ڕۆمانی پۆپۆلیستی كوردی، ژانرێكه‌ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مه‌لایه‌كی خوتبه‌ده‌ری تره‌

خوێنه‌ری ڕۆمان له‌ناو ئێمه‌دا دروست نه‌بووه‌

چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین

ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین- ٢٠١٧
1,412

  گفتوگۆی   به‌ڵێن ئه‌حمه‌د ساڵح – ڕادوێی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ (ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین) و چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك:

  • خوێنه‌ر هه‌مان ڕسته‌ی سیاسیه‌ گشتیه‌كه‌ی له‌ ڕۆماندا بۆ به‌رهه‌مده‌هێنرێته‌وه‌، دوور له‌ گرێچن، دوور له‌خه‌تی دراما، دوور له‌ موسیقای ناوه‌وه‌ی ده‌ق و دوور له‌ پاڵه‌وانی به‌رجه‌سته‌.

  • هه‌ندێك ڕۆمان خوته‌بێژییه‌، ده‌كرێت له‌هه‌زار لاپه‌ڕه‌وه‌ بۆ سه‌د لاپه‌ڕه‌ كورت بكرێته‌وه.‌

  • ڕۆماننوسی ئه‌م هه‌ژده‌ ساڵه‌ی ڕابوردوو، ده‌نگی  مه‌لایه‌كه‌ خوتبه‌ ده‌دات و به‌رهه‌مێنانه‌وه‌ی فۆرمی  مه‌لایه‌كی تره‌. فۆرمی  سیاسیه‌كه‌ی دیكه‌یه‌ كه به‌رده‌وام  خوتبه‌ ده‌دات و له‌ ده‌نكه‌ گه‌نمه‌وه‌ تاوه‌كو خۆر دونیا شرۆڤه‌ ده‌كات و ئه‌مه‌ش پڕۆسه‌ی  كوشتنی خوێنه‌ره‌.

  • جوڵانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی وه‌رگێڕان هه‌یه‌ له‌ كوردستاندا و له‌ناو ئه‌مه‌دا ئیشكالیه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ وه‌رگێڕانه‌كان ڕۆحی تێدا نییه‌، زۆربه‌یان وه‌رگێڕانی مردوون.

  • ڕۆح چییه‌؛ باری ده‌روونی نوسه‌ر و پاڵه‌وانه‌ و ڕیتمی ده‌قه‌كه‌ و هه‌ناسه‌ سایكۆلۆژییه‌كانی، پاشخانی ڕۆشنبیری و كولتوری ڕۆماننوس و ڕۆمانه‌ وه‌رگێڕدراوه‌كه‌یه‌.

  • ڕۆمانی (سه‌د ساڵ له‌ گۆشه‌گیری) ماركیز لای ئه‌و بونه‌وه‌ری ناوی خوێنه‌ری كورد ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوو، لێره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ تۆ له‌به‌رده‌م خوێنه‌رێكیت ڕۆماننوسی خوتبه‌بێژ گێژی كردووه‌.

  • خوێنه‌رت هه‌یه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ڵگری جیهانبنینی نییه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌.

  •  ڕۆماننوس په‌لاماری بابه‌ته‌ گشتیه‌كان ده‌دات، چونكه‌ ناتوانێت بچێته‌ ناو وورده‌كاریه‌ بچوكه‌كانی ژیانه‌وه‌ و له‌جیاتی ئه‌وه‌ خوتبه‌ ده‌دات.

  • ڕۆمانی كوردی ئه‌م پانزه‌ ساڵه‌ مه‌عریفه‌ی فیكریمان ده‌داتێ به‌ڵام ڕۆمانمان ناداتێ. به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ ئه‌ركی كاری فیكرییه‌ نه‌ك ڕۆمان!

ئه‌مه‌و زۆریتر فه‌رموون:

https://www.dengiamerika.com/a/4990025.html

سه‌رچاوه‌ ؛

ده‌نگی ئه‌مریكا:

https://www.dengiamerika.com/a/4990032.html

 

You might also like More from author

error: Content is protected !!