له‌گفتوگۆیه‌كی نێوان ئالان تۆرین و مندا، له ئه‌پریلی ٢٠١٧ له‌شاری سلێمانی، ئالان تورێنی ته‌مه‌ن نه‌وه‌د ساڵ ئه‌م دێڕه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه؛ جله پیسه‌كانتان له‌كوێ ده‌شۆن؟ تۆرێن له‌و ئێواره‌یه‌دا ئه‌م ڕسته‌یه‌ی چه‌ند جار دووباره كرده‌وه. له‌هه‌مانكاتدا جه‌ختی له‌دوو خاڵ كرده‌وه یه‌كه‌م: كه‌رامه‌ت و دووهه‌میان : ئازادی.
من له‌سه‌ر ئه‌م ڕسته‌یه‌ی (ئالان تۆرێن) ده‌وه‌ستم، من ده‌مزانی كه تۆرین وه‌ك بیرمه‌ند و سوسێۆلۆژێكی گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسی و دونیا، به‌چه‌مك قسه‌ده‌كات. هه‌ر بۆیه زیاتر پێداگیریم ده‌كرد له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر ئه‌م ڕسته‌یه، ئه‌و پێی وابوو؛ له‌دونیادا شتێك نییه به‌وه‌ی ده‌بێت ئازادی و دیموكراسی ته‌واوت هه‌بێت، پاشان ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی. لێره‌وه له‌ڕه‌هه‌ندی ڕه‌مزی (جله پیسه‌كان) تێده‌گه‌ین كه ئازادی و دیموكراتی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، وه‌ك جلوبه‌رگ وه‌هان، به‌رده‌وام به‌پاكی نامێننه‌وه، به‌ڵكو پیس ده‌بن و ده‌بێت جارێكی تر و سه‌د باره بشۆرێنه‌وه.
ئالان تۆرێن جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه؛ كه كۆمه‌ڵگه‌كان به‌رده‌وام كێشه‌ی ئازادیان هه‌یه، كێشه‌ی ئابووری و قه‌یرانیان هه‌یه، ئه‌مانه به‌رده‌وام وه‌ك جلی به‌رمان پیسده‌بن، ده‌بێت هه‌میشه چاودێریان بكه‌ین و بیانشۆین. هه‌ربۆیه دوا ویستگه‌یه‌ك نییه بۆ ئازادی، دوا وێستگه‌یه‌ك نییه بۆ دیموكراتی و خۆشگوزه‌رانی. ئه‌وه‌ی جاران دیموكراتی بوو، ئێستا مافێكی ساده‌یه و مافی تر جێگه‌ی گرتۆته‌وه. ئه‌وه‌ی جاران به‌خۆشگوزه‌رانی هه‌ژمارده‌كرا، ئێستا فۆرمی تری خۆشگوزه‌رانی هه‌یه كه‌باسی لێوه ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌له‌كۆنه‌وه تاوه‌كو ئێستا نه‌گۆڕه سه‌ربه‌خۆییه وه‌ك شوناس.
لێره‌وه خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ربڕینی )ئالان تۆرێن( خه‌باته بۆ كه‌رامه‌ت Dignity چونكه به‌ڕای ئه‌و كۆمه‌ڵگه دوا پیشه‌سازییه‌كان (Post – Industrial) و كۆمه‌ڵگه‌كانی پێویستیان پێیه‌تی شوناسه، به‌بێ شوناس، كه‌رامه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كان له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌دایه. لێره‌وه مافی سه‌ربه‌خۆیی و بانگه‌شه بۆی، به‌جیاواز له‌وه‌ی كێ ده‌یكات و وورده‌كارییه‌كانی چۆنن، خه‌باته بۆ مافه سه‌ره‌تاییه‌كان كه كه‌رامه‌ته.
