ته‌حسین ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازی بوو و كوڕی پیاوێكی خواپێ‌داو بوو، كه ئاماده‌یی پیشه‌سازیی ته‌واو كرد، تازه‌كانه شه‌ڕی قادسیه ده‌ستی پێكردبوو، بابی به په‌سه‌ندی زانی بۆ خوێندن بینێرێته ده‌ره‌وه، تا له‌و شه‌ڕه شوومه به‌دوور بێ، ئه‌وكات چوونه ده‌ره‌وه له عێراق قه‌ده‌غه نه‌كرابوو، بابی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ ڕیكخست و چه‌ند مانگ دواتر ته‌حسین خۆی له بوخارست بینییه‌وه و له‌وێ به‌قسه‌ی باوكی كرد و داواكاریی خوێندنی پێشكه‌شی كۆلیژی پزیشكیی بوخارست كرد و له‌وێ وه‌رگیرا، ته‌حسین كه‌وته كه‌ش و سرووتێكی تازه كه زۆری به‌لاوه نامۆ بوو.
خوێندنی پزیشكیی بوخارست له هه‌موو خوێندنێكی وڵاتان سووك و ساناتر بوو و دوای شه‌ش ساڵان خوێندن، ته‌حسینی ده‌رچووی پیشه‌سازیی به‌شی مه‌عادن، كه به هه‌زار حاڵ ئه‌وێی پێ ته‌واو كرا، هه‌ر به فشه بووه دختۆر ته‌حسین به پسپۆڕیی ته‌ندروستیی گشتی، چه‌ند ساڵ دواتر ته‌حسین گه‌ڕایه‌وه عیراق و ئێستا (ته‌حسینی مه‌عادن) دختۆرێكی به‌ناو و ده‌نگی شاره‌كه‌مانه، ههنووكهشی له‌گه‌ڵدابێ كه ٢٠٢٠ه، دختۆر ته‌حسین له هیچ تهبیاتێكی هه‌شتاكان داینهكهلاندووه؛ پانتۆڕی شاڕلستۆنی ده‌لینگ سی سانتیمه‌تری كه‌متر له پێی هاڵناكێشێ، هه‌روه‌ها سه‌عاته‌كه‌ی ده‌ستیشی هه‌ر سه‌عاته سێ قورمیشه‌كه‌ی جارانه كه ناوی ئۆریانته، عه‌ینه‌كی برۆداپۆشهریش نه‌بێ، له‌چاوی ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی قوتهبنهشه، قه‌ت به‌بێ قۆنده‌ره‌ی كهعبولعالیی به ئاوه‌زێنه نایه‌ته ده‌ره‌وه كه شاڕلستۆنهكهی دایده‌پۆشێ و سمێڵیشی شێوه قه‌یتانییه كه ئه‌وكات به لاسایی پاڵه‌وانانی فیلمه هیندییه‌كانی وەکو (شامی کابوور) لەناو جاحێڵان ببووه مۆدێڵ…
قه‌سه‌م به‌خوا دختۆر ته‌حسین ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ، باوه‌ڕ ناكه‌م بتوانێ سپێڵی پاراسیتۆل به پوخته‌یی بنووسێ، له ڕاچێته‌ی نه‌خۆشان پییهكی كه‌پیته‌ڵ ده‌كات و دوای پیتهكهش ده‌یكاته شقلی و پقلی و سهیدهڵییهكانیش تێیده‌گه‌ن، له یهكدوو حه‌بی وه‌ك پاراسیتۆل و ئه‌مپیسیلین و تیتراسایكلین و شڕووبی كیبرۆن بترازێ ناوی هیچ حه‌ب و ده‌رمانێكی تر نازانێ.
به‌رده‌ستێكی ته‌حسین له نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری هه‌بوو ناوی یووسف بوو، كه دختۆر ته‌حسین به ئیسف بانگی ده‌كرد، ئیسف كه‌پووی تووشی ده‌ردێك ببوو، هیچ دختۆرێكی هه‌ولێر سه‌ریان لێ ده‌رنه‌ده‌چوو، خزم و ناسیار ئامۆژگاریی ئیسفیان كرد بۆ چاره‌سه‌ری بچێته به‌غدا، ئه‌وه‌بوو ئیسف ڕووی له به‌غدا كرد و له‌وێ دختۆرێكی پسپۆر پێی گوتبوو:(كه‌پووت تووشی شێرپه‌نجه بووه)، بۆیه حه‌بێكی بۆ دانابوو كه به‌رده‌وام بیخوا. ئیسف هاته‌وه هه‌ولێر و له‌سه‌ر حه‌ب خواردنێ به‌رده‌وام بوو و ماوه‌یه‌ك پێ چوو هاته‌وه ده‌وام، ڕۆژانه دختۆر ته‌حسینی مه‌عادن بانگی ئیسفی ده‌كرد و ئامۆژگاریی ده‌كرد كه بایه‌خ به خواردنی حه‌به‌كانی بدات، گوایه ئه‌ویش شاره‌زایه و له‌بواری پزیشكی زۆر تێده‌گا. گفتوگۆ ڕۆژانه‌كانیان به‌به‌ر چاوی كارمه‌ند و خزمه‌تگوزاران ئاوا ده‌ستی پێ ده‌كرد: