پێش ئەوەی ڕۆژ دابێ،
ئەڕژێم
لە شەوقی خودایی تۆ
پێش ئە وەی ڕۆژ دابێ،
ئەتوێمەوە
لە گەرمایی دەركەوتنی شێتانەی تۆ
پێش ئەوەی ڕۆژ دابێ،
تەسلیم ئەبم بە شۆڕشی ژنانەی تۆ.
من چیا گەرایەكی یاخی
كە تولەڕێ و سەفەرەكان
بەدخوویان كردم
من چیا گەرایەكی یاخی
چركە، چركە
تیری ئەو جەنگانەم لێ ئە چۆڕێ
كە بە دزی خوداوەندەكانەوە
ھەناسیان لە ئاوەدانی پەڕاند
من جەنگاوەرێكی یاخی
كە پڕم لە حەسرەتی
ئەو ھاوڕێیانەی
كە خودا بە تەپوتۆزی
ئەھریمەنگاكانی سپاردن.
من جەنگاوەرێكی یاخی
میراتگری ئەو ناڵانەی
كە ئاسمانەكان لە خۆیان نە گرتن
من بارقورسم، بار قورس، ئەی یار
من شاھیدی كوژرانی ئەشقم
لە جەنگ خانەكانی پیاودا.
من شاھیدی كوژرانی میھرەبانیم
لە قەسرەكانی خودادا
من شاھیدی بە یەخسیركردنی جوانیم
لە ناو وێرانەی گۆرانیەكدا
من بار قورسم، بار قورس، ئەی یار.