لە وەستاڕێبەری ماناییەکانەوە بۆ گەڵ خورانی سۆمەریەکان سۆران حەمەڕەش کوردبوون (کورد - بوون) 08/08/2024 18 min read0
تیرۆریزم و ئهخلاق، ئایا له هیچ دۆخێکدا تیرۆریزم ڕێگهپێدراوه؟ ماردین ئیبراهیم پرسی ئێستا! 05/03/2015 17 min read0
هارۆڵد پینتهر، شانۆیهكی سیاسی و گهمهی دهسهڵات لای هارۆڵد پینتهر دانا ڕهووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كولتور مهگهزین پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حهمهئهمین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
تێڕامان و زمانی کەمتێچوویی لە شیعری بەختیار عەلی دا پێشەوا کاکەیی ڕۆژمێری ئەدەبی 23/10/2024 8 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كولتور مهگهزین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read23
نهزهند بهگیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی دهسهڵات 1 كولتور مهگهزین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
كولتور مهگهزین هەڵمەتی ژەهرخواردکردنی ڕێژەیەکی زۆر سەگی بێلانە لە ناحیەی سنون – شەنگال بە بیانووی زۆربوونی ژمارەیان، بە بڕیاری بەڕێوەبەری ناوچەکە، تازەترین تاوانە کە لەژێر سایەی یاسادا دەرهەق بە ئاژەڵان کراوە. ئێمە وەک ئاژەڵدۆستان و داکۆکیکارانی مافی ئاژەڵان و دەنگی جیاواز لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگەو و وڵاتانەوە ئەم تیرۆرە و ئەنجامەدەرانی مەحکوم و ڕیسوا دەکەین و داوا لە ڕای گشتی و ڕاگەیاندنەکان و لایەنە لێپرسراوەکان دەکەین چیتر لە ئاست تراژیدیای ژیان و مەرگەساتی گیانلەبەراندا بێدەنگ نەبن و ڕێیان لێ بگرن. ئاشکرایە کوردستان بۆ ئاژەڵە بێلانەکان دۆزەخێکی سەر زەوییە و تیایدا جگە لە پشتگوێخستنیان، ڕۆژانە لەلایەن گەورە و بچووکەوە بێبەزەییانە بە شێوازی جۆراوجۆر ئازار دەدرێن. ئەوەی کە یاسای مافپارێزی ئاژەڵان لە نیشتیمانی ئێمەدا ماددەیەکی وای تێدا نییە ڕێ لە تاوانکاری بەرامبەر ئاژەڵان بگرێت، تاوانبارانی زیاتر چاوقایم کردووە و غەمگینانی کەیسەکانیشی دەستەوەستان کردووە لەوەی هەوڵی ڕێگرتنیان هەبێت. نایف سەیدۆ: بەڕێوەبەری ناحیەی سنون و بڕیاردەری ژەهرخواردکردنی سەگەکان دیارە ساڵانێکە پڕۆژەیاسای تایبەت سەبارەت بە مافپارێزی ئاژەڵان، بۆ ڕێگرتن لە ئازاردان و مامەڵەی نەشیاو پێیانەوە و داوای سزادانی سەرپێچیکەران، پێشکەشی پەرلەمان کراوە، بەڵام بەداخەوە هێشتا پەرلەمان نەپەرژاوەتە سەر دۆزی ئاژەڵان! بە یاسایی کوشتنی سەگی بێلانە لە سەروەختی زۆربوونیاندا، بە پێی