باڵندە - ئیسماعیل خەیات ٢٠٠٩ - قەڵەمی ڕنگاوڕەنگ لەسەر کاغەز
باڵندە - ئیسماعیل خەیات ٢٠٠٩ - قەڵەمی ڕنگاوڕەنگ لەسەر کاغەز

شیعر و فرەڕەهەندیی مرۆڤ و زمان و جیهان


لێکۆڵینەوەی شیعر

Loading

شیعر و فرەڕەهەندیی مرۆڤ و زمان و جیهان

پێشەوا کاکەیی

 

زمانی شیعری، دیالێکتیکی قووڵی تێدایە. کاتێک مرۆڤ و زمان لە پەیوەندییەکی مەجازیدا بن، ئەرکەکانی ئاماژە و لێدوان و پەیوەندیی زمان لە دەست دەچن. کەتوار بەم شێوەیە نامۆ دەبێت و زمان دەبێتە زمانێکی سەربەخۆ کە بە ڕووناکی جوانکارییەوە مەست دەبێت؛ بەڵام مرۆڤ و زمان، ڕەگوڕیشەی لە کەتواردا داکوتاوە. کاتێک لە مەستی بە ئاگا هاتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندییە ڕاستەقینەکان و ئەرکە جۆراوجۆرەکانی زمان لە جێبەجێکردنیدا زیندوو دەکاتەوە. لەبەر ئەوەی زمان خۆی نوێ دەکاتەوە، مرۆڤیش نوێ دەکاتەوە و ڕزگاری دەکات؛ ئەمە سرووشتی زمانە کە جارێکە وازی لە ئەرکی واتای خۆی دەهێنێت و ژیانێکی نوێ بە دەست هێنێت، تا بتوانێت بە بەهێزترین وشە، سرووشتی ڕاستەقینەی جیهان ئاشکرا بکات.

 

چەمکی «پەیوەندی مەجازی» بە کار دێت بۆ جێگرتنەوەی «خەیاڵ» کە بە شێوەیەکی باو لە تیۆری ئەدەبی ڕۆژاوادا بە کار دێت. پەیوەندیی مەجازی، مەجازیبوونی جیهان دەر دەخات و پەیوەندی [کەس- زمان- جیهان] دەگۆڕێت بۆ [کەس- زمان]. لێرەدا زمان لە پەیوەندی «من- تۆ»دا، لە ئامرازیبوونی خۆی ڕزگاری دەبێت و دەبێتە بابەتێک کە بەهای سەربەخۆی دەبێت. پەیوەندی مەجازی نەک هەر مرۆڤەکان ئازاد دەکات، بەڵکوو زمانیش ئازاد دەکات، ڕێگە بە زمان دەدات «ئاستی جیۆلۆجی» و سۆزی شیعری پیشان بدات.

کەڵەکەبوونی شیعری زمان، پڕۆسەیەکی مێژوویی درێژخایەنە، کە کلیلەکە هەر سەربەخۆیی شیعرە. شیعر لە چالاکی دەربڕینی زماندا، لە ڕێوڕەسمە سەرەتاییەکاندا سەرچاوە دەگرێت و لەگەڵ گۆرانی و مۆسیقا و سەمادا تێکەڵ دەبێت. لەگەڵ ئەوەی ڕێوڕەسمەکان بە تایبەتی دەگیران، ڕۆژبەڕۆژ ڕێوڕەسمەکان دابەزینیان بە خۆوە بینی و چالاکییەکانی دەربڕینی زمان لە ڕێوڕەسمەکاندا لە شێوەی شیعر و نواندندا بۆ خەڵک بڵاو دەبوونەوە. بەڵام پێگەیشتنی ڕاستەقینەی زمانی شیعری لە گۆڕینی شیعردا، لە گواستنەوەی «زارەکی» بۆ «نووسین»ـدایە. ئەم گۆڕانکارییە، بووە هۆی سەربەخۆیی شیعر و کەڵەکەبوونی زمانی شیعری خێراتر کرد و گەردوونیی ڕۆحی زمانی شیعریی فراوانتر کرد. هاو کات دەبێتە هۆی ئەوەی زمان وردە وردە لە فۆلکلۆر دوور بکەوێتەوە و ببێتە ئەرستۆکراتی، بەمەیش جەستەی سۆزداری بە جێ دەهێڵێت و واز لە پاڵنەرە قووڵەکەی ژیان بهێنێت.

 

پەیوەندی شیعریی نێوان [مرۆڤ و زمان] پەیوەستە بە هەردوو [مرۆڤ و زمان] و شێوازی کارکردنیانەوە. ئەم پەیوەندییە، خاڵی زمان و چوارچێوەکە لە نێوان مرۆڤ و زمان و جیهاندا دابین دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە نائاشناکردنی زمان سەرەتا وەک «نیشانە» کار دەکات، مرۆڤ و زمان بەرەو دامەزراندنی جوانیناسیی مەجازی دەبات. پەیوەندی مەبەستدار، شێوازێکی نوێییبوون بە مرۆڤ و زمان دەبەخشێت؛ مرۆڤ و زمان دەهێنێتە ناو کایەی جوانیناسییەوە. بە هۆی کەڵەکەبوونی مێژوو، مرۆڤ و زمان مەیلێکی شاراوەیان هەیە بۆ لە قاڵبدانی، ئەم مەیلە بە هۆی زیاتر بەهێزبوونی لۆژیکی و ڕێساکانی زمانەوە سەرکوت دەکرێت. زمانی شیعریی ئەم توانستەی هەیە کە لە ڕێگەی ستراتیژی جۆراوجۆری وەک بەتاڵی زمانەوە ڕزگار بکات، بەمەیش زمانی چەمکەکان بۆ بابەتی مەبەستدار بنیات دەنێت. لە هەمان کاتدا، ڕوون دەبێتەوە کە چوارچێوەی ناوەوەی بەرهەمە شیعرییەکان «بەرهەمدار»ە و چوارچێوەی دەرەکیش [نادیار]ە، ئەو دۆخە ئەزموونییەی کە کارەکەی لەسەر بنیات نراوە، ڕاستەوخۆ و لە شوێنی خۆی و دەستبەجێ دەتوێنێتەوە.

 

ئەنجامەکە، نەوەی مێژوویی و پەرەسەندنی زمانی شیعری ڕوون دەکاتەوە، ئەو بۆچوونە نەریتییە ڕەت دەکاتەوە کە زمانی شیعری لەگەڵ زمانی سەرەتایی یەکسان دەکات و زیاتر ئاماژە بەوە دەکات کە لە سەردەمی سەرەتاییدا خوازەی سەرەتایی جۆرێکی پەیوەندی ڕەسەنی نێوان مرۆڤ و زمان  بووە. لەگەڵ گەشەسەندنی مرۆڤدا، پەیوەندییە جۆراوجۆرەکانی نێوان [مرۆڤ و زمان و جیهان] وردە وردە جیاواز دەبن و پۆلە جیاوازەکانی کولتوور بنیات دەنرێن. زمانی شیعری و خوازەی شیعری، تەنیا یەکێکە لەوانە. کاتێک بیرکردنەوەی ڕەسەن هەڵدەوەشێتەوە و خوازەی ڕەسەن ئەرکی ئەفسووناوی خۆی لە دەست دەدات، دەبێتە خوازەیەکی شیعری ڕۆحی. کە ئامانجەکە، سرووشتی فرەلایەنەی تایبەتمەندییەکانی زمان و فرەڕەهەندیی بوونی زمان شی دەکاتەوە. ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە گۆڕانەکەی پەیوەستە بەو پەیوەندییە مەبەستدارەی کە لە نێوان [مرۆڤ و زمان]ـدا دامەزراوە. ئەوە گۆڕانی پەیوەندیی مەبەستدارە کە گۆڕانی پەیوەندی نێوان [مرۆڤ و زمان و جیهان] دیاری دەکات، بەمەیش حاڵەتی بوون و تایبەتمەندیی زمان دیاری دەکات.

  وەک بوونێک زمانی شیعری یەکسان نییە بە «میدیۆم»، بەڵکوو لە میدیۆم جیا ناکرێتەوە. دەبێت ناوەندی فۆڕمی ماددی وەک هەڵگری پێویستی خۆی بە کار بهێنێت. بۆیە گۆڕانکاری لە میدیۆمدا وەک شێوازێکی ماددیش، گۆڕانکاری لە زمانی شیعریدا سنووردار دەکات یان هان دەدات. گواستنەوە لە «زارەکی»ـیەوە بۆ «نووسین» گۆڕانکارییەکی گەورەیە و هاتنی سەردەمی مێدیای ئەلیکترۆنی تازە بە هەموو شێوازەکانییەوە… توندترین تەحەدا بۆ زمانی شیعری درووست دەکات. پەرەسەندنی خێرای مێدیای ئەلیکترۆنی تازە… بە شێوەیەکی کاریگەر شێوازی بوون و هەست و تێگەیشتنی مرۆڤەکانی گۆڕیوە؛ کە ئەمانیش بەو شێوەیە:

یەکەم: هەستی دووری نێوان مرۆڤەکان و بابەتی نرخزانی لەناو دەبات، هەروەها هەستی ئامادەبوون بەهێز دەکات؛

دووەم: شێوازی ئەدەب، «ئەتمۆسفێری شیعری» یان شیعر لە ڕێگەی «جیاوازیکردن»ـەوە سنووری بوارە جۆراوجۆرەکان دەتوێنێتەوە؛

سێیەم: گۆڕینی «بابەتی خۆدیسیپلینکراوی ئەقڵانی» بە «بابەتێکی فرە و بڵاو و لامەرکەزی»، وا دەکات زمان ببێتە ئەو… و وەرچەرخانی نیشاندەرەکە. هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی لەسەرەوه باسم لێوە کردن، وا دەکات کە شیعر، نەریتی زمان بە شێوەیەکی دڕندانه لەناو ببات و زمانی شیعری ناچار دەکات خۆی ڕێک بخاتەوه. بە تایبەتی کاریگەری تۆڕەکانی ئینتەرنێت… لەسەر زمانی شیعری ڕاستەوخۆتر و چڕترە؛ بەڵام شتێک دڵنیایە، مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی فرەڕەهەند، هەمیشە پێویستی بە شانبەشانی زمانی شیعری هەیە بۆ ئەوەی بە دوای دەوڵەمەندی خۆیدا بگەڕێت. گرنگ نییە چ گۆڕانکارییەک لە زمانی شیعریدا ڕوو بدات و بە چ شێوازێک دەر بکەوێت. هەر لەبەر ئەوەیە کە زمانی شیعر پەیوەندییەکی نزیکی بە مرۆڤ و جیهانەوە هەیە. بە جۆرێک دۆخی بوونی زمان، دۆخی بوونی مرۆڤەکان و جیهانە و زمانی شیعریش دەوڵەمەندترین دۆخی بوونی مرۆڤەکان و جیهان نیشان دەدات. بۆیە ئەم دەستکەوتە نەک هەر بنەمایەکی تیۆری نوێ بۆ تیۆری ئەدەبی دابین دەکات، بەڵکوو تێگەیشتنی مرۆڤەکان خۆیان و جیهان فراوانتر دەکات.

کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

شوێنپێ: قەڵادزێ

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و شێوازی نوسین و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