بیركردنه‌وه له پێشكه‌وتنی به‌پلان دیواری ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌ڕوخێنێت و سنووران واڵا ده‌كات و ده‌رگایان ده‌كاته‌وه بۆ ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه ئێستا له‌سه‌ر زار و زمانانه ، مه‌به‌ستم (كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی)یه. كه باس له پلان و نه‌خشه‌یش ده‌كرێت، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت هه‌روا به‌ئاسانی و بێ گرێ و گرفت ده‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه كاری ده‌وێت، كۆشش و و ماندووبوونی ده‌وێت. (جدیه‌ت)ی له بیروبۆچوون و هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌وڵدان بۆ خۆ ده‌ربازكردن له گومان و ڕاڕایی و خۆپه‌رستی له سنووران به‌ده‌ر و پاشماوه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی دواكه‌وتوویی به گیانی ئینتیمای گه‌ره‌كه.
ئه‌گه‌ر (تاقه‌تت هه‌بێت) بیری لێ بكه‌یه‌وه، ئێمه حاڵی حازر له گه‌لێك بواری جیاجیادا ته‌كنه‌لۆژیای نوێمان له‌ده‌ستدایه، به تایبه‌تی له بواری پێكگه‌یشتن و گه‌یاندندا، به‌ڵام با بپرسین تا چه‌ند توانیومانه له‌گه‌ڵ مه‌ودا و ڕه‌هه‌نده پێشڤه‌بڕ و پاشڤه‌بڕه‌كانیدا بێینه‌وه. باس لێره‌وه دێته گۆڕێ، ئێمه به كو‌لتور و بیركردنه‌وه‌ی قۆناغی شوانكاره‌یی و كشتوكاڵییه‌وه، هاتووین چووینه‌ته پێش كۆمپیوته‌ر و ناو تۆڕی ئه‌نته‌رنێت و سواری پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبیل بووین!
تۆ ته‌ماشا میدیاشمان به‌هه‌مان پێوه‌ر چووه‌ته ناو تونێلێك تا ئێستا ئه‌وسه‌ری دیار نییه. ئه‌و ڕووناهییهی ناو تونێلیش كه به‌رپێی خۆمانی پێ ده‌بینین، ڕووناهی ده‌سكرده، شه‌وقی ئه‌و گڵۆپانه‌یه تێیدا هه‌ڵكراون. تونێل كه ڕووناهییه‌كی ناگاتێ، چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێت … له‌وه‌ش سه‌یرتر، له‌و ساته‌ی هه‌ستی لهخۆڕازیبوونمان له ئاست كار و كرده‌وه‌كانمان كز ده‌بێت، هه‌ر له‌و كاته‌دا خه‌یاڵی خۆدیده‌یی دامانده‌گرێت و به‌جۆرێك خۆمان لێ ون ده‌بێت به‌رپێی خۆیشمان نابینین.
ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه كه به قسان، هه‌ر له‌دێره‌وه بێشكه‌ی شارستانییه‌ت بووه، كه به‌ڕاستیش هه‌روا بووه، ئه‌وه قسه‌ی من نییه، كنه و پشكنینه ئاركیۆلۆژیه‌كان وایان سه‌لماندووه، ئایا ئێمه ڕۆژێ له ڕۆژان له خۆمان پرسیوه، ئه‌و هاوسه‌نگییه چۆن و بۆ تێكچوو، ئه‌و بهڵانسهمان بۆ پێ ڕانه‌گیراوه؟ ئایا ڕاسته ئۆباڵی هه‌موو هه‌وڵه سیزیفیهكانمان هه‌میشه بخه‌ینه پاڵ خه‌ڵكی تر و فاكته‌ری دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان؟
به‌رابه‌ر پرسێكی ئاوه‌ها، ڕه‌نگه دیسان قه‌وانه كۆنه‌كه‌ی نه‌بوونی ئازادی و چی و چی لێبده‌ینه‌وه. لێره‌شدا باس نه له ئازادی ڕه‌هایه، كه له هیچ كونجێكی ئه‌م دونیایه‌دا نییه و نه له ئازادی به‌قه‌د خۆ. باس له‌و پهراوێزهیه كه ئه‌مڕۆ ده‌زگاكانی میدیا هه‌یانه و تا ئیستا نرخی نه‌زانراوه. به واتایه‌كی دیكه به‌رهه‌ستیی ئه‌و ده‌زگایانه له به‌رابه‌ر ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك نه‌گه‌یوه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی شتان له واقیعی خۆیاندا بخوێنینه‌وه نه‌ك به چاویلكه‌ی واقعێكی نامۆ و وێكنهچوو، هه‌ر ئه‌وه‌یشه به‌رژه‌وه‌ندییه چاره‌نووسسازه‌كانی له مامه‌ڵه‌دا له‌به‌رچاوان دوور ڕاگرتووه، به نموونه ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌زموونی كوردستان ناسراوه، به هه‌موو ڕه‌هه‌ند و مهوداكانییهوه و له‌گه‌ڵ ئه‌و تهنكهتهمه نائومێدییه‌ش وای لێ ده‌خوێندرێته‌وه له‌به‌ر ئاستانه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی تازه‌دا بێت، پێشهاته چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له وێنه‌ی دووڕیانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا له ئاسۆدا ده‌رده‌كه‌ون.
بێگومان وه‌ختێ كار ده‌گاته مه‌سه‌له‌یه‌كی له‌و ڕه‌نگه، ڕه‌خنه و ئیرادیشمان لێی هه‌بێت، به‌شێكی به‌رپرسیارییه‌تی هه‌نگاوهه‌ڵێنان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ڵسوڕاوانی میدیا و ده‌زگاكانی، به‌تایبه‌تی له‌وه‌ی ده‌چێته‌وه ناو هه‌ر دوو بواری په‌روه‌رده و ته‌ندورستی كه ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه و ستراتیژی له بینای ئینساندا ده‌گێڕن. ڕێگایه‌كی ترمان له‌به‌رده‌مدا نییه، یان ده‌بێت هه‌بین یان هه‌بین. ئه‌م ئه‌زموونه به هه‌موو لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نێگهتیڤهكانییهوه ئاسان نه‌هاتووه (با وه‌كو كه‌موكورتییه‌كان، به‌ری ئه‌م ڕاستییه‌شیان گرتبێت) هه‌زاران ڕۆڵه‌ی دڵسۆزی دیار و نادیار تا ڕاده‌ی خۆفیداكردن بۆی، پێوه‌ی ماندوو بوون. خۆ هبان كردن لێی، به‌هه‌ند نه‌گرتنی مێژوو و وه‌ك هه‌میشه نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌ند و عیبرهتهكانیهتی.
هه‌رگیز ڕۆژگاره چاره‌نووسسازه‌كان به كه‌مته‌رخه‌می و بێ‌موبالاتی و سه‌رقاڵ كردنی نه‌وه‌ی نوێ (كه سبه‌ی به‌رپرسیارییه‌تی چاره‌نووسسازیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ) به ڕووكه‌شایه‌تی و چاوله‌ده‌ری و خۆنهخوێندنهوه و له‌ده‌ستدانی متمانه و ئینتیما و دواخستنی له‌وه‌ی پێویسته دوانه‌خرێت تێناپه‌ڕن.
ده‌زگاكانی میدیا هه‌قه ئه‌مڕۆ له شایانترین شێوه‌یدا، سوود له‌و په‌ڕاوێزه به‌رده‌سته بۆ هه‌موو ئه‌و پرس و ڕوانینه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له گۆڕێن وه‌ربگرن، ئه‌وان به هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌كدا بڕۆن یاخود له هه‌ر كه‌نارێكدا بگیرسێنه‌وه، له‌سه‌ریانه ئه‌گه‌ر پێشزانییهكیان هه‌بێت بۆ ڕه‌وتی ڕووداو و پێشهاته‌كان له به‌شداری پێكردن و به‌رچاوڕوونی و خه‌ڵك بهخهبهركردن نه‌وه‌ستن، چونكه هه‌ر ئه‌وه‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه و سیمایان له‌و ڕیكلامانه جوانتر و سه‌رنجڕاكێشتر ده‌رده‌خات كه بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه.
گرینگه ئه‌و ده‌زگایانه له كاره‌كانیاندا هه‌وڵبده‌ن بڕیار به‌ده‌ستان ڕووه شاراوه‌كان، له وه‌كو خۆی ڕوونتر ببینن، به‌ڵام گرنگیشه له ئاست و پێكهاته و هاوكێشه‌كانی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا ئه‌مه بكه‌ن با گریمان دیمه‌نێكی تێكه‌ڵ و پێكهڵیش بنوێنێت.
ئه‌وه ئێمه‌ین كڵاشیش ده‌دروین و ئه‌نته‌رنێتیش به‌كارده‌هێنین و سیاسه‌تیش ده‌كه‌ین و دیپلۆماتكاریشین و نهخوێندهواریشین و سواری نوێترین ئۆتۆمبێلیش ده‌بین كه دوا ته‌كنیكی تێدایه، ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ته‌ماته و خه‌یاریش له ده‌ره‌وه ده‌هێنین! ئه‌وه ئێمه‌ین له پێناوی بوونی خۆماندا نانی وشكمان خواردووه و بێكه‌س بهچۆل و چیایان كه‌وتووین، ئێمه‌ین ڕۆژگاره تاڵكانمان له‌بیر ده‌كه‌ین و هیوامان پشت گوێ ده‌خه‌ین و ئاینده‌مان ڕۆژێ به چاو و زه‌ینی خۆمان نه‌بینیوه. هه‌ر ئێمه‌شین ده‌بین به هاوپه‌یمانی زلهێزه‌كانی دونیا، كه دیسان به‌پێوانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی، جارێ فه‌رشی سوورمان بۆ ڕاده‌خه‌ن و جارێ پشتمان تێ ده‌كه‌ن و بكوژ و ببڕانمان تێبه‌رده‌ده‌ن.