سێوەکەی بارزانی .. ئەو سێوەی لە یەکەم شەوی پاش ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستاندا، لەگەڵ ئەقڵەکانی پشت ڕیفراندۆمەکەوە قاشیکرد. هەندێک پێیان وابوو ؛ ئەمە سێوەکەی ئیسحاق نیوتنە! کۆمەڵێک چاودێری سیاسی تر پێیان وابوو: نا ئەوە سێوەکەی نیوتن نییە، بەڵکو سێوەکەی ماکنتۆش و ئەپلەکەی ستیڤ جۆبزە . ئەو سێوە هاوبەش(دوا ئێواره خوان) ی نێوان بارزانی و پیاوەکانی پشت و پێشی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی ، سێوی سەربەخۆیی نەبوو ، وەک هەوادارانی دەیانگوت ، گوایە بارزانی عێراقی پێ لەتکرد لەنێوانکورد و عەرەبدا. بەڵکە سێوی هێنانە دی یەکێتی خاکی عێراق بوو . سونە و شیعەی پێ ئاشتکردەوە . سێوی یەکخستنەوەی ئێران و تورکیا بوو دژ بە کورد . سێوێکی مەترسیداربوو ئەگەری کوشتنی یەکجاری پرسی کوردی پێوەبوو لە سەرتاسەری کوردستان .

Depictions of the Last Supper in Christian art have been undertaken by artistic masters for centuries, Leonardo da Vinci’s late 1490s mural painting in Milan, Italy,
سێوێکی بێپلان بوو ، نەوت و گومرگ و فڕۆکەخانە و پێشمەرگە و خاڵە سنووریەکانی پێدرایەوە بە بەغدا بەناوی سەربەخۆییەوە . لەتکردنی ئەو سێوە لەتکردنی کورد خۆی بوو ، قاشکردنی پێشمەرگە و مێژووی نوێی کوردستان بوو . سێوی لەدەستدانی خەبات و ڕەنج و هیواکانی حەفتا ساڵەی گەلێکی مەزڵوم بوو . سێوی بەخشینی پانزە هەزار کیلۆمەتر بوو بە حەشدی شەعبی .
بەپێ ی ڕاگەیاندنە فەرمیەکانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی کوردستان ، لە پاش هێرشەکانی داعشەوە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان ، پێشمەرگە زیاتر لە 1500 شەهیدی لەو شەڕی بەرگریەدا بەخشیوە . لەبەرانبەردا پانزە هەزار کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانی ئازاد کردووە. فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی کوردستان کە سەرۆکی هەرێمە لە کۆنگرەی ٥١مینی ئاسایشی جیهانی – میونشن لە ساڵی ٢٠١٥ دا ئەو ژمارانەی ئاشکراکردووە .
کەچی ئەو1500شەهید و 15000کلم زەویەی بە 15سەعات تەسلیم بە حەشد و سوپای عێراق کردەوە . هەر بەدەم سێو خواردنەوە وەک یەکەم دەستکەوتی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، سێوەکەی بارزانی و جەماعەتی ڕیفراندۆم سەرئەنجام سەربەخۆی نەکردین بەڵکە لەتیکردین .
