ڕاهۆز كامه‌ران

با یەکى دوور, کەسێک کە نییە


Loading

 بەخێرایى بایەکە، سەر ڕوى ئاوەکە دەلەرێتەوە

پوشێک دەکەوێتە نێو ئاوەکە

لە هەردێکەوە

بایەک کە نامۆیە هێناوێتى

پوش و

هەرد و

ئاوو

بایەکەش

چیرۆکى خۆیان هەیە

وەک هەریەکێکمان کە منداڵیمان چیرۆکى خۆى هەیە.

دەنگ

سەر

Salvador Dalí llustra Casanova, edited in 1980.

مرۆڤێک و تفەنگێک و چەند فیشەکێک لە هەردێکدا

مرۆڤێک چیرۆکێک هێناوێتى بۆناو هەردێک و

تفەنگێک چیرۆکێک کردوێتییە تفەنگ و

بایەک کە نییە.. یان زۆۆر دوورە و هیچ چیرۆکێکى نییە لێرە.

بارانێک

مرۆڤێک

چەترێکى دوو کەسى

بۆشاییەک لە پەنایدا و

ڕێیەکى تاریکى بئ کۆتاو

دوورییەک

بەمرۆڤێک کە لەبرى مرۆڤێک بۆشاییەکى سارد لە تەنیشتیدا بێت

نابڕدرێت..

بۆ شوێنێک و شوێنێکى تر و شوێنانێکى تر دەڕوا

لە شوێنێک و شوێنێکى ترو شوێنانێکى ترەوە هات و

تاکە شانێک سەرى لەسەر دانابێت

هى ژنێک بوو

وەک شوێنێک بوو بۆ ئەو..

کە ئێستا وەک هەرگیز نەژیابێت

ناژى!

بارانێکەو سەنگەرێکەو چەند فیشەکێک

کەلە سەرێکەو

سێچوار جگەرەو وێنەى ژنێک و منداڵێک و بئ هیواییەک

نەگریسبوو ئەم ژیانە

تەنیا زانى بمان هاڕئ

کاتى هاتووە بڵێم ڕۆژێکى نوێ نییە!