ماددەی 48 لە یاسای کۆنەپارێزی عێڕاقی ساڵی 1986، لە دڕندانەترین تاوانەکانە و ئەنجامدانی، بێویژدانانەترین هاندانی هاوڵاتیانی بێدەربەستە بە لەناوبردن و ئەشکەنجەدانی ئاژەڵان لە لایەن دەوڵەتەوە. بەڵێ لە وڵاتی ئێمە یاسا نەک دژی دەستدرێژی کردنەسەر گیانلەبەران ناوەستێت بەڵکە ڕێ بە لەناوبردنیشیان دەدات، نا بگرە لە دەمی لەناوبردنیشیاندا بیر لە مەرگی کەمئازار ناکاتەوە و دێت بە سەختترین شێواز زەلیلیان دەکات و بە زۆرترین ژانەوە دەیانکوژێت. هەڵبەت لێرە و لەوێ، لە وڵاتانی دیش یاسای نائومێدکار لەمەڕ بەهەند وەرنەگرتنی ئازاری ئاژەڵان هەیە، بەڵام خۆشبەختانە لە زۆر شوێن ڕای گشتی و داکۆکیکارانی مافی ئاژەڵان بەسەر ناهەقیدا سەردەکەون ئەگەرچی یاسای نادادیش پاڵپشتیان بێت. لەم بارەیەوە بە پێویستی دەزانین وەک نموونەیەکی زیندوو ئاماژە بەوە بدەین کە ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستا، ڕێکخراوی (هاوپەیمانیی مافی ئاژەڵان)ی سوید، لە یەکێک لە چالاکییەکانیدا کامێرای شاراوەی لە کوشتارگەیەکی گەورەی ئاژەڵاندا دانابوو. لە ڕێی ئەو کامێرایەوە توانیان ئەو ڤیدیۆیانەیان دەست بکەوێت کە ئەوپەڕی تووندوتیژی و ئازاردانی ئاژەڵەکانی لە کاتی سەربڕین و کوشتنیاندا تێدا دەبینرا … بێگومان بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆکان هەرایەکی زۆری نایەوە، سەرەڕای وەڵامی کوشتارگەکەش بەوەی کە ئەوان یاسایان پەیڕەوکردووە و کارەکانیان ڕێپێدراوە، بە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەم، پاش ئەوەی ئەو ڤیدیۆیانە لەسەرجەم ڕاگەیاندنەکانی سویدەوە تیشکی خرایە سەر و لەلایەن زۆرینەی هاوڵاتیانەوە دیاردەکە سەرکۆنە کرا، بڕیاری داخستنی کوشتارگەکە درا. دیارە بەمە یاساکە نەگۆڕدرا، بەڵام بە هەڵوێست وەرگرتن و یەکدەنگی بەر بە ستەمەکە گیرا. سەگێک لە ساتەوەختی ژەهرخواردنیدا و چەند بەچکەیەکی برسی گوانی دایکە کوژراوکەیان دەمژن ئەفسووس گرتە و دیمەنی دڵتەزێن و تووندوتیژی و تاوان بەرامبەر ئاژەڵان لە وڵاتی ئێمە کڵاشە دەکات و بینین و دەستکەوتنیان پێویستی بە کامێرای شاراوە نییە، ئەوەی دەمێنێتەوە هەرەوەزیی هەڵوێستوەرگرتن و پێداگیریمانە … لای ئێمە دیمەنی ژەهرخواردکردن و بەکۆمەڵکوشتنی سەگەکانی سنووری شەنگال و شوێنەکانی دیکەی کوردستان و گیان دەرچوونیان بەوپەڕی ئازارەوە، تاوانێکی گەورەیە نەک تەنها بەرامبەر بە ئاژەڵانی بێزمان و بێتاوان بەڵکە بەرامبەر بە مرۆڤی بەهەست و کۆمەڵگەش بە گشتی. پڕبوونی کوچە و کۆڵانەکانی شار و شارۆچکەکان لە دیمەنی خوێن و