كه‌رامه‌ت ئه‌و شوناسه‌یه كه‌ڕه‌هه‌ندی ڕه‌مزیی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌ده‌روونی جڤاتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، چه‌ترێكی ڕه‌مزیه بۆ هه‌ستكردن به قه‌واره‌یه‌ك، بۆ هه‌ستكردن به‌پابه‌ندبوون و مرۆڤبوون و وابه‌سته‌یی به‌یه‌كتره‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیت نه‌بێت، ئه‌وا توخمه ساده‌كه‌ت تێدا نییه، كه شكۆیه و كۆمه‌ڵگه‌كان بێ شوناس ده‌مێننه‌وه وه‌ك داگیركراوێك. ئه‌وانه‌شی شكۆی خۆیان به‌شكۆی قه‌واریه‌كی داگیركه‌ره‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، خاوه‌نی شكۆ نین، هه‌ر بۆیه ناشتوانن دژه گه‌نده‌ڵی و دژه نا-داپه‌روه‌ری بن، چونكه خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی جوداناكرێته‌وه له‌خه‌بات بۆ ئازادی و دیموكراتی. لێره‌وه خه‌باتی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی لای ئالان تۆرێن خه‌باته بۆ كه‌رامه‌ت.
له‌م گۆشه‌نیگایه وه ڕام وه‌هایه: ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ده‌نگێكه بۆ ئازادی ، ده‌نگێكه بۆ هه‌بوونی خۆت وه‌ك كوردێك، وه‌ك مرۆڤێك له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه. خه‌باتكردنیش له‌دژی گه‌نده‌ڵی و له‌دژی نادادپه‌روه‌ری جوادا ناكرێته‌وه له‌خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و بۆ شكۆی مرۆڤ. هه‌ر بۆیه ناكرێت به‌ناوی دژه گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵ مانه‌وه بیت بۆئێراقێك له‌سه‌ر سته‌م و خوێن و ئێسكی كورد دروستبووه. شكۆی مرۆڤ یان (تیمۆس Tymos) وه‌ك چۆن له‌گوتارێكی دیكه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه، شكۆیه‌كه دابه‌ش ناكرێت، وه‌ك چۆن ئازادی له‌ت له‌ت ناكرێت. ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی مافێكی سروشتی مرۆڤه، تۆ كه‌شكۆی خۆت بده‌یته ده‌ست ئێراق، چۆن ده‌توانیت شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران بكه‌یت.
به‌دیوێكی تردا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه (ئالان تۆرین) هه‌رگیز ڕه‌دووكه‌توویی (ژه‌نراڵ دیگۆل ) نه‌بووه و له‌دوای ئازادكردنی فه‌ڕه‌نسا خه‌باتی كردووه له‌دژی ناداپه‌روه‌ریه‌كانی حكومه‌تی دیگۆل، به‌ڵام كاتێك دیگۆل سه‌ركردایه‌تی ئازادكردنه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات، تۆرێنی گه‌نج به‌شداری ده‌كات، سارته‌ر به‌شداری ده‌كات، سێمۆن دۆبۆڤوار به‌شداری ده‌كات و زۆربه‌ی بیرمه‌نده‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن. دیاره به‌شداری ئه‌وان بۆ دیگۆل نییه، به‌ڵكو بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڕه‌نسایه. هه‌ر بۆیه وه‌ره‌قه‌كانیان لێ تێكه‌ڵ نابێت، به‌وه‌ی، له‌به‌ر سروشتی عه‌سكه‌رتاری و موحافزكارانه‌ی دیگۆل، حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسی كارتۆنی سه‌ر به‌نازیه‌تیان، له‌ژه‌نراڵ دیگۆل پێ باشتر بێت.
