ڕۆژگار موستهفا لە رۆژانی 26 و27ی مانگی 11ی ئەمساڵ فەزای چایخانەی شەعبی گۆڕی بۆ فەزایێکی دیکە. ئەمجارەیان، تێکەڵاوییهک بوو لە هونەر و فەزا ئاسایێکەی خۆی کە چایخانەیەکە تەنیا پیاوی لێ دائەنیشێت و دۆمینە وتاوڵەی لی ئەکرێت، جگەرە ئەکێشرێ وغەڵبەغەڵب و دەمەتەقێی لێدهكرهت. ساڵەها ساڵە بەمشێوەیە ڕۆیشتوە، مەگەر بەدەگمەن ساڵی جارێک ژنێك ڕووی تێبکات.
بۆ ڕۆژگار ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕیزپهڕی و تیژپهڕی فەزای (چایخانەی شەعب) بکات، بەڵکو ئەو چەند جارێکی دیکە، چ وەکو هونەرمەندێک، کە بەشێکی زۆری کارەکانی پێکهاتووە لە کاری ڕاستەوخۆ لە ناو شوێنە گشتیەکاندا live public work و چ وەکو ژنێک سنوورهكانی ئهم شوێنهی بهزاندووه . ئەو لە هەردوو حالەتەکە دا مەبەستی شکاندنی سنورەکان بووە، لەم کارەیشیدا لای ڕۆژگار ژنبوون و مرۆڤبوون و هونەرمەندبوون یەکدەگرنەوە.
لە ڕۆژانی 26 /27 . 11. 2016 ڕۆژگار موستهفا دوو لە کارە ڤیدیۆ پێرفۆرمانسەکانی خۆی لە ناو فەزای جایخانەکەدا بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە ڕۆژێکدا نمایشکرد. کارەکان یەکێکیان ڤیدیۆی (من لەباوکم ئەچم) بوو، کە ماوەکەی دوو خولەک وبیست چرکە بوو . ئەویدیکەیش ڤیدیۆی (بەقوربانتبم ) بوو ، کە ماوەکەی پێنچ خولەک بوو. ئەو ئەم دوکارەی لە دوو دیواری چایخانەکە بە (گۆشەی نهوهد) لە سەر دوو سکرینی گەورە لەڕێگەی داتاشۆوە نیشاندا.
کارەڤیدیۆپێرفؤرمانسەکان
بهقوربانتبم
ئەم كارە پێکهاتووە له تێكدانی چايیهك له ناو پياڵهیهكدا و پياڵه كه ش لهسه ر ئه و ڕۆژنامهیە، كه هه واڵى كوشتنى كچێكى تيا بڵاوبۆتهوه.
ئهم كاره له ساڵى 2015 بۆ یەکەمجار ئهنجامدراوه، وپاشان هونهرمەند لە ساڵی 2016 دووبارەیکردۆتهوه، ئە مجارە هونهرمهند چەکوشێکی تێدا بەکار هێناوە. ڕۆژگار له گهڵ تێكدانى چايهكهدا ههميشه وشهی (به قوربانتبم) دووپات دهكاتهوه، وە کو دەربڕینێك، بۆ هەست وسۆزی خۆی بۆ ئەو کچەی کە کوژراوە.
گارا: بۆ چي ئه و پێرفۆرمانسه ت ههڵبژارد بۆ دهربڕين لهو ڕووداوه ؟
ڕۆژگار: لهبهرئهوهی لهڕێگهى چایی تێكدانهوه، لهسهر ڕۆژنامهیهك، كه ههواڵى كوشتنى كچێکی بڵاوكردۆتهوه ، بتوانم ئهو (توڕهبوون) و هه ڵچوونهی خۆم نيشانبدهم سهبارهت بههه واڵى ناو ڕۆژنامه كه لەم پێرفۆرمانسەدا . دوو ڕووداو لهناو یهكدا ئيشدهكهن ؛ يهكێكيان ڕووداوه ڕاستیهكهیه، کە کچەکەی تێدا کوژراوە . ئهو یدكه دیکەيش ئه و پێرفۆرما نسه يه كه من به چاى تێكدانه كه ئه نجامىدهدهم.
ھەرچەندە من نائارامی وشڵەژاوی ( ڕۆژگار ) لهم پێرفۆرمانسهیدا بەئاشکرا لەههڵسوكهوتیدا دەبینم، بەڵام ئەم پرسیارەم لێكرد:
گارا: تو ئە م کارەت بۆ ڕووداوێکی زۆر تراژیدی کردووە، بهڵام بەئارامی وھێمنی چایەک تێکدەدەی، بۆ ئەوەی بیخۆیتەوە، ئهمه دژ بهیهك نییه ؟!
ڕۆژگار: نەخێر، من لەکاتی تێکدانی چایەکەدا بە ھیچ جۆرێك ھە ستم بە ئارامی وھێمنی نە کردووە، بەڵکو بەپێچەوانەوه، من ئە وکات زۆر توڕە و شڵەژاو بووم تائەو ڕادەی چایەکە دەڕژێت.
من له باوكم دهچم
هونەرمە ند بۆ ئەم کارە ی نۆ ڤیدیۆی جیاوازی لەیەک سکریندا بە کارھێناوە، کە تیایاندا وێنە ی دە موچاوی خۆی نیشانداوە. بە بەردە وامی چەند و شەیهك، دە ستە واژە یهک دووپاتدە کاتەوە، بەزمانی کوردی و ئینگلیزی.