مەرگ و ئازار، هاندانی تووندوتیژی و مەرگدۆستییە. بێگومان ئەم ڕووداوە و هاوشێوەکانی کاریگەری نەرێنی زۆر گەورە لەسەر لایەنی دەروونی گەورە و بچووک جێدەهێڵن کە سبەی لە کات و شوێنی جیاوازدا لە فۆڕمی دیدا دەردەکەونەوە. لێرەوە مەبەستمانە ڕووی دەممان بکەینە حوکمەت و لایەنە لێپرسراوەکان، لە وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتی کشتوکاڵ و کەشتوگوزار و و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری و قایمقامییەتەکان و ژینگەپارێزان داوابکەین وەک ئەرکی خۆیان دۆزی ئاژەڵان و هەوڵی ڕێگرتن لە ئازاردانیان جددیتر وەربگرن و بەرنامەی کارکردن بۆیان بخەنە لیستی لەپێشترینەکانیانەوە. هەروەها گرنگە باوەڕبهێنن کە کوشتنیان چارەسەری بنبڕکردن و کەمبوونەوەیان نییە، بەڵکە پێویستە بۆ چارەسەری دروستی گرفتی زۆربوونی سەگی بێلانە لە ڕێی هۆبەی ڤێتەرنەرییەوە بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی ئاژەڵان بەرنامە بۆ نەزۆککردنیان دابنرێرت و بۆ ئەم مەبەستەش حوکمەت بودجەی پێویست دابین بکات. گرنگە لێرە بەدواوە هەموو لایەکمان لە ئاست ئەم تووندوتیژییانەدا هەڵوێستمان هەبێت و کار بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئارام بکەین کە تیایدا مافی هەموو ڕوحلەبەران پارێزراو بێت … ئاژەڵدۆستانی شەنگال ناڕەزایی دەردەبڕن و ڕەتی دەکەنەوە ئەو سەگانە مەترسیان بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست کردبێت ئیمزاکان: باران: نووسەر، وەرگێڕ و ئاژەڵدۆست ~ سوید جوتیار ژاژڵەیی: مامۆستای زانکۆ، وەرگێڕ و چالاکوانی بواری ئاژەڵان ~ کوردستان فریشتە نەجات: مامۆستا و چالاکوانی مافی ئاژەڵان ~ کوردستان چرپە عومەر: پزیشکی ڤێتەرنەری ~ کوردستان عومەر سیروان: پزیشکی ڤێتەرنەری ~ کوردستان حمیرا زنداستا: ئاژەڵدۆست ~ فینلاند دڵسۆز قادر: کابان و ئاژەڵدۆست ~ کوردستان هەندرێن: نووسەر و شاعیر ~ کوردستان فاروق هۆمەر: نووسەر و چیرۆکنووس ~ کەنەدا ئەحمەدی مەلا: نووسەر ~ ئیسپانیا ئیسماعیل حەمەئەمین: نووسەر و دەروونناس ~ بەریتانیا ئارام کاکەی فەلاح: نووسەر و چیرۆکنووس ~ سوید هیوا قادر: نووسەر و شاعیر ~ کوردستان هۆزان مەحمود: چالاکوانی بواری ژنان ~ بەریتانیا ڕووبار ئەحمەد: هونەرمەند ~ کوردستان دانا ڕەئوف: نووسەر و شانۆکار ~ سوید د. ڕێبوار سەعید: مامۆستای زانکۆ ~ کوردستان د. نیاز لەتیف: هونەرمەند و مامۆستای زانکۆ ~ کوردستان زانا نورالدین: خۆشنووس و ئاژەڵدۆست ~ کوردستان لازۆ ئازاد: شاعیر و توێژەری کۆمەڵایەتی ~ بەریتانیا