به‌دیوێكی تردا، ئالان تۆرێن خۆی پێشمه‌رگه‌ی هێزی به‌رگری بووه له‌دژی نازیه‌كان له‌جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا و به‌شداری چه‌نده‌ها شه‌ڕی دژی نازیه‌تی ئه‌ڵمانیای كردووه، هه‌ر بۆیه له‌هه‌موو كه‌س زیاتر جیاوازی ده‌كات له كێشه‌ی ئازادی له‌كاتی داگیركردن و گرفتی ئازادی له‌دوای داگیركردن. بێگومان ئه‌وه‌ی داگیركردنی بێگانه‌ی بینبێت له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی جیاوازی ده‌كات له‌نێوان دوو كێشه‌دا؛ یه‌كه‌م كێشه و گرفتم له‌ناو وڵاتی خۆم و ماڵی خۆمدا، و دووهه‌م كێشه‌م له‌ناو ماڵێكدا كه‌خۆم و كێشه‌كانم كرێچی داگیركه‌رین. جا داواكردنی خانووی سه‌ربه‌خۆ مافێكی سروشتیه، ئه‌وه‌شی ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌به‌د له‌ماڵی خه‌ڵكی تردا كێشه‌ی هه‌بێت، به‌رده‌وام گاڵته‌چی و سینه‌مای خاوه‌ن ماڵه.
نمونه‌یه‌كی دیكه له‌مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆیی، نمونه‌ی هه‌ڵوێستی فه‌یله‌سوفی گرنگی ئه‌ڵمانی (پیته‌ر سلۆته‌ردایك) له‌كاتی هووروژمی په‌نابه‌راندا بوو بۆ ئه‌ڵمانیا، سلۆته‌ردایك ڕسته‌یه‌كی به‌ناوبانگی گووت و ڕه‌خنه‌ی له (ئه‌نگێلا مێركل) سه‌رۆك وه‌زیران گرت و گووتی؛ خاتوو مێركل وه‌ها ده‌زانێت كه‌سنووره‌كان بۆ ئه‌وه هه‌ن كه‌ببه‌زێنرێن!
له‌وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنه كوێرانه‌ی، كه‌گوایه سلۆته‌ردایك له‌دژی په‌نابه‌ره و ناسیونالیستێكی كوێره، سلۆته‌ردایك پێیوا بوو؛ كه مافه دیموكراتیه‌كان له‌چوارچێوه ناسیونالستیه‌كاندا به‌دیهاتووه و گه‌شه‌ی كردووه، ڕۆشنگه‌ری – مافی مرۆڤ – (ده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی – Sozialstaat – Welfare state) و بیمه‌ی بیمه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و بێكاری و مافی منداڵان و ژنان و زۆریتر كه‌شانازی ئه‌ڵمان و كۆمه‌ڵگه دیموكراتیه‌كانی ئه‌وروپایه، له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌دیهاتووه. ئازادییه‌كانی مرۆڤ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گه‌شه‌ی كردووه و له‌دوایدا بۆته به‌هایه‌كی یونیڤێرسالی.
جگه له‌وه، بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی وه‌ك سلۆته‌ردایك زۆر باش له‌سنووره‌كان تێگه‌یشتووه، كه‌بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراتیه‌تت هه‌بێت پێویستت به‌قه‌واره‌یه، پێویستت به‌سنووره، بۆئه‌وه‌ی دیموكراتیه‌ت هه‌بێت پێویستت به سنوورێكه كۆمه‌ڵگه خۆی تێدا ئه‌زموون بكات . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پێكه‌نینه، كه ڕۆشنبیری پۆپۆلیست هه‌ن له‌كوردستاندا هه‌ن باز به‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیه ساده‌یه‌دا ده‌ده‌ن، یاخود نایزانن!
