١
له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه
بۆ ڕۆژهه‌ڵات …
سۆمه‌رییه سه‌رڕه‌شه‌كان،
به پێخاوسی،
خاكی قه‌ده‌غه‌كراو تهی ده‌كه‌ن …
تا چاو بڕ ده‌كا شه‌وه …
به‌یانی شه‌و
نیوه‌ڕۆ شه‌و
ئێواره شه‌و
شه‌ویش هه‌ر شه‌و …
خۆر، ههڵیشبێ
ئه‌و خۆره نییه ڕووناهی
له سنگی سه‌رڕه‌شان بپه‌ڕێته‌وه،
كازیوه نابیندرێ
له‌وێ له ڕێدا، له خاكی قه‌ده‌غه‌كراو
ڕێبواران نازانن سپێده چییه.
ئێواره و نیوه‌ڕۆ ناناسن.
تا چاو بڕ ده‌كا شه‌وه …
سۆمه‌رییه سه‌رڕه‌شه پێخاوسه‌كان
له شه‌وی بێ سه‌ره‌تا و بێ كۆتایی
ته‌نیا په‌ی به ناخی خۆیان ده‌به‌ن
لهداڵانهكانی ئه‌وێدا
به‌ده‌م ڕێگاوه:
ئه‌ستێران به دا‌و وه‌ده‌كه‌ن …
دره‌ختان ده‌دوێنن …
ئه‌و كتێبانه ده‌خوێننه‌وه،
كه له دوایدا دهیانووسن:
كتێبی چه‌شه
كتێبی چزوو
كتێبی یهكتهنیی و
كتێبی مه‌رگ و نه‌مریی
سۆمه‌رییه سه‌رڕه‌شه پێخاوسه‌كان
به‌درێژایی ڕێ
به درێژایی شه‌وی دوانهبڕاو
به دره‌وشانه‌وه‌ی ناخیان
بیر له نان، له باران
له گیروگرفته‌كانی دڵ و
له مه‌ستبوون ده‌كه‌نه‌وه …
بیر له خونچه‌كانی ڕاست و چه‌پی ڕێ ده‌كه‌نه‌وه
كه به تینی تاریكایی ده‌پشكون.
بیر له ئاسمان ده‌كه‌نه‌وه
به كه‌زیه ئاڵۆزه‌كانی شه‌و
كێشمانه‌ی خۆی ده‌دا …
ئیتر نه‌ما
شه‌و سیپارهیێكی چه‌ند په‌ڕی بێ
له‌پێچی مێزهرێكدا بخوێنرێته‌وه
شه‌و ئهسكهندهرنامهیه،
چه‌ندی لێ ده‌خوێننه‌وه
دوو ئه‌وه‌نده، ده ئه‌وه‌نده‌ی دێته سه‌ر …
شه‌و داستانێكه
كه‌س نازانێ كه‌ی ده‌ستی پێكراوه‌و
كه‌ی ته‌واو ده‌بێ.
٢
له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه
بۆ ڕۆژهه‌ڵات
(خۆرێكی چه‌ند زه‌رد و گهرمۆكهمان هه‌بوو
ئه‌و ده‌مه‌ی له دارودره‌خت ده‌چووین …
ئه‌و ده‌مه‌ی خۆمان پێك هه‌ڵده‌واسی و
گه‌ڵامان تێكه‌ڵ ده‌بوون …
ڕه‌گمان
له یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ده‌خوارده‌وه
ئه‌و ده‌مه‌ی
خۆرێكی زه‌ردو گهرمۆكهمان هه‌بوو
چه‌ند مرۆڤی ساده بووین:
پڕ له ئاره‌زوو … له‌مانا
بهتاڤگان هه‌ڵده‌گه‌ڕاین
ترسمان له بناران گڕده‌دا …)
ئه‌و شه‌وه تایبه‌تییه مه‌حاڵه‌یان
له كوێ بۆ سه‌رڕه‌شان هێنا؟
له كوێیان هێنا ئه‌و شه‌وه؟
بۆ هێنایان؟
كه نه به هاوار
سه‌دای نووزه‌ی
شه‌وقێكی كز ده‌بینرا
نهشكۆفه خه‌واڵووه‌كان
جلیوهیهكیان لێ ده‌بووه‌وه …
شه‌و، شه‌و …
هه‌میشه شه‌و
به‌یانی شه‌و
نیوه‌ڕۆ شه‌و
ئێواره شه‌و
شه‌ویش هه‌ر شه‌و …
٣
له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه
بۆ ڕۆژهه‌ڵات …
سۆمه‌رییه سه‌رڕه‌شه‌كان
له‌دونیای شه‌ودا
خاكی ڕه‌نگینیان
له ناخی خۆیاندا ده‌دی،
ئاینده‌یان ده‌خوێنده‌وه
پێشبینی كه‌ش و هه‌وایان ده‌كرد …
له زه‌ماوه‌ندی
شه‌پۆل و ڕووباران به‌شدار ده‌بوون …
سه‌رڕه‌شه‌كان،
جار هه‌بوو له‌خۆشیا ده‌گریان
جاریش هه‌بوو له‌خه‌مان پێده‌كه‌نین.
سه‌رده‌مه سهخیفهكانی دوای خۆیان ده‌دی
فێر ببوون ڕقیان له شه‌ڕ ببێته‌وه
سیمای سهقهتستان و
بوونه‌وه‌ره‌كانی
وێنه‌ی زامی درۆزنانه‌ی بكوژ‌و ببڕان بناسنه‌وه …
هاتن گهلگامشیان
له ئه‌شكه‌وت و دڕاڵهكانی
شانیده‌ر و زرزی و ههزارمێردو
ده‌شتاییه‌كانی چه‌رمۆدا برد …
ئهنكیدۆیان
له لووتكه‌كانی زاگرۆسه‌وه هێنایه‌خوار.
ئه‌و ده‌مه
مه‌یخانه پاڵی به‌مه‌یخانه‌وه دابوو
كه‌س نه‌یده‌زانی مه‌رگ چییه
گه‌لگامش له مه‌یخانه داده‌نیشت
سێوی به په‌لكه‌وه ده‌خوارد …
گوێی بۆ حیكایه‌تی
ئه‌و سه‌رده‌مانه ڕاده‌دێرا
هێشتا نه‌هاتبوون.
حیكایه‌تی
ئه‌وه‌ی پاشان
ناوی لێ‌نرا بێهووده‌یی …
ئه‌وه‌ی ناوی لێ‌نرا شه‌ڕ:
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خۆ
له‌گه‌ڵ ئه‌و
له‌گه‌ڵ ئه‌وی دی
له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی …
حیكایه‌تی
ئه‌و قهسیدانهیش
ده‌نووسرێن و
له‌گه‌ڵ دووكه‌ڵی جگه‌ره‌دا به با ده‌كرێن …
٤
ئه‌وه، خه‌ونی من بوو
پڕ به قووڵایی خۆشه‌ویستیم
له شه‌وێكی سپی‌دا بینیم
پێیان گوتم:
ئێمه،
مرۆڤ
پێویستیمان به كه‌شتییه‌كی دیكه هه‌یه.
تشرینی دووه‌می ٢٠١٤