خەندە حەمید: نووسەر ~ کوردستان کوردە غەریب: مامۆستا ~ کوردستان ڕۆژان عەبدول: مامۆستا ~ سوید شوان ئەحمەد: شانۆکار ~ ئەڵمانیا بڵند فاتیح: مامۆستا و ڕاهێنەر ~ سوید نەبەز سەمەد: مامۆستای زانکۆ ~ کوردستان ئەحمەد نەبەز: هونەرمەندی شێوەکار ~ کوردستان لەنجە خاوێ: پارێزەر ~ کوردستان دیدار جەبار: پزیشک ~ کوردستان فەرەیدون حەسەن: پارێزەر و ئاژەڵدۆست ~ ئەمەریکا د. ئیبراهیم فەقێ: پزیشک و ئاژەڵدۆست ~ کوردستان ڕێبوار حەمەجان: کاسبکار و ئاژەڵدۆست ~ کوردستان ئاسۆی ژیاندۆست: چالاکوان و ئاژەڵدۆست ~ بەریتانیا شوان هیوا: ئەکتەر ~ کوردستان هێما نەبی: ئاژەڵدۆست ~ سوید صبری حسین: خوێندکار و ئاژەڵدۆست ~ کوردستان دیمەن عەلی: مامۆستا و ئاژەڵدۆست ~ کوردستان دییە ئەحمەد: قوتابی پەیمانگا ~ کوردستان لینا عمر: ئاژەڵدۆست و ئارایشتکار ~ کوردستان هەژار عەلی: ئاژەڵدۆست و کاسبکار ~ کوردستان ئاڤان اسطیفان: خوێندکار و ئاژەڵدۆست ~ کوردستان مینا نیاز: خوێندکاری زانکۆ ~ کوردستان ناجیە لەتیف: مامۆستا ~ کوردستان نەوزاد لەتیف: مامۆستا ~ کوردستان بەهار ئەحمەد: مامۆستا ~ کوردستان نیگار ئەحمەد: مامۆستا ~ کوردستان تنۆک نیاز: خوێندکار ~ کوردستان ترێ نیاز: خوێندکار ~ کوردستان شانولە هیوا: دیزاینەر ~ کوردستان شوان بەکر: ئاژەڵدۆست ~ ئەڵمانیا مەهتاب بەرزنجی ~ ئاژەڵدۆست ~ کوردستان پەخشان نەبی زادە: چالاکوانی مافی ئاژەڵان ~ ئێران روژین پروری: ئاژەڵدۆست ~ ئێران سامان نقدە: ئاژەڵدۆست ~ ئێران دیاکۆ نمەشیری: ئاژەڵدۆست ~ ئێران هلالە شاروخ: چالاکوانی مافی ئاژەڵان ~ ئێران دیمن محمدی: چالاکوانی مافی ئاژەڵان ~ ئێران جەمیلە خودا کەریمی: چالاکوانی مافی ئاژەڵان ~ ئێران شلێر قورەیشی: چالاکوانی مافی ئاژەڵان ~ ئێران سحری قادری: چالاکوانی مافی ئاژەڵان ~ ئێران ئەشکان قدرەتی: چالاکوانی مافی ئاژەڵان ~ ئێران فرزین حسنی: ئاژەڵدۆست ~ ئێران پارسا ئیبراهیمی: چالاکوانی مافی ئاژەڵان ~ ئێران شایان شرفی: چالاکوانی مافی ئاژەڵان ~ ئێران پاوان شاهرخ: ئاژەڵدۆست ~ ئێران لالە شاهرخ: ئاژەڵدۆست ~ ئێران چنار ئەحمەد: ئاژەڵدۆست ~ کوردستان بنار ئەحمەد: ئاژەڵدۆست ~ کوردستان مەرزیە حەسەن: ئاژەڵدۆست ~ کوردستان پەروین حەسەن: ئاژەڵدۆست ~ کوردستان گلێنە غازی: ئاژەڵدۆست ~ کوردستان شادی عەزیز: ئاژەڵدۆست ~ کوردستان هیمداد دڵشاد: ئاژەڵدۆست ~ کوردستان ئاسودە خدر: ئاژەڵدۆست ~ کوردستان هاوار سائیب: ئاژەڵدۆست ~ کوردستان لەگەڵ هاوڕایی هەزاران مرۆڤی خاوەن ویژدان و دەنگی دی … ڕێنوس و خاڵبهندی تایبهته به نوسهر خۆی.