(سۆڵجەرلاند – نیشتمانی سه‌ربازه‌كان) شانۆگەرییەکە لە نوسین و دەرهێنانی ڕزگار حەمە ڕەشید، باس لە سێ سەرباز دەکات کە ئێستا لە جەنگێك ڕزگاریان بووە، بەڵام فریای دوا شەمەندەفەر نەکەوتن تا بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە. لە شوێنێکی تەریكی نزیك لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ بەجێهێڵراون، خۆیان لە وێستگەیەکی شەمەندەفەری خاپووردا دەبیننەوە.
ئەم نمایشە دەربارەی کاریگەریە سایکۆلۆژییەکانی جەنگە لەسەر تاك و کۆمەڵەکان، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رجه‌سته‌بوونی ئەو گۆڕانکاریە پەکخەرانەیە کە كه‌له‌ڕێگه‌ی جه‌نگه‌وه دووچاری کۆمەڵگه بووه. به‌گشتی شانۆگه‌رییه‌كه تیشك دەخاتەسەر جەنگە بەردەوامەکانی ناو (میکرۆ- کۆمەڵگاکان) یاخود كۆمه‌ڵگه بچوكه‌كان.
شانۆگه‌رییه‌كه خۆشەویستی و مرۆڤبوون لە سەردەمی جەنگدا دەخاتە ژێر پرسیارەوە، کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری دەسەڵات و میدیا و حکومەتەکان و فەرمانە جێگیرەکانی ئەم چاخی دیجیتاڵ.
شانۆگه‌رییه‌كه کارێکی ڕاستەوخۆو ئاشکرایە، دۆخی مرۆڤەکان لە بابەتێکدا هەڵدەسەنگێنێت کە لە مێژووەکەماندا پێوەی تلاوینەتەوە…جەنگ.
شانۆگه‌ری سۆڵجەرلاند – نوسین و ده‌رهێنانی ڕزگار حه‌مه‌ڕه‌شید
لە هه‌ژده‌ی مانگی مای تا وه‌كو بیست و چواری مای 18 -24. 05. 2018 نمایش دەکرێت.
ناونیشان: كه‌ندا – ڤانكۆڤه‌ر
Orpheum Annex (823 Seymour St, Vancouver, BC
بلیت:
https://tickets.theatrewire.com/shows/soldierland/events