووبه‌ڕووی حه‌تمیه‌تی جۆراو جۆر ببمه‌وه: بایۆلۆجی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هی تر. وه‌ك چۆن حه‌ز ده‌كه‌م به حه‌قیقه‌تگه‌لێكی ڕه‌ها بگه‌م له كاتێكدا مه‌تریالیزم فێرم ده‌كات ئه‌وه له‌و شتانه‌یه كه له كردن نایه‌ت . هه‌روه‌ها ئاره‌زووی ڕزگاربوون له ته‌نیایی ده‌كه‌م و مه‌تریالیزم بیرم ده‌هێنێته‌وه كه به‌هۆی سنوورداری جه‌سته‌وه ئه‌مه به‌شێكه له مه‌رجی (دۆخی) مرۆڤانه”. وه‌ك ئه‌نجامێكی ئه‌مه‌ش ئاخێوه‌ر (قسه‌كه‌ر) ه‌كه‌مان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ‘ : نابێت له‌وه‌وه كه پێشوو باسكرا ، نه ڕێبازی تراژیدیاباوه‌ڕی و ڕێبازی ڕه‌شبینی ، نه تراژیدیاباوه‌ڕی و هیچگه‌رایی تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری بكرێن. له‌وه‌یه بگۆ (قائل) ێك بڵێت: ‘ئه‌گه‌ر ژیان هیچ به‌هایه‌كی نه‌بێت ، كه‌واته له ده‌ستدانیشی تراژیدی نابێت ، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته : ژیان به نرخ و ئازیزه، چونكه مردن ده‌چێژین و كه‌سمان نامێنین . به مانایه‌كی تر مردن تراژیدییه ، چونكه ئێمه ژیانمان خۆشده‌وێت . له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازاد نین به‌رده‌وام به دوای ئازادی‌دا وێڵین. له نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ڕه‌هاش به ڕه‌هاوه، زانینه ڕێژه‌یی و به‌شه‌كییه‌كان له چاوی ئێمه‌دا ئه‌وپه‌ڕی گرنگیان پێبڕاوه. چونكه ته‌نیاین، خۆشه‌ویستی بۆته به‌هێزو ده‌گمه‌ن و شتێكی له قه‌ره‌بوو كردنه‌وه نه‌هاتوو” . ده‌رباره‌ی ڕۆڵی فه‌یله‌سوف له‌مرۆدا به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌م كه‌موكورتیانه ، سپۆنڤیل ده‌ڵێت : ‘هه‌مان ئه‌و ڕۆڵه ده‌گێڕێت كه له كۆی قۆناغه مێژوویه‌كانی ڕابردوودا گێڕاویه‌تی. هه‌میشه ڕۆڵی ئه‌و فه‌لسه‌فاندنه نه‌ك وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئاكاری بۆ هه‌موو جیهان. ئه‌و وته‌بێژێكی فه‌رمی نییه به‌ناوی چاكه‌وه ، به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات له‌بواری پسپۆڕی خۆیدا هه‌ندێك هه‌قیقه‌ت بڵێت كه ئه‌و ئومێده‌ی لێده‌كرێت كه‌مێك له زیره‌كی، له تێگه‌یشتن، بابه‌تیبوون و عه‌قڵی ڕه‌خنه‌یی زیاد بكات و بخاته سه‌ر. ده‌كرێت له پشكه ڕادیۆیی و ته‌له‌فویۆنیه‌كاندا به‌شداری بكات و له ڕۆژنامه‌كانیشدا بنوسێت وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆم چه‌ندین جار ده‌یكه‌م كاتێك گفتوگۆی ڕووداوه‌كان ده‌كه‌م. به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به فه‌لسه‌فه‌وه ، ئه‌وا جه‌وهه‌ره‌كه له كتێبه‌كانیدا ده‌مێنێته‌وه “. Emil M. Cioran, r (* 8. April 1911 in † 20. Juni 1995 in Paris – ئیم‌یل سیۆران ئایین و فه‌لسه‌فه: ئایا ( گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایین) شكستهێنانێكی فكری فه‌لسه‌فییه؟ ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسیاره له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ‘پێموانییه، چونكه له مێژوودا هه‌موو فه‌یله‌سوفه مه‌زنه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ئه‌تێیست نین، بگره زۆربه‌یان چوونه‌ته ناو ڕێبازێكی ئایینی ڕاشكاوه‌وه. بۆ نمونه بڕوانه ئه‌زموونی پلاتۆ، ئه‌رستۆ، لایبنیتز یان ئیمانوێڵ كانت. ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه ، له‌لایه‌كی تره‌وه بڕوام وایه ئه‌و بۆچوونه‌ی باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی بانگه‌شه‌بۆكراوی ئایین ده‌كات زێده‌ڕۆیی تێدایه ، چونكه له زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان هه‌موو ئایینه‌كان له پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رده‌وام دان. ئه‌مه له ئه‌وروپا به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت ، كه خه‌ڵك كه‌نیسه‌كانیان به‌جێهێشتوه و له باوه‌ڕداران نیمچه به‌تاڵ بوون”. سپۆنڤیل درێژه به قسه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت: ‘ته‌نانه‌ت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش هه‌مان شت ده‌بینین كه ژماره‌ی ئه‌تێیسته‌كان له چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا چوار هێنده زیادیان كردووه. بێگومان له باره‌ی ئایینی ئیسلام ئه‌مه جیاوازه. بابه‌ته‌كه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاری دیموگرافی تا ئه‌وه‌ی گرنگی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپا هاتوونه‌ته ناو ئیسلام . به‌ڵام دواجار ته‌نانه‌ت له په‌یوه‌ندیدا به ئایینی ئیسلامیشه‌وه زیادبوونێك له ڕێژه‌ی باوه‌ڕداراندا نییه ئه‌وه‌نده‌ی به‌هێزكردنی ڕیزه‌كانی ڕه‌وته ڕادیكاڵه بنه‌ڕه‌تخواز یان ده‌مارگیره‌كان هه‌یه. ئه‌مه‌ش به سروشتی حاڵ مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه. كه‌واتا ئه‌وه‌ی گوزارشت له شكستی فكری فه‌لسه‌فه‌یی ده‌كات (گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایین( نییه ، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنی ده‌مارگیری ئایینییه ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ربار ) ئیزافی( ه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی توندڕه‌وی . ‘ ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆشی سه‌باره‌ت به ئایین، ده‌ڵێت : ” خۆم ئه‌تێیستم ، به‌ڵام هه‌رگیز ئایینداری یان ئایینی ئه‌وی تر ئه‌گه‌ر دان به مافی مندا بنێت له بێباوه‌ڕی، نیگه‌رانم ناكات. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوان بێباوه‌ڕان و باوه‌ڕداراندا نییه ، به‌ڵكو له نێوان عه‌قڵه ئازاد و لێبورده‌كان وه‌ك یه‌ك كه باوه‌ڕیان به خوا هه‌بێت یان نه‌بێت ، و عه‌قڵه دۆگما‌و نا لێبورده‌كاندایه به چاو لێ_ پۆشین له‌و خودایه‌ی كه ئه‌مانه بانگه‌شه‌ی باوه‌ڕ پێبوونی ده‌كه‌ن و تێشیاندایه له ڕاستیدا باوه‌ڕی به هیچ شتێك نییه. هه‌میشه، تێكۆشان وه‌ك به‌رگریكردن له ڕۆشنگه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت ، بۆیه خه‌باتكردن له پێناو عه‌قڵ و ئازادی پێویستییه‌كی ناچارییانه‌ی شارستانییه ’. پەراوێز؛ *ئەم کارکردنەم لەسەر فەلسەفەی ( ئەندرێ کۆنت – سپۆنڤیل و لوک فێری ) پڕۆژەیەکی دوور مەودایە. سه‌رچاوه http://alarab.co.uk/?id=60183