مه‌سیحى بچكۆله‌ له‌ كتێبى چاره‌نووسدا


Loading

چیا سینگى چل حۆرییه‌ و زه‌ماوه‌ند رِاده‌گرین
ته‌رمى نوێژ بۆ نه‌كراوى مه‌سیحى بچكۆله‌
له‌به‌ر خۆر داده‌نێین
تیشك له‌ناوى پشووده‌دا و خۆى تێدا به‌هێز ده‌كات

وزه‌ ده‌داته‌ باڵى باڵنده‌ و دره‌خت و گژوگیا
وزه‌ى باڵى باڵنده‌
تفه‌نگ و ئه‌سپى سواران ده‌لاوێنێته‌وه‌
باڵنده‌یه‌ك ده‌نووكى له‌ ته‌رِایى دره‌خت و گژوگیا نا
باڵى به‌سه‌ریاندا شۆرِكرده‌وه‌ و تێنه‌په‌رِى
هه‌ر به‌سه‌ریاندا سوورِایه‌وه‌ و برِواى به‌ هه‌موو شتێكى كردن
كه‌س له‌ناو نوێندا نه‌ماوه‌
كێڵگه‌ و باخ چاوه‌رِوانن جۆگه‌له‌كان بكرێنه‌وه‌
ته‌رمه‌كانمان چاویان له‌ كێڵگه‌ و باخ دارِێژراون
شاعیرانى شه‌رم له‌ فرمێسك كردوو
له‌ چاوه‌رِوانیى به‌روبوومیدا دوا به‌شى كتێبى چاره‌نووس ده‌خوێننه‌وه‌

گونتەر گراس؛ مۆزایکە نوسراوەکان _Scherbengericht
گونتەر گراس؛ مۆزایکە نوسراوەکان _Scherbengericht

ژیان بێزار و بێدار ناكه‌ن
وه‌رن ئاوێنه‌ى سه‌ر رِووى ده‌ریا و خوداوه‌ندى گۆزه‌ى پرِ رِاز وه‌رن
تاخوێن له‌ ده‌مارى منداڵه‌ رِوومه‌ت داچۆرِاوه‌كانمان نه‌بووه‌ته‌ ژه‌هر
رِه‌ورِه‌وه‌ى رِه‌نگ تێكچوویان رِه‌نگاورِه‌نگ بكه‌ینه‌وه‌
ماچیش له‌ ده‌میان بخوَینه‌وه‌
ببینین كه‌ له‌ چیا دێنه‌خواره‌وه‌
گه‌رد به‌ پێیانه‌وه‌ نییه‌
خه‌ونى خۆشم پێیانه‌وه‌ بینیوه‌
ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك هه‌ڵێنین
هیوایه‌ك بۆ شارى خاڵی و خه‌واڵوو دێته‌دی
ده‌رگاى ماڵ هه‌ر به‌بۆن و هه‌ناسه‌یان ده‌كرێنه‌وه‌
چیا كه‌ سینگى چل حۆریت
ماڵ ده‌زانێت باسى جۆلانه‌ و جه‌ژنى خۆى بكات
پارچه‌ گۆشتێكى گه‌رم و به‌شه‌كر و شیر داپۆشراوه‌
له‌تۆدا ده‌بێته‌ دڵ و ژیانى ئه‌و ده‌ژى

ئه‌یلوولى 2014 هه‌ولێر