ته‌نهایی لای ده‌رهێنه‌رو فیلمسازێكی وه‌ك (تاركۆفسكی) به‌شێكه له‌هێمنی، به‌مانای ته‌نهایی بۆ ئه‌وه نییه
كه‌سێكی داخراو ته‌نیاكه‌وته بیت له‌ژیاندا، كه ئه‌مه مرۆڤ نێزیكده‌خاته‌وه له خه‌مۆكی و بێ وره‌یی و بێ به‌رهه‌می. به‌ڵكو ته‌نهایی و ته‌نیایی مانای دووركه‌تنه‌وه‌یه له قه‌ره‌باڵغیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه زۆرجار دڵڕه‌نجان به‌دووی خۆیدا جێدێڵێت.
تاركۆڤسكی له‌م فیلمه كۆنه‌یدا كه‌ئێستا له‌سه‌ر یوتوبه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتێك كه‌له‌سه‌ر كاسێتی ڤیدیۆ تۆماركراوه، ئه‌وه‌مان فێرده‌كات سه‌بر بگرین و چێژ له‌بێده‌نگی وه‌ربگرین، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ماوه زه‌مه‌نه‌یه بێده‌نگیه‌یه كه‌فیلمه‌كه له‌خۆی گرتووه، هه‌روه‌ها درێژی فیلمه‌كه‌ش خۆی له‌خۆیدا له‌خزمه‌تی كرده‌ییبوونی ته‌نهاییه..ده‌ڵێت : چه‌ند جوانه وه‌ك ئه‌سپێك چێژ له‌له‌نجه‌كردنی ته‌نهایی وه‌ربگرین!
لێره‌وه وه‌ك (كو‌لتور مه‌گه‌زین) هیوادارین ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه كاتی خۆیان به‌وه‌رگێڕانی فیلمه‌وه ته‌رخانده‌كه‌ن ، وزه‌ی خۆیان له‌و فیلمانه‌دا ته‌رخان نه‌كه‌ن، كه‌فلیمی ترسناك و ئه‌كشنه و هیچ به‌هایه‌كی سینه‌مای ڕاسته‌قینه‌یان نییه. به‌ڵكو كاتی خۆیان بۆ كولتوری فیلمی جیهانی ته‌رخانبكه‌ن كه بینه‌ری كورد ئاشكراده‌كات به‌چه‌نده‌ها ڕوانینی نوێ بۆ ژیان. ئێمه‌ش وه‌ك كو‌لتور مه‌گه‌زین ئاماده‌ین لینكی یوتوبه‌كانیان بۆ دابنێنین.
له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه كه گۆڤاری كولتوری ئۆنلاینی (كولتوری كراوه‌یه – Open Culture) دایناوه ده‌توانن فیلمه كورته‌كه ته‌ماشابكه‌ن . هه‌روه‌ها لینكی چه‌نده‌ها فیلمی تاركۆڤسكی تێدایه…
فه‌رموون