ته‌نانه‌ت گه‌ر زیاتر له‌م دێڕانه‌ی (سلۆته‌ردایك) نێزیكبینه‌وه، ئه‌وا ده‌بینین ڕۆشنگه‌ری له‌چوارچێوه‌ی فه‌ڕه‌نسادا به‌رپابوو، پاشان (ناپۆلیۆن بۆناپارت) به‌سه‌ر ئه‌سپێكه‌وه ده‌یبات بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا. ڕاسته (هێگڵ ) به‌به‌زاندنی سنووری ئه‌ڵمانیا بێزار نابێت و به (ناپۆلیۆن بۆنابارت) ده‌ڵێت: ڕۆحی جیهان له‌سه‌ر ئه‌سپه… به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا هێگڵ باش ده‌زانێت كه ڕۆشنگه‌ری له‌ناو قه‌واریه‌كه‌وه دێته ناو قه‌واره‌یه‌كی دیكه و ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كات، هه‌ر بۆیه هێگڵ زۆر جه‌خت له‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات و به‌به‌هاكانی ڕۆشنگه‌رییه‌وه پابه‌ندی ده‌كاته‌وه.
لێره‌وه له (ته‌شته‌كه‌ی ئالان تۆرێن) تێده‌گه‌ین، هه‌روه‌ها له‌سنووره‌كانی سلۆته‌ردایك و چه‌مكی ده‌وڵه‌تی هێگڵه‌وه له‌وه‌تێده‌گه‌ین؛ كه ڕۆشنگه‌ری و مافی مرۆڤ و به‌ها یونیڤێرسالیه‌كان له‌ناو سه‌ربه‌خۆییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا گه‌شه‌ی كردووه و خه‌ونێكی دروستكردووه بۆ ته‌شتێكی گه‌وره كه ته‌شتی مرۆڤێكی گڵۆباڵه، مرۆڤێكی یونیڤێرساله. له‌و بڕوایه‌دام تاوه‌كو مرۆڤی كورد له‌ته‌شتی خۆیدا جله پیسه‌كانی خۆی نه‌شوات، ناتوانێت له‌ته‌نیشت مرۆڤه پاك و ته‌میزه‌كانی جیهانه‌وه خه‌ون به‌ته‌شتی گڵۆباڵه‌وه ببینێت.
لێره‌وه سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت، ئه‌و ته‌شته ئالان تۆرێنه‌ییه، كه‌پێویستمانه بۆ شتنی جله‌پیسه‌كانمان له‌گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و دژه ژنی و دژه ژینگه‌یی و دژه ئازادیی. ئه‌م جلانه ته‌شتێكیان ده‌وێت، كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه، قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه.
ئه‌م جلانه له‌كاتی بوونی ده‌وڵه‌تدا به‌ته‌شته‌كه‌وه هی خۆمان ده‌بێت نه‌ك هی ئێراق. ئێراقێك له‌كاتی دروستبوونیه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر جینۆسایدی كورد دروستبووه، له‌سه‌ر ئه‌نفال و كیمیابارنكرادن و له‌سێداره‌دان و وێرانكردنی گوند و سوتماككردنی خاكی كوردستان گه‌شه‌ی كردووه. هه‌ربۆیه هه‌رگیز جله‌كانمان له‌ته‌شتی ئێراقدا نه‌شۆراون، به‌ڵكو خوێناویتر بوون به‌خوێنی براو كه‌س و درواسێ و ئازیزانمان.
گه‌ر جله‌كانمان له‌ته‌شتی ئێراقدا بشۆین وه‌ك چۆن هه‌ندێك حه‌زیان له‌و ته‌شته‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌م په‌ڵه خوێنه‌شی دێته سه‌ر جله‌كانمان هی خۆمان نابێت، ئه‌و په‌ڵه خوێنه هی ته‌شته ئێراقیه كۆنه‌كه‌یه، ئه‌و جله چڵكنانه‌شی كه‌خۆمانی پێ ده‌ناسێنین، جلێكی ئێراقیه و ته‌نانه‌ت چڵه‌كه‌كه‌شی هی خۆمان نابێت. مرۆڤ هه‌ر به‌چڵكی خۆیه‌وه جوانه، نه‌ك چڵكی ئه‌ویتر.
ته‌واو