
هونەر لەبازنەدا
پڕۆژەی سفر- هونەر
گفتوگۆی ئاڤان عومەر لەگەڵ هێمن حەمید
لەگەڵ هێمن حەمید لە شاری هەولێرەوە، گفتوگۆیەک لەمەڕ هونەری هاوچەرخ بە گشتی و ئەزموون و کارو چالاکی هێمن بە تایبەتی. هێمن لەم گفتوگۆیەدا لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی هونەری خۆیدا باسی ئەزمونی کارکردن و گۆڕانکاری لەناو کارە هونەریەکانی دەکات، چ لە ڕووی بابەت و چ لە ڕووی میدیەم و شیوازی کارکردنیەوە. هەروەها خستنەڕووی ژینگەی هونەری خۆی بە گشتی لە کاتە جیاوازەکاندا.
هەنديک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە:
– لە هەولێر بە تایبەتی و لە کوردستان بە گشتی ،هەمیشە ژینگە هونەرییەکەی دەرەوەی ناوەندەکانی خوێندن هاوکار بووە لەوەی ئەو چوارچێوە و سنوورانە بشکێن، کە خوێندکاریان لە ناو سیستەمی خوێندنی هونەریدا،لە قاڵبداوە.
– ئەو پرۆژەو چالاکیانەی لە سەرەتای دەیەی دووهەزارەکاندا کرا ،کاریگەری گەورەی هەبوو لە لەسەر زۆرێک گەنجەکان و هونەر بە گشتی، دەروازەیەک بوو بۆ زۆرێک کارو چالاکی کە تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
– لە کارێکی هونەریدا ئایدیا و کۆنسێپتی ئیشەکە بڕیاریدەدات کە چۆن بە چی میدیەم و شێوازێک کارەکە نمایشبکرێت.
-سەفەرکردن و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی هونەرمەند لەگەڵ کاری ئۆرجیناڵ، دونیابینینی هونەرمەند دەگۆڕێت و کاریگەری ئەرێنی لەسەر کارکردن دروستدەکات.
– ڕاگەیاندنەکان و سوشیال میدیا، زۆر کاریگەری مەترسیداریان هەیە لە سەرکۆمەڵگە و تاکەکان و کولتور، بۆیە گرنگە کاری لەسەر بکريت.
فەرموون لەگەڵ گفتوگۆکە:
