گۆڤاری سینه‌مایی ئۆنلاین - سینه‌نا

ساتیاجیت ڕای بە گێڕانەوەی تەها کەریمی (‌گۆڤاری سینه‌نا)


Loading

ساتیاجیت ڕای ؛ ده‌رهێنه‌ری هیندی

ناسراوترین و دیارترین دەرهێنەری هێڵی جیاوازی سینەمای هیند تا ئەمڕۆ ”ساتیاجیت ڕای”ـە. سینەمای هاوتەریبی هیندی بە فیلمەکانی ئەمەوە دەستیپێکرد و بووە هۆی جیابوونەوەی هێڵی سینەمای هونەری لە سینەمای بازرگانی. ئەو هێڵەی هەوڵی دەدا ڕوویەکی دیکەی کۆمەڵگای هیندی وێنا بکات، کە لە سینەمای بازرگانیی ئەو وڵاتەدا بزر ببوو. ڕای ساڵی ١٩٢١ لە ویلایەتی بەنگال لەدایکبووە، لەگەڵ شاعیری ناسراوی بەنگالی (رابیندرانات تاگوور) فێری شێوەکاری بووە و دواتر وەک گرافیست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ڕیکلامی بەریتانی – لقی کەلەکەتە – کاریکردووە. ڕای وەک دیزاینەر و گرافیستێکی بەتوانا ئاڵوگۆڕێکی گەورەی لە دیزاینی ڕووبەرگی کتێبی هیندیدا دروستکرد، ئەو چیرۆکی منداڵان و چیرۆکە زانستی خەیاڵئامێزیشی دەنووسی، هەروەها لە دانانی موزیک بۆ فیلم پێشکەوتنی بەدەستهێنا و بۆ زۆرینەی فیلمەکانی خۆی میوزیکی دروستکرد. ڕای ساڵی ١٩٤٧ (ئەنجوومەنی فیلمە کەڵکەتە) دروستدەکا و بەمشێوەیە ڕێگا خۆش دەکات بۆ هاتنە ناوەوەی فیلمە ئەوروپی و ئەمریکیەکان، ئەم ئەنجوومەنە کۆمەڵێک لە گەنجانی ڕووناکبیری بەنگالی لە خۆی کۆدەکاتەوە و (بینینی فیلم) دەبێتە خولیایان. چەندین گەنج لەم ئەنجوومەنەدا دواتر بوونە دەرهێنەری سەرکەوتوو و ناودار، لەوانە (رەتویک قاتاک و مێریناڵ سین).

بۆ درێژه‌ی بابه‌ت  :  فه‌رموون له‌گه‌ڵ  به‌سته‌ری گۆڤاری سینه‌مایی (سینه‌نا)

 

http://cine-na.com/satyajit-ray-file/articles/babati1

گۆڤاری سینه‌مایی ئۆنلاین – سینه‌نا