لە یەکەمیاندا، بەدەستە واژەی ( گوڵەکەی سە ما و و ێنەکێشان ) دە ستپێدە کات، دوایی بەچەند وشەیهک وەسفی جوگرافیای کوردستان دە کات . پاشان لەیەکێك لە ڤیدیۆکاندا دە ڵێت: (من زۆر لەباوکم دەچم )
لە دووەم ڤیدیۆیشدا ھونەرمەند بە زمانی کوردی گۆرانی دەچڕێت. لە ڤیدیۆیهکی دیکەیشدا دەڵیت: ( من ژنم) و لە یەکێکیانیشدا دە ڵیت : (من باشم ، من زۆر باشم)
لە یە کێکی دیکەیشیان دەڵێت: (خۆشحاڵم بە ناسینت) و لە دوا ڤیدیۆیشدا دە ڵێت: (ئە و تەنیا حهڤده ساڵ بوو من تە نیا چوارده ساڵبووم )… لەم ڤیدیۆیە دا ھونەرمەند دەگری.
دیاره بهتەریبی گشت ئە م ڤیدیۆیانە ، ڤیدیۆی گوڵەکەی سەما، بە بەردە وامی ئیشدەکات، تاکو کۆتایی کارە کە. ھو نە رمە ند لە م ڤیدیۆیانەدا بەحاڵەتی دەروونی جیاوازە وە دە بینرێت، لە حاڵە تێکی ئارامیە وە تا حاڵەتی نا ئارامی وھە ڵچوون و گریان .
ھونەرمەند ئەم ئیشە ی لە ساڵی 2013 لەچوارچێوەی پرۆژەی ھونەری بڕوانامە ی ماستهر لە Chelse College لەندەن نمایشکردووە. پاشان ئەمساڵ لەچایخانەی شەعب.
ئەم کارەی ڕۆژگار لە (چایخانەی شەعب) تەنیا پێشانگا نەبوو بە مانا تەقلیدیەکەی، بەڵکو کارێکی ھونەری بوو کە چەندین ڕەھەند لەخۆدەگرێت وەکو کاری ڕاستەوخۆ لەناو شوێنە گشتیەکان و کاری ئەکشن و ھەپینینگ Happening و (اختراق – ڕیزپهڕ) و برینی سنوورەکان. خودی کارەكه ھونەرێکە وەکو نیشاندانی دوو ڤیدیۆ پێرفۆرمانس، بەگشتی ماناکانی مەتریاڵ وتەکنیک وناوەڕۆکی کارە ڤیدیۆ پیرفۆرمانسەکانە . ئەمە نەک تەنیا کارێ بو بۆ بینین، بەڵکو بۆ گۆڕینی فەزای چایخانەکە و شکاندنی سنوورەکان، کەئەمانە لەخۆیاندا ناوەڕۆکی داھێنان لە ھونەری شێوەکاری لەخۆ دەگرێت، بەتایبەت ھونەری ھاوچەرخ وبەشێكی لە ناوەڕۆکی سەرجەم ئەم کارەی ڕۆژگار.
ڕەنگدانەوەی ئەم کارەھونەرییە، فرەرەھەندەی ڕۆژگار بوو بەشۆک بۆ ھەندێك لە میوانەنەکانی چایخانەکە و سەرسورمان بۆ ھەندێکی دیکە و توڕەیی بو ژمارەیێکی تریش. ههروهها بووە مایەی خۆشی وئازادی بۆ ژمارەیهکی دیکەش، بەتایبەت بۆ ئەو بینەرانەی کە خۆشیان بە (ژیانی مۆدێرن) دێت و پشتگیری لێدەکەن .
بەمجۆرە تەنیا نیشاندانی (ڤیدیۆ – پیرفۆرمانسەکان) نەبوون، کە ڕووداوە ھونەریەکەی ناو چایخانەکەیان دروستکرد، بەڵکو گشتی ڕووداوەکان بوون. لەسەرەتاوە خاوەنی کارە ھونەریەکە خۆی ژنە و بەجلێکی مۆدێرنەوە، لە تەک ڤیدیۆ پرۆچێکتەرەکانەوە، لە چایخانەی شەعب و لە ناو پیاوەکاندا وستابوو . دیاره بەوپەری بروابەخۆبوونهوه، پاشان ھاتنە ناوەوەی ژمارەیهک لەخوشک وھاوڕیێ و بینەری ژنی ھونەرمەندەکە بۆ ناو چایخانەکە. بهجۆرێك دوای تەواوبوونی کاتی نمایشەکە لەجیاتی پیاو، ئینجا کچ وژن لە سەر مێزەکان دۆمینەیان دەکرد . بێگومان وکو بەردەوامیێک بۆ گۆرینی ئەتمۆسفیری چایخانەکە و گۆڕینی فەزاکەی لە ئەنجامی سەرجەم کارە ھونەریەکانی ڕۆژگار مەحمود لەو کاتەی کە دەچێتە ناو چایخانەکە و دەستدەکات بەجیاکردنەوەی جێگایێک بۆ نیشاندانی ھەردوو (ڤیدیۆ – پیرفۆرمانسەکان) تاوهكو کۆتایی نیشاندانیان دۆمینەکردندنی کچ و ژنەکان لە ناو چایخانەکە.
تهواو

ڕێنوس و خاڵبهندی تایبهته به نوسهر خۆی