(( ده‌ترسم نه‌گه‌یته مه‌ككه ،
چونكه ئه‌و ڕێیه‌ی گرتووته ده‌چێته‌وه توركمانستان ..
سه‌عدی شیرازی ))
1
خاك له ته‌مه‌ندا بۆر ده‌چێته‌وه
كۆڕه‌وی فرمێسك
دڵی بیابان ..
تاشه‌به‌رد به‌لافاوی ڕۆژگار ده‌دره‌وشێنه‌وه ..
چاوه‌ڕێ به ، په‌له‌مه‌كه !
ئه‌و بێده‌نگییه‌ی
وێنه‌ی په‌لكه‌گیا
به شه‌قام و شۆسته‌كانه‌وه وه‌ربوون
به‌رهه‌می سنگی قهڵشتووی چیایانه .
2
كێ له‌و غه‌فڵه‌ته ، خۆشه ، شیرینه
مێژوومان به‌بیردێنێته‌وه و به به‌فرمان ده‌ناسێنێ؟
وه‌ختی سه‌عی نه‌هات
وه‌ختی یاری ته‌واو نه‌بوو ؟
3
چڕنۆكم له پۆڵا گیركردووه
چاوه‌ڕوانم
چاوه‌ڕوانم
چاوه‌ڕوانی سپێدهیهكهم
بهناوخوێنبهرهكانمان تێپه‌ڕێ
خاك له كارواندا نییه
تا ئه‌و ده‌مه‌ی پردیش نه‌ڕووخا بوو
ئاگام لێ بوو ،
به‌خۆی و سنگی نووساوی به‌دوامانه‌وه بوو ..
هه‌ستم به بۆشایی
كه‌ند و دۆڵاندا بڵاوده‌كه‌مه‌وه
وه‌ك ئێش گینگڵ ئه‌ده‌م
وه‌ك ئاسووده‌ییش شه‌پۆل ..
له‌بیرده‌كه‌م
خاكم بهپێنگانی ئاگرێكی كڵپه سهندوودا سپاردووه ..
خۆڵه‌مێشی دیواری (مۆڵ)ـه‌كان
مه‌رگی ڕه‌شی پێشان ده‌ده‌ن
تۆی له‌بیرچوونه‌وه‌ی تیا ده‌چێنن ..
كۆمیدیایه ئه‌م كۆمیدیایه
ڕوناهی لهخۆڵهمێشهوه دێ ..
4
شار له دووكه‌ڵی
پاشماوه‌ی چه‌كه بریقه‌داره‌كاندا نقوم بووه ..
مرۆڤ له شووشه‌ی پلاستیكیدا ده‌توێنرێنه‌وه ..
ئاماده‌گییه‌ك بۆ به‌رگری و گڕدان نه‌كراوه
باڵه‌خانه‌كان (ئاسۆ)یان شاردۆته‌وه
شوێنكات له‌داخا
موو موو سمێڵی ده‌ردێنێ .
خه‌ڵكی مه‌له لهكێلگهكاندا ده‌كه‌ن
ڕووبار ده‌كێڵن ..
من ڕاده‌كه‌م
ڕاده‌كه‌م ..
ڕاده‌كه‌م ، هه‌ناسه‌سوار
خۆم به‌سه‌ر خاكدا ده‌ده‌مه‌وه
بۆ گوڵ چاوه‌ڕێی بههاردهكهم
بۆ به‌فر چاوه‌ڕێی زستان ،
بۆ ئه‌ستێره‌ی زێڕینی گه‌ڵا چاوه‌ڕوانی پایز و
بۆ نان چاوه‌ڕوانی هاوین ده‌كه‌م .
چاولێك ده‌نێم
خۆم له‌گه‌ڵ خاكدا ده‌بینمه‌وه
به‌بیرم دێته‌وه
له‌بیرچوونه‌وه چییه ..
به‌بیرم دێته‌وه
به‌بیرهاتنه‌وه چییه .
5
خۆڵه‌مێش بۆ تۆیه گوڵه‌كه‌م ، گوڵی باخان ..
خۆڵه‌مێش بۆ تۆیه
فرمێسكی خه‌ونان
بۆ ئێوه‌یه
ترپه‌ی دڵه بێنازه‌كان
زۆری نه‌ماوه (مه‌رگ)یش قه‌ده‌غه بكرێ ..
ئای خۆڵه‌مێشی ڕه‌ش !
تراویلكه‌ی ڕێ
مۆته‌كه‌ی ڕۆژێكی خه‌فه‌كراو
سیمات له‌سنووری بێ سنووری
خاكم ده‌چێ ..
ئه‌مه وێنه نییه ده‌یكێشم
ئه‌مه خه‌ونی چۆله‌كه‌ی به‌رسێبه‌ری سواندهیه
ببینه چه‌ند ئاسووده ده‌خوێنێ
چه‌ند ئاسووده ده‌ڕوانێ ..
چه‌ند ئاسووده جیقنه‌ی به‌رده‌داته‌وه و
له شه‌قه‌ی باڵی ده‌دا ..
ده‌زانی فڕینی چۆله‌كه
شتێكم به بیردێنێته‌وه
ئێستا نازانم چی پێ ده‌ڵێن
جاران پێیان ده‌گوت نیشتمان
بوونه‌وه‌رێك بوو
ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بوو
ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بوو
ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست
له دڵ و چاو جێیان بۆ داده‌خست
شیریان له شادهمارهكانهوه ده‌دایێ
ئێستا نازانم له كوێیه
ده‌ڵێن بینیویانه
به‌رگی خۆی گۆڕیوه
ناوی خۆی گۆڕیوه
(مۆڵ)ێكی به‌دوای خۆیه‌وه خستووه
هاتووچووی (چین) ده‌كا .
6
له نووسینه‌وه‌ی مێژووی شاردا
هه‌میشه گه‌ڕه‌كه‌كانی مه‌رگ له بیر ده‌كرێن
هه‌میشه كووچه‌و كۆڵانه‌كانی مه‌رگ
نایه‌نه‌وه به‌رچاو ..
ئه‌دی (خۆر)تان چی لێ كرد؟
كه به ڕووتی
وه‌ك شێتێكی ڕاوه‌دوونراو
به‌ناو شاردا ڕاده‌كا ؟
ئه‌ی خاك !
ئه‌ی له‌مه‌رگ نزیكتر
ئه‌ی خاك!
ئه‌ی له مه‌رگ دوورتر
ده‌نگمان بردیه‌وه ناو بێشكه
قسه‌ت نه‌كرد
جه‌سته‌ی ماندووتمان
به‌خوێن نه‌خشاند
قسه‌ت نه‌كرد
ئه‌وه چییه
به چ چاو و ڕوویه‌ك
سه‌یری ئاوێنه ده‌كه‌ین؟
ئه‌وه مێژووه
خۆی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ڕووتی تۆدا ئه‌دا ئه‌ی خۆر!
ناهێڵێ عه‌وره‌تت ده‌ركه‌وێ
ئه‌وه نهێنی سێبه‌ره
ده‌نگی چرا
ڕوناهی با
وشه كپكراوهكانمان داده‌پۆشێ ..
7
لێم نزیك به‌ره‌وه
به‌ڵام توخوا به ئه‌سپایی
ختووكهیهكم بده ، با له‌خه‌و ڕابم
ئه‌و مۆتهكهیهم له كۆڵ بێته‌وه
كه به كاغه‌زی كیسه‌ی به‌تاڵی چیمه‌نتۆوه پێچراوه..
هه‌ست ده‌كه‌م ده‌ست و قاچم
به برغو به‌جه‌سته‌مه‌وه لكێنراون
ئای ئه‌ی خاك
ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانت چی لێ كرد ؟
بۆ كوێت برد ؟
كه‌ڵه‌شێره‌كان كه‌ی ده‌خوێنن ؟
ئه‌م شه‌وه كه‌ی دوایی دێ ئه‌ی خاك؟!
ئه‌ی پاشای بێتهخت و بێده‌نگ و بێڕه‌نگ ؟
غوبار له فرمێسكدا بوو به‌قوڕ
ئێمه هه‌ر تێنه‌گه‌یشتین ..
دنیا جیاوازه له‌وه‌ی ده‌یبینین
هه‌ر تێنه‌گه‌یشتین …
شینایی ، شینایی زه‌مانه
له‌وه‌رزی خۆڵه‌مێشیدا
به‌هه‌شت له‌چاومان ده‌خوڵقێنێ
ڕه‌نگه بشپرسی
تۆ به‌دوای ژیاندا هه‌ڵدێی
له‌وانه‌یه سنووری تراویلكهم
به‌زه‌بری هێز پێ دیار بكه‌ی
له كاتێكدا به‌خۆت
له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌كی تووكن پاڵت داوه‌ته‌وه
چرووت ده‌كێشی
بۆنی چه‌ند خۆشه ئه‌و هه‌رامه چرووته
له بۆنی ته‌م ده‌چێ …
8
چراكان به‌ری لای ئێمه‌ی ڕه‌شداگه‌ڕاوه
ده‌ستت بده ده‌ستم
تا یه‌كتریمان لێ دیاره ده‌ستت بده ده‌ستم .
شوباتی/ 2010