پڕۆژه‌ی كو‌لتور كه پلاتفۆرمێكه كۆمه‌ڵێك كه‌سی چالاكی كورد و ئه‌وروپی به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن، له به‌ریتانیا مۆڵه‌تی فەرمی كاركردنی هه‌یه. كو‌لتور مه‌گه‌زین گۆڤارێكی وه‌رزییه و پرۆژه‌ی كو‌لتور له كوردستان ده‌ریده‌كات. هه‌روه‌ها هه‌ردوو گۆڤاره ئۆنلاینه‌كه‌ی (كو‌لتور مه‌گه‌زین) كوردی و ئینگلیزییه‌كه‌ی (Culture Project) کە ده‌یان و سه‌دان بابه‌تی فیكری، فه‌لسه‌فی، فێمینیستی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ری له‌خۆ ده‌گرن، ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه له سیاسه‌تی حیزبی و ده‌وڵه‌تی.
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین؛ كه ئێمه به هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندیمان به هیچ لایه‌ن، كه‌س، حكومه‌ت و ده‌زگایه‌ك نییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان؛ نه پابه‌ندیشین به هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه.
به‌م ڕاگه‌یاندنه كورته سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و ئازیزانه ده‌كه‌ین كه پرسیاریان هه‌بوو ده‌رباره‌ی قه‌واره‌ی یاسایی ئێمه و به‌وه‌ی ئایا ئه‌م پرۆژه‌یه له كوردستان لایه‌نگری لایه‌نێكه یاخود كۆمه‌ك له كوردستان وه‌ر‌ده‌گرێت؟
ئێمه به ئاشكرا و به‌بێ دوودڵی ڕایده‌گه‌یه‌نین؛ كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه په‌یوه‌ندی، نه كۆمه‌كی مادی و نه سیاسی له هیچ كه‌س و لایه‌نێكی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌رناگرین. ده‌رئه‌نجامیش كاره‌كانمان گه‌واهی ده‌ده‌ن.
هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه فه‌رمییه‌مان هه‌واڵی ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستوو بڵاوبكاته‌وه، له‌به‌رده‌م دادگادا چ دادگای ئێره و چ دادگای هه‌ر وڵاتێك بێت، ده‌بێت به بەڵگه‌وه قسه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.
ڕێز و خۆشه‌ویستیمان
كه‌ڵچه‌ڕ پڕۆجێكت – كو‌لتور مه‌گه‌زین