ئه‌ی مانگ من كوڕی تۆم،
بمبه‌ره‌وه بۆ لای خۆت.
ئه‌ی مانگ من هیلاك بووم له‌ژیانكردن
من هیلاكبووم له‌خه‌ونبینین
من هیلاك بووم له‌خه‌یاڵ و
هیلاك بووم له ژیان.
*
ئه‌ی دۆستی دێرین ئه‌ی مانگی دره‌وشاوه‌ی ئه‌م شه‌وه سارده
من بێزارم له‌م زه‌ویه ناشرینه
من بێزارم له‌خۆم
له‌ڕه‌گه‌كانم
له‌خه‌ونه‌كان
له‌پیسی مرۆڤ و خۆڵی ڕۆژگار.
*
ئه‌ی مانگ بمبه‌ره‌وه بۆ دارستانه‌كانت
بمبه‌خشه‌وه به‌سه‌دیمه‌كان
بمكه به‌تۆزێك و
له‌ناو مه‌داره‌كاندا بڵاومبكه‌ره‌وه
بمكه‌ره‌وه به‌تۆزی نێوان دوو ئه‌ستێره‌ی كوژاوه
بمنێژه له‌ناو سه‌دیمه‌كاندا،
چونكه من نه‌بووم و نه‌ده‌بم و نه‌ده‌شمه‌وێت ببم.
*
ئه‌ی دۆستی دێرین، ئه‌ی مانگی ئه‌م نیوه‌شه‌وه فریامبكه‌وه
من خه‌ریكه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه ده‌خنكێم
من دیسانه‌وه خه‌ون به‌مردنی خۆمه‌وه
به‌دوا به‌خته‌وه‌ری خۆمه‌وه ده‌بینیم
وه‌ك مردوویه‌كی به‌خته‌وه‌ر
وه‌ك مرۆڤێكی خه‌وبینه‌ر به‌مانگ،
به‌تۆ ئه‌ی دۆستی دێرین …
*
ئه‌ی مانگ فریامبكه‌وه و بمبه‌ره‌وه بۆ لای خۆت
بمكه به‌ئه‌ستێره‌یه‌كی كوژاوه له‌ته‌نیشت ڕۆناهی میهره‌بانیت
بمكێشه به‌نه‌یزه‌كێكی تیژپه‌ڕ
یان فڕێمبده‌ره‌وه ناو گه‌ردوون…
*
ئه‌ی مانگ من كوڕی تۆم،
گه‌ر نه‌مبه‌یته‌وه بۆ لای خۆت
ئه‌وا به‌بێ ڕۆشانیی تۆ زه‌وی جێدێڵم
به‌ته‌نێ وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ر ده‌كشێم …
له‌ژێر تریفه‌ی تۆدا وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی ته‌نیا ده‌كشێم
به‌ته‌نێ وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك بۆ دوور،
زۆر دوور ده‌كشێم….
له‌نده‌ن – 26